ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەڵەبجە؛ لەجەژندا 16 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبـــەرایەتی گشتی تەندروســتی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا 39 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانـــەكەیان كردوە بەمـــەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و 16منداڵ لەدایــك بوون.

بەڕێوەبــــەرایەتی گشتی تەندروســتی هەڵەبجە ئاماری ڕۆژانی جەژنی بڵاوكردۆتەوە، بە پێی ئامارەكەش لەماوەی ڕۆژانی جەژندا بەگشـــتی 39 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانـــەكەیان كردوە بەمـــەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و 16منداڵ لەدایــكبوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەو ژمارە منداڵەی، كە لەو ماوەیەدا لەدایكبوون 9 منداڵیان بەشێوەی سروشتی و 7 منداڵ-یان بەنەشتەرگەری لەدایكبوون.

کوردستان

سلێمانی؛ سبەینێ‌ بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەگاتە ئەم گەڕەكە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی مەجید بەگ‌ دەكات ، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (ئابڵاخ ‌‌) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر هەردوو فیدەری ( ٥۲) و (٥۹) سبەینێ شە‌ممە (26/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دهۆك؛ئەمڕۆ هەینی زۆرترین ژمارەی چاك بوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 4253 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6304 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مامۆستایانی ناوچەیەكی هەرێم بایۆتی پرۆسەی خوێندنیان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

خوێندنەگە ئامادەییەكانی سنوری پشدەر ڕایدەگەیەنن، بێ باكی حكومەت لە ئاست داواكارییەكانیان و پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانیان، بەشێكن لە هۆكاری دەست پێنەكردنەوەی دەوام بڕیاری بایكۆتی پرۆسەی خوێندن دەدەن.

مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی خوێندنگە ئامادەییەكانی سنوری پەروەردەی پشدەر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانی مامۆستایان لەلایەن حكومەتەوە، كاریگەرییە خراپەكانی خوێندنی ئەلكترۆنی بۆ سەر پرۆسەی پەروەردە و فێركردن، دەستەبەرنەكردنی هۆكارە خۆپارێزییەكان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە وایكرد پرۆسەی خوێندن دوا بخەن.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ڕاگۆڕینەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەكە بڕیاریانداوە تا رۆژی (10/10/2020) دەوامی قوتابخانە و خوێندگەكان دەستپێنەكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، دوێنێ لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرانی ئامادەییەكی كەلار بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان راگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان