تەندروستی
هیچ کات کچی ژاپۆنیت دیوە قەڵەو بێت؟ ئەمە نهێنی ڕەشیقیانە!

خێزان
زۆر دهگمهنه خانمێكی ژاپۆنی ببینیت كه قهڵهو بێت، پێت وایه كه ئهوه ههر بهبێ هۆكاره، ئهمهی خوارهوه ئهو تایبهتمهندیانهی خانمی ژاپۆنین كه وادهكات ههمیشه كێشیان كهمبێت:
باڵانسی خواردنی ژاپۆنی زۆر ڕێكه، له یهك كاتدا سهوزه و گۆشت و ماسی و سهرجهم كهرهسته پێویستیهكانی تێدایه.
شێوازی خواردنی ژاپۆنی بهوه ناسراوه كه بهجۆرێك دهكوڵێندرێت كه كهمترین ڕۆن ههڵدهگرێت.
كلتوری خواردن له ژاپۆن تایبهتمهنده بهوهی كه زۆر به هێواشی ناندهخۆن و كهم كهمیش دهخۆن.
ژاپۆنی برنج زۆر دهخۆن، بهڵام خوێیهكی كهم و چهوریهكی كهمی تێدهكهن.
نانی بهیانیهكان لای ژاپۆنیهكان زۆر بنهڕهتیهو گرنگی زۆری پێدهدهن.
ژاپۆنیهكان شیرینی زۆر بهكهمی دهخۆن و تهنانهت شیرینیهكانیشیان جیاوازهو برنجی تێدا بهكاردههێندرێت.
تەندروستی
٦ هۆکاری سرووشتی و دەستکرد کە وادەکات ڕەنگی چاوت بگۆڕێت!

خێزان
ئایا دەزانیت ڕەنگی چاو دەتوانرێت بگۆڕدرێت لێرەدا ئەو هۆکارانەی دەتوانن ڕەنگی چاو بگۆڕن دەخەینە ڕوو:
– مەزاجی دەروونیی کاریگەریی هەیە لەسەر رەنگی چاو
مەزاجی باش و دڵخۆشیی کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر جەستە، لێدانی دڵ و هەناسەدان، ڕەنگی چاویش یەکێکە لەوانە، هەندێک جار دەشێت تاریک بێت یان کراوە تر بە پێی مەزاجی کەسەکە.
– هۆڕمۆنی مێلانین و تەمەن
ئەو منداڵانەی کە ڕەنگی چاویان شینە، ڕێژەی هۆڕمۆنی مێلانین لە چاویاندا کەمە کە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی ڕوناکیی و پێدانی ڕەنگێکی شینی کراوە و کاڵ، بەڵام ڕێژەی مێلانین لە چاودا دەگۆڕێت لە نێوان ٣ بۆ ١٨ مانگ لەدوای لەدایکبوون کە دەبێتە تۆخبوونی ڕەنگی چاویان.
– ماکیاژ و جلوبەرگ
کچان و ئافرەتان کەرەستەی جوانکاریی بەکاردەهێنن بۆ گۆڕینی ڕوخسار و رەنگی چاو، جۆر و شێوازی ماکیاژ، جلوبەرگ، ڕەنگی قژ و ئێکسیسوارات دەتوانن ڕەنگی چاو بگۆڕن وەکو لەوێنەکەدا دەردەکەوێت.
-ئەو خۆراکانەی دەیانخۆین
لەبەر ئەوەی ڕەنگی چاو راستەوخۆ پەیوەندی بە مێشکەوە هەیە هەندێک خۆراک دەتوانێک کاریگەری لەسەر ڕەنگی چاو دروست بکات، لە وێنەکەدا چاوی کچێک پشان دەدات کە بۆ ماوەی شەش ساڵ تەنها سەوزەو و میوەی خاوی خواردووە، هەروەها خواردنی سپێناغ بریقەو روناکی چاو زیاد دەکات، هەنگوین ڕەنگە گەرمەکانی چاو دەردەخات، هەروەها خواردنە دەریاییەکان ڕەنگی چاو تۆخ دەکەنەوە، زەیتی زەیتون، پیاز، بادەم کاریگەری لەسەر چاو دروست دەکات.
– تیشکی خۆر و شوێنی لەدایکبوون
دانیشتوانی ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکای باشور و ئەوروپای باشور، ڕێژەی ڕەنگی چاوی قاوەیی ٧٠%یە، بەڵام لە ناوچە ساردەکان بەتایبەت لە باکور وەک ئیستۆنیا، دانیمارک، فینلاند، ئەڵمانیا و بەریتانیا، ڕیژەی ڕەنگی چاوی شین و کاڵ لە ٨٠%بەرەوسەرە، تەنها ٢%ی دانیشتوانی سەر زەویی چاویان سەوزە و ڕەنگی زەرد دەگمەنترین ڕەنگی چاوە.
– لەیزەر بۆ گۆڕینی ڕەنگی چاو
ئەمجۆرە نەشتەرگەرییانە زۆر مەترسییدارن و ئەگەریی کوێربوونی هەیە، بەڵام بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لەیزەر دەتوانرێت ڕەنگی چاو بگۆڕدرێت کە ماوەی دوو بۆ چوار هەفتەیی دەوێت بۆ چاو تا ڕەنگەکەی بگۆڕێت.
تەندروستی
چەند زانیاریەک بۆ کڕینی میوە و سەوزەی تەندروست

خێزان
زۆربەمان لە بازارەکاندا توشی ئەو فرۆشیارانە بوین کە ڕاستی باشی بەرهەمەکانت پێناڵێن و بەهۆی نەشارەزاییمانەوە لە کۆتایدا میوە و سەوزەی خراپ دەبینەوە ماڵەوە، لێرەدا چەند زانیاریەک بۆ هەڵبژاردنی سەوزە و میوە لە بازارەکاندا دەخەینە ڕوو.
– بۆ هەڵبژاردنی تەماتە، هەوڵ بدە ئەو تەماتانە هەڵبژێریت کە پەڵەی ڕەنگی سەوزیان تێدا نییە، هەرگیز ئەو تەماتانە مەکڕە کە کۆمەڵێکن بە یەک قەدەوە، چونکە کەمتر ماددە خۆراکی و ڤیتامینەکان لەخۆدەگرێت.
– بۆ هەڵبژاردنی شوتی پێگەشتوو، ئەو شوتیانەی قەدەکەیان پێوەماوە زووتر لێکراونەتەوە و پێنەگەشتون، هەروەها قەبارەشیان بچوکترە و ڕەنگیان کاڵترە، هەروەها شوتی پێگەشتوو لەکاتی پیاکێشانیدا دەنگ دەداتەوە.
– بۆ هەڵبژاردنی بیبەر بەو مەبەستەی کە دەتەوێت، دوو جۆری هەیە، ئەویش توخمی مێیە و نێرەی هەیە، کە مێیەکانیان شیرینن و بۆ خواردن بەکاردێت، و نێرەکانیان زۆرکات تاڵن یاخود بێتام کە دەتوانیت بۆ چێشت لێنان بەکار بێت، بۆ ئەوەی مێ و نێر لە بیبەردا دیاریبکەیت، سەیری بەشی ژێرەوەی بیبەر بکە، لە مێیەدا لە چوار بەش پێکدێد، لە نێرەدا لە سێ بەش پێکدێت.
– بۆ کڕینی سێوێکی تەندروست سەرنجی کێشەکەی بدە کە دەبێت بڕێک قورس بێت، هەروەها دوربکەوە لە کرینی سێوی بریقەدار، چونکە چینێک مۆمی لێ دەدرێت کە زیانی بۆ تەندروستیی دەبێت، هەروەها لەکاتی کڕینی سێوی سەوز دا پێویستە بەشی سەرەوەی ڕەنگی مەیلەو قاوەی بێت، چونکە ئەوە دەریدەخات کە پێگەیشتووە.
– بۆ هەڵبژاردنی مۆزێکی تەندروست،هەوڵ بدە بۆ ڕەنگی زەردی ئاڵ بگەڕێیت، بونی خاڵی وردی مەیلەو قاوەی نیشانەیە بۆ پێگەشتنی تەواوی مۆزەکە.
– بۆ ناسینەوەی ئاڤۆکادۆی تەندروست سەرنجی ڕەنگەکەی بدە کە پێویستە سەوزێکی تۆخ بێت، هەروەها توێکڵەکەی پێویستە نە ساف بێت و نە زۆر گرژ بێت.
تەندروستی
چەند ڕووەکێک کە ئازاری جومگەکان لە جەستەدا ناهێڵێت

خێزان
ئازاری جومگەکان یەکێکە لە کۆنترین ئەو کیسە تەندروستیانەی کە مرۆڤ هەستی پێکردوە و زۆرێک لە خەڵکی بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەمەی خوارەوە چەند ڕوەکێکی زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە:
– کەوچکەچایەک زەردەچەوە بخەرە نێو شیرەوە و دواتر بیخۆرەوە
– دەتوانیت دارچینی لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵبکەیت و کەمێک هەنگوینی تێبکەیت، پاشان بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان بیخۆیتەوە
– یەکێک لە بەسووترین ڕوەکەکان بۆ ئەو کێشەیە کەلەرمە، گەڵایەکی کەلەرم بخەرە نێو کاغەزی ئەلەمنیۆمەوە و دواتر بیکە فڕنەوە تا گەرم دەبێت، بەڵام نابێت بهێڵیت بسوتێت، دواتر گەڵاکە دەربهێنە و بەگەرمی لە ئەو شوێنەی بئاڵێنە کە ئازاری هەیە و بە باندجێک بۆ ماوەی ١ کاتژمێر بیهێلەرەوە، دواتر ئازارەکەی نامێنێت.
-
خۆشەویستی
٧ جۆر لە خیانەتی هاوسەرگیری کە زۆرێکمان هەر حسابیشی بۆناکەین
-
ئابوری
بانكی رافیدەین راگەیەندراوێكی نوێی لەسەر پێدانی پێشینە بڵاوكردەوە
-
جیهان
سعودیە ڕۆژمێری جەژنی ڕەمەزانی بڵاوكردەوە
-
کوردستان
بەڤیدیۆ؛ كادرێكى یەكێتی یوسفی كردە كوڕی خۆی
-
کوردستان
یەكشەممەی داهاتوو موچەی سێ شوێن دابەش دەكرێت
-
ئابوری
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە
-
جیهان
سعودیە و میسر یەكەم ڕۆژی جەژنیان دیاریكرد
-
عێراق
رەغدی كچی سەدام سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی كردووە
عزەت دوری جێگری سەرۆكى رژێمی پێشووی عیراق لە تونس كۆچی دوایی كرد