ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

فێری شێلانی دەست و پەنجەکانت ببە، بۆ ئاسوودەی جەستە زۆر کاریگەرە!

خێزان

بە پێی فەلسەفەی كۆنی ڕۆژئاواییەكان دەكرێت بە بێ‌ بەكارهێنانی دەرمان و تەنها لە ڕێگەی پەستان خستنە سەر پەنجەكان كۆتایی بە ئازارەكانی لەشت بێنیت و لە ماوەیەكی كەمدا چارەسەری بكەیت، ئەوان پێیان وابووە كە هەموو ئەندامەكانی لەش بە دەستەوە پەیوەستە بۆیە دەتوانیت لە دەستتەوە چارەسەریان بكەیت بەم شێوەیە:

-پەنجە گەورە:پەیوەستە بە دڵ و سییەكانەوە، بۆیە هەركاتێك هەستت بە نائاسایی بوونی دڵت كرد وەك خێرابوون یاخوود خاووبوونی لێدانی دڵت كرد دەتوانیت بە گوشینی پەنجە گەورەكەت چارەسەری بكەیت.

-دووەم پەنجە: پەیوەستە بە كۆڵۆن و گەدەوە، ئەگەر هەستت بە قەبزی یاخوود ئازاری سك كرد، بۆ ماوەی 60 چركە بیگوشە پاشان ڕایكێشە و ڕاستەوخۆ چاك دەبیت.

-پەنجەی ناوەڕاست: ئەم پەنجەیە پەیوەستە بە دڵ، ڕیخۆڵە باریكە،خوێن، كۆئەندامی هەناسەدان. هەركاتێك هەستت بە سەرگێژخواردن و دڵتێكەڵهاتن كرد دەتوانیت هەندێك پەستان بخەیتە سەر ئەم پەنجەیە و خۆت لەو دۆخە ڕزگاربكەیت.

-پەنجەی ئەڵقە: ئەم پەنجەیە پەیوەندی بە مەزاجتەوە هەیە! هەر كاتێك هەستت بە نیگەرانی و خەمۆكی كرد تۆزێك مەساج بۆ ئەم پەنجەیە بكە و هەست دەكەیت كە باشتر بوویت.

-پەنجە تووتە: پەیوەستە بە گورچیلە، سەر و مل، كاتێك هەستت بە سەرئێشە و ئازاری مل كرد نەختێك پەستان بخەرە سەر پەنجە تووتەت و ئازارەكەت نامێنێت.

ریکلام

تەندروستی

چەند جوڵە و وەرزشێک کە لە ٥ خولەکدا ئازاری شان و ملت ناهێڵێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵە و وەرزشێکە کە لە ٥ خولەکدا ئازاری شان و ملت ناهێڵێت و زۆر بەسوودە:

-سەرەتا بۆ ماوەی١ خولەک بە دەستەکانت ملت بکشێنە بۆ پێشەوە بۆ ئەوەی گەرم ببێت.

-قۆڵی چەپت بەلای گوێچکەی چەپدا بهێنە و بینوشتێنەرەوە بۆ پشتەوە، دواتر لە ژێرەوە دەستی ڕاست ببە بۆ پشتەوە و دەستی چەپت بگرە، ٣٠ چرکە بۆ هەر لایەک

-بەڕێکی بوەستە و شانت بەرە بۆ سەرەوە و بیهێنەرەوە خوارەوە. ١ خولەک

-چەناگەت چەندێک دەتوانیت بکشێنە بۆ پێشەوە و دواتر بە پەستانی دەستت بیبەرەوە بۆ دواوە. ١ خولەک

-بەڕێکی بوەستە و قۆڵت بەرە بۆ سەرەوە و دواتر لە ئەنیشکتەوە بیبە بۆ پشتەوە بە جۆرێک کە شان و ملت تەواو بکشێت. ١ خولەک

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٩ بەکارهێنانی ناوازەی خوێ بۆ جوانکاری کە زۆر سودت پێدەگەیەنێت

خێزان

خوێ چه‌ندین سودی جۆربه‌جۆری هه‌یه‌ كه‌ له‌ بواری جوانكاریدا ده‌توانرێت به‌كار بهێندرێت، كه‌ دیارترینیان بریتیه‌ له‌ :

 

-ڕاگرتنی هاوسه‌نگی پێست

-خوێ له‌ یه‌ككاتدا ده‌توانێت هه‌م چه‌وری و هه‌م ته‌ڕی پێست كه‌مبكاته‌وه‌و هاوسه‌نگی له‌ نێوانیاندا دروستبكات، بۆ به‌كارهێنانی به‌م شێوه‌یه‌ دوو كه‌وچك خوێ له‌گه‌ڵ چوار كه‌وچكی بچوك هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌و بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك بیده‌ له‌ ڕوخسارت، پاشان كاریگه‌ریه‌كانی ده‌بینیت.

 

-بۆ لابردنی زیبكه‌

-خوێ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ لابردنی به‌كتریا و ئه‌و ده‌ركردانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی ده‌ردانی زیپكه‌ له‌ پێستدا، ده‌توانیت كه‌وچكێك خوێ بكه‌یته‌ په‌رداخێك ئاوی شله‌تێنه‌وه‌و پاشان جوان تێكی بده‌یت و دواتر بیده‌یت له‌ ده‌موچاوت، رۆژانه‌ دوو جار ئه‌م كاره‌ بكه‌.

 

-قڵشی پێست

-خوێ چاره‌سه‌رێكی گونجاوه‌ بۆ قڵشانی پێست و سودلێوه‌رگرتنی له‌و بواره‌دا، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی بوژاندنه‌وه‌ی خانه‌ مردوه‌كانی پێست، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت كه‌وچكێك خوێ بكه‌یته‌ كوپێكه‌وه‌و له‌گه‌ڵ كه‌مێك زه‌یتی زه‌یتون و پاشان بیده‌یت له‌و ناوچانه‌ی كه‌ قڵشاون.

 

-نوێكردنه‌وه‌ی پێست

-توانای خوێ بۆ  تازه‌كردنه‌وه‌ و بوژاندنه‌وه‌ی خانه‌ مردوه‌كانی پێست ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ جارێكی دیكه‌ پێستت نوێ ببێته‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش نیو كوپ خوێ له‌گه‌ڵ چاره‌كه‌ كوپێك له‌ زه‌یت و كه‌وچكێك گوڵی وشككراو تێكه‌ڵ بكه‌و بیده‌ له‌ پێستت و پاشان به‌شێوه‌ی بازنه‌ی بیشێله‌.

 

-پشودان به‌ پێست

-خوێ بڕێكی زۆر له‌ مه‌گنیسیۆمی تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پشوودان به‌ خانه‌كانی پێست و دواتریش پشوودان به‌ جه‌سته‌ت، بۆ ئه‌وه‌ش سێ كوپ خوێ بكه‌ره‌وه‌ حه‌وزی خۆشتنه‌كه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر تێیدا بمێنه‌ره‌وه‌.

 

-قژ هه‌ڵوه‌رین

-خوێ چه‌وری و ته‌ڕی زیاده‌ی ناو قژ هه‌ڵده‌مژێت و به‌وه‌ش قژ هه‌ڵوه‌رین كه‌مده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌مێ خوێ بده‌ له‌ قژت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك به‌شێوه‌ی بازنه‌ی له‌نێو قژتدا بیخولێنه‌وه‌.

 

-سپیكردنه‌وه‌ی ددان

-خوێ یه‌كێكه‌ له‌ مادده‌ زبره‌كان و رێژه‌یه‌كی زۆریش فلۆریدی تێدایه‌ كه‌ ده‌توانێت پیسی سه‌ر ددان لاببات و سپی بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌مێك خوێ له‌گه‌ڵ سۆده‌ بخه‌ره‌ سه‌ر فوڵچه‌ی ددانشتنه‌كه‌ت و پاشان كه‌مێك ته‌ڕی بكه‌و ددانتی پێ بشۆ.

 

-بۆنی ده‌م

-خوێ پاكه‌ره‌وه‌یه‌كی گونجاوه‌ بۆ ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ناو ده‌م كه‌ بۆن دروستده‌كه‌ن، كه‌وچكێك خوێ بكه‌ره‌ په‌رداخێك ئاوه‌وه‌و پاش تێكهه‌ڵدان له‌ ده‌متی وه‌ربده‌.

 

-سپیكردنه‌وه‌ی نینیۆك

-خوێ توانای پاككردنه‌وه‌ی نینیۆك و سپیكردنه‌وه‌ی هه‌یه‌، كه‌وچكێك خوێ بكه‌ره‌ نیو په‌رداخ ئاوی شله‌تێن و پاشان كه‌مێك ئاوی لیمۆی تێبكه‌ و په‌نجه‌تی بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك تێدا بهێڵه‌ره‌وه‌، دواتر به‌ فوڵچه‌یه‌ك پاكی بكه‌ره‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٥ بەکارهێنانی ناوازەی كاربۆنی ئه‌كتیڤکراو کە سوودی زۆر بە جەستەت دەگەیەنێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بەکارهێنانی ناوازەی كاربۆنی ئه‌كتیڤکراو  Activated Charcoal کە سوودی زۆر بە جەستەت دەگەیەنێت و دەتوانیت بەکاری بهێنیت، ئەم کاربۆنە لە دەرمانخانەکان و فرۆشگاکانی جوانکاری و بەرهەمی سرووشتی دەستدەکەوێت.

 

-کاربۆنەکە بە شێوەی تۆز لەگەڵ مەعجونی ددان تێکەڵبکە و ددانتی پێ بشۆرە، زۆر بە جوانی سپی دەکاتەوە.

 

-یەک کەوچک لە کاربۆنەکە لە گەڵ دوو کەوچک شامپۆ و نیو کوپ ئاوی گەرم تێکەڵبکە و بدە لە قژت، قژت زۆر بەجوانی پاک دەکاتەوە و نوێ دەبێتەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Anastasia 💎 (@iaam_mylife) on

-نیو کەوچک لە کاربۆنەکە لەگەڵ دوو کەوچک ئاو تێکەڵبکە و بیدە لە ڕوخسارت، پاکی دەکاتەوە و زیپکەی پێوە ناهێڵێت.

 

-دەتوانیت کاربۆی ئەکتیڤکراو بە کەپسول بخۆیت کە بۆ پاکردنەوەی ژەهرەکانی ناو جەستەت بەسوودە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by ONLINE SHOP MURAH PARAKAN (@allshopprk) on

-نیو کوپ لە کاربۆنەکە لەگەڵ یەک کوپ ئاودا تێکەڵبکە و بیپرژێنە بەسەر ئەو ناوچانەدا کە شێداری لێیداوە، ڕێگری لێدەکات و ناشهێڵێت زیانت پێ بگەیەنێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Jon Lee (@jon_lee_joseph) on

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان