توركیا، ٤٤ كۆچبەر لە خنكان ڕزگاركران



لە قەزای دیدیم-ى سەربە پارێزگای ئایدن لە باشووری خۆرئاوای توركیا، ٤٤ كۆچبەرى نایاسایی لە خنكان رزگاركران كە هەوڵیاندەدا بەڕێگەی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بڕۆن.

ئاژانسی “ئەنادۆڵ” راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیای بڵاوكردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەكەش” لەسەر زانیارییەك لەبارەی بوونی گرووپێكی كۆچبەران لە ناو بەلەمێكدا لە كەناراوەكانی دیدیم، تیمەكانیان ڕەوانەی ناوچەكە كردووە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”تیمەكان ٤٤ كۆچبەری نایاساییان رزگاركرد كە هەوڵیاندەدا بەرێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی توركیا”.

هێزەكانی ئاسایشی كەنارئاوەكانی توركیا، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەيان پێكردووە، ڕێكاریی یاسایى بەرامبەر بە كۆچبەرەكان گيراوەتەبەر و ڕەوانەی فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەران كراون لە پارێزگاكە.

مەلا یاسین، پەیامێکی هاوخەمی بۆ د. ئەحمەدی شافیعی دەنێرێت
پێت مەلا یاسین، پەیامێکی هاوخەمی بۆ د. ئەحمەدی شافیعی دەنێرێت
“زۆربوونی تاوان ئاسایشی خێزان و تاک بەرەو تونێلێکی تاریک دەبات”
دوات “زۆربوونی تاوان ئاسایشی خێزان و تاک بەرەو تونێلێکی تاریک دەبات”
پەیوەندیدر