ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن لە ڕێگەی شێلانی قاچەوە ئازاری مل و شانت ناهێڵیت؟

خێزان

پێیەکان گرنگترین بەشی جەستەن کەھەموو بەشەکانی تر تێێدا خۆی دەبینێتەوە، ئاسوودەیی پێیەکانت واتە ئاسوودەیی جەستەت. لەڕێگەی پێیەکانەوە دەتوانرێت چارەسەری زۆرێک لە کێشە تەندروستییەکان بکرێت.

لێرەدا باس لە مەساجی پێ دەکەین بۆ نەھێشتنی ئازاری پشت و مل و سەر، ڕێگاکەشی بەم شێوەیەیە:

– مەساجی لاتەنیشتەکانی بنی پێ بکە، لە پەنجە گەورەوە تاوەکو ئێسقانەکەی پێ کە پێشی دەوترێت مەچەکی پێ یان گۆزینک، کە ئەم بەشە بڕبڕەی پشتی تێدایە.

-بە پەنجەت مەساجەکە بکە بە جووڵەی بچوکی بازنەیی.

-ئەگەر ئازاری ملت ھەیە دەتوانیت پەنجەکانی قاچ و جومگەی پەنجەکان مەساج بکەیت بە تووندی و خێرایی بۆ ماوەی پێنج خولەک تاوەکو ئازارەکە دەڕوات.

– بۆ نەھێشتنی ئازاری سەر دەتوانیت ئێسقانی قاچ کە لەسەروو پێدایە (مەچەکی پێ) مەساج بکەیت بۆ کەم کردنەوەی ئازار و ئاوسان، ئەوەش یارمەتی سەرئێشە دەدات کەم بێتەوە.

– بۆ نەھێشتنی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت و سمت، بە پەنجەت ھێز بخەرە سەر نێوان ئێسقانی سەرو قاچ (مەچەکی پێ) و بنی پێ لە بەشی دواوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

ریکلام

تەندروستی

چەند خواردنێک کە چارەسەری قەتیسبوونی ئاودەکات لە جەستەدا

خێزان

قەتیشبونی ئاو لە جەستەدا بەهۆی باش کارنەکردنی گورچیلە و کۆبونەوەی ئاو لە ناوچەیەکی جەستەدا ڕوودەدات بەتایبەت لە قاچدا، ئەم دۆخە لە ژنانی دوگیاندا زۆرە، بەڵام کۆمەڵێک خواردن هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە کە ئەوانیش:

 

– زەنجەفیل

-هاوکاری جەستە دەدات بۆ دەردانی ژەهرەکان و باشتر کارکردنی گورچیلە

 

 

– کەرەوز

-ماددەی کومارینی تێدایە کە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر و شتە زیادەکان بەسوودە

 

 

-شوتی

-ئەم میوەیە ٩٢٪ ی ئاوە  و چەندین ڤیتامینی بەسوودی تێدایە بۆ پاککردنەوەی جەستە

 

-خەیار

-هاوکاری گورچیلە دەکات بە دەردانی ئاوا زیادەکان و سوودی زۆرە بۆ چارەسەری قەتیسبوونی ئاو

 

-چای گوڵە بەیبوون

-ئەم چایە لە کۆندا وەک چارەسەری سرووشتی دراوە بەو کەسانەی کێشەی قەتیسبوونی ئاویان هەبووە و بەسوودە بۆ ئەو دۆخە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی دووگیانیدا توشی ئازاری پشت نه‌بیت، ئه‌م 5 خاڵه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

خێزان

دووگیانی خانمان دەبێتەهۆی زۆر گۆڕانكاری لە لەشدا، بەهۆی كاری هۆڕمۆنەكان‌و گەشەی كۆرپەلەوە، یەكێك لەو كارە بێزاركەرانە ئازاری پشتە. هەر بۆیە پێویستە خانمانی دووگیان ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بن تا ئازاری پشتیان كەمبێتەوە، كه‌ بەهۆی زیادبوونی كێش‌و كرژبوونی ماسولكەكانەوە تووش دەبن.

 

-نەوەستانی زۆر بە پێوە

-چونكە دەبێتەهۆی ئازاری پشت‌و لایەنی كەم لەكاتی وەستاندا هەوڵبدەن قاچتان بە بڵاوی ڕاگرن یاخود یەكێك لە پێیەكانتان بە بەرزی لەسەر شتێك ڕاگرن، تا زیانی بۆ پشتتان نەبێت كەمتر ئازارتان هەبێت.

 

-پێڵاو و جلی گونجاو

-لەپێكردنی پێڵاوی بن فلات‌و جلوبەرگی گونجاو، چونكە پشتگوێخستنی ئەوە یەكێكە لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئازاری پشت.

 

-جووڵەی درووست

-كاتێك ڕوو وەردەگێری بە تەواوی لەشت وەربگێرە تا زیان بە پشت نەگات و هەوڵبدە هەرگیز نەنوشتێیتەوە ئەگەر ناچار بوویت دانیشە پاشان ئەو پارچەیە هەڵبگرە.

 

-پاڵكەوتن بەشێوەیەكی گونجاو

-چونكە پاڵكەوتن لەسەر پشت دەبێتەهۆی ئازار گەیاندن بە پشت، كاتێك دەكەویتەسەر لاش هەوڵبدە پشتیەك بكەیتە نێوانی ڕانەكانت.

 

-ڕاهێنان بکە

-هەوڵبدە لەڕێگەی ڕاهێنەری شارەزاوە، هەفتانە چەند جارێك ڕاهێنان بكەیت وەك مەلەو ڕۆیشتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند جوڵەیەک کە بە ٥ خولەک ئازاری پشتت ناهێڵێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵەیەکە کە بە ٥ خولەک ئازاری پشتت ناهێڵێت و دەتوانیت ئەنجامی بدەیت:

 

-قاچت ڕابکێشە و خاولیەک بکەرە ژێر ئەژنۆت و سەرینێک بکەرە باوەشت  و بنوشتێرەوە. ٥ خولەک بەم جۆرە پشوو وەربگرە

-دابنیشە و قاچت بەرز بکەرەوە و لەسەر سمتت باڵانسی خۆت ڕابگرە، دواتر قاچی ڕاست بە دەستی چەپ و قاچی چەپ بە دەستی ڕاست بگرە و تا دەتوانیت ڕایبکێشە. ١ بۆ ٢ خولەک

-بە پەنجەت پەستان بخەرە سەر بەشی پشتەوەی ئەژنۆت و هەناسە هەڵبمژە و بیدەرەوە، ٢ بۆ ٣ خولەک

-بچۆرە سەر تۆپێکی یاری تێنس و جوڵە بە سمتت بکە لەسەری . ١ بۆ ٢ خولەک

-بە زەیتی لاڤاندار ئەو ناوچانە بشێکە کە ئازاری هەیە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان