ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند هەڵەیەک کە ستایل و دیکۆری ژوری دانیشتنەکەت خراپ تێکدەدات!


خێزان

ژووری دانیشتن یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین ژوره‌كان له‌ نێوماڵدا و زۆر گرنگه‌ كه‌ دیكۆرێكی جوان و ناوازه‌ی هه‌بێت چونكه‌ زۆربه‌ی كاته‌كانت له‌و ژوره‌دایه‌، جگه‌ له‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌به‌رچاوه‌و میوانه‌كانت ده‌یبینن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی باوه‌ كه‌ خانمان له‌ ژوری دانیشتن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن:

دانانی یه‌ك ڕوناكی له‌ ناوه‌ڕاستی ژوره‌كه‌دا، یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵه‌ باوه‌كان.

نه‌گونجاندنی فه‌ڕشی ژووری دانیشتن له‌گه‌ڵ قه‌نه‌فه‌كاندا

دانانی ته‌له‌فیزیۆن له‌ شوێنی هه‌ڵه‌دا كه‌ نه‌توانرێت ته‌ماشابكرێت.

گرنگینه‌دان به‌ جوانكاری قه‌نه‌فه‌كان

نوساندنی قه‌نه‌فه‌كان به‌ دیواره‌وه‌ یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هه‌ڵه‌كان

گه‌ر ژوری دانیشتنه‌كه‌ت نزم بوو پێویسته‌ ڕه‌نگی كراوه‌ی بۆ به‌كار بهێنیت.

پێویستناكات قه‌نه‌فه‌ی زۆر گه‌وره‌ دابنێیت، له‌گه‌ڵ ژوره‌كه‌ت بیگونجێنه‌

ئینجانه‌ی گوڵی بچوك بچوك دامه‌نێ و بیكه‌ به‌ دانه‌یه‌كی گه‌وره‌.

به‌رده‌وام ژوری دانیشتنه‌كه‌ت له‌سه‌ر یه‌ك ستایلی كۆن مه‌هێڵه‌ره‌وه‌.

با بۆری په‌رده‌كه‌ له‌ دیواره‌كه‌وه‌ نزیك بێت به‌وه‌ش په‌نجه‌ره‌كه‌ گه‌وره‌تر ده‌رده‌خات.

ریکلام

ماڵداری

چەند ڕێگەیەک بۆ چارەسەری خێرای دڕانی پانتۆڵ لە شوێنی گشتیدا


خێزان

خێزان زۆر جار ڕوودەدات کە پانتۆڵ لە بەشی پشتەوەی دەدڕێت  یان هەڵدەتڵیشێت، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکە بۆ چارەسەری خێرای دڕانی پانتۆڵ لە شوێنی گشتیدا:

 

-ئەو بەشەی کە دڕاوە کەمێکی لێببڕە و ڕێکی بکەرەوە

-دواتر پانتۆڵەکە هەڵبگێڕەرەوە و بە دەرزی و دەزوو بەیەکەوە بدرورەوە تا دەگەیتەوە ماڵەوە

-گەر دەرزیت دەستنەکەوت ئەوا پارچەیەک قوماشی پێوەبکە بە سیکۆتین

-یاخود دەستنیت بە دەرزی پێوەی ببستیتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٤ جۆری زەیت تێکەڵ بکەو بیدە لە قژت، ڕەونەقدار و ناوازەی دەکات


خێزان

زەیتە سروشتیەکان بۆ قژ زۆر بەسوودن، دەتوانیت بۆخۆت تێکەڵیان بکەیت و گیراوەی بەسوودیان لێدرووستبکەیت، ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی گرنگە بۆ سافکردن و ڕەونەقدان و جوانکردنی قژت کە دەتوانیت سوودی لێببینیت:

 

زەیتەکان:

– کەوچکەچایەک زەیتی زەنجەفیل

– کەوچکەچایەک زەیتی تەڕەتیزە

– کەوچکەچایەک زەیتی لاڤاندەر

– کەوچکەچایەک زەیتی رۆسمێری

سەرجەم ئەم زەیتانە تێکەڵبکە و بیدە لە قژت بە مێخی سەریشتەوە، ٣٠ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە، دواتر بە ئاوی شلەتێن قژت بشۆرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

جلوبەرگەکەت بە سوراو پیس بووە؟ چارەسەری تۆ لای ئێمەیە!


خێزان

به‌شێك له‌ خانمان له‌ كاتی سوراوكردندا به‌بێ مه‌به‌ست جلوبه‌رگ یاخود نوێنه‌كانیان به‌هۆی سوراوه‌كه‌وه‌ پیسده‌كه‌ن و ده‌بێته‌ په‌ڵه‌یه‌ك پێوه‌ی، به‌ڵام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند ڕێگایه‌كه‌ بۆ لێكردنه‌وه‌ی سوراوه‌كه‌ به‌ ئاسانی:

 

-سپرای قژ

-كه‌مێك سپرای قژی ئاسایی بده‌ له‌ په‌ڵه‌كه‌و دواتر 10 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، پاشان به‌ ئاسایی بیشۆره‌وه‌ و ده‌بینیت لێبۆته‌وه‌.

-كلۆر

-گه‌ر جلوبه‌رگ یاخود ئه‌و شتانه‌ی پیسبووه‌ سپیه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانیت كلۆر به‌كاربهێنیت.

 

-كحول

-كه‌مێك كحولی سروشتی بده‌ له‌ په‌ڵه‌كه‌و پاشان به‌ په‌ڕۆ بیسڕه‌، دواتر ده‌توانیت بیشۆیته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان