خەڵك؛ زانیاری لەسەر پشووەكەی سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە



سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتەوە سبەینێی كردە پشوو، بەلام تا ئێستا حكومەتی هەرێم بە فەرمی هیچ بڕیارێكی نەداوە و پەروەردەی سلێمانی-ش دەڵێت: پشوو نییە و هیچ شتێكی فەرمییان پێ‌ نەوتراوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوێنێ‌ بڕیاریدا، ڕۆژی پێنج شەممە 3ی تشرینی یەكەم بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتەوە بكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكاندا.

حكومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی ڕانەگەیاندووە لەسەر ئەوەی پشوو بێ یان نا و بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، كە لە ماڵپەڕی فەرمی بڵاوكراوەتەوە سااڵی ڕابردوو ئەو ڕۆژ پشوو بووە، بەلام لە خشتەی پشووەكانی ئەمساڵدا ئەو پشووە لابراوە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم و جوتیار عادل، بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم، بەلام وەڵامی پەیوەندییەكەیان نەدایەوە.

مامۆستا عومەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی خشتەی پشووەكان سبەینێ‌ دەوامە و پشوو نییە و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمییان بۆ ڕاگەیاندنی پشوو پێ‌ نەگەیشتووە.

ئاگادارییه‌ك بۆ په‌رستاران و یاریده‌ده‌رانى پزیشك
پێت ئاگادارییه‌ك بۆ په‌رستاران و یاریده‌ده‌رانى پزیشك
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی بە بەهێزی گەڕاوەتەوە
دوات بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی بە بەهێزی گەڕاوەتەوە
پەیوەندیدار