ئومێد سەباح نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچە و خانەنشینان ئاشکرا دەکات



سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند کۆبوونەوەکانی تایبەت بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی بە ئەرێنی بەڕێوەدەچن و هەوڵیش دەدەن بەمنزیکانە مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوولی فەرمانبەران دابەش بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان هەواڵی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای ڕاگەیاند کە ژمارەیان لە چوار هەزار مامۆستا زیاترە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ئومێد سەباح باسی مووچەی کرد و ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن لە کاتێکی نزیکدا مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوول دابەش بکەن.

سەبارەت بە پرسی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانیش، ئومێد سەباح ڕایگەیاند تا ئێستا ئەو لیژنەیەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو بارەیەوە پێکیهێناوە سێ کۆبوونەوەیان کردووە و “ئاڕاستەکانیش ئەرێنین”.

ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، دەبێت خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش بەهەمان یاسای خانەنشینی گشتیی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت بۆ فەریزەی حەج
پێت تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت بۆ فەریزەی حەج
خوێندکاران ئەزموونی چین دەهێننە هەرێمی کوردستان
دوات خوێندکاران ئەزموونی چین دەهێننە هەرێمی کوردستان
پەیوەندیدر