لەگەڵ نمەباراندا، خۆڵ دەبارێت



بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە و ئەمڕۆش ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچە پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و ئەگەری کەمێک نمە بارانیش لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 33 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى

دهۆک : 33 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 37پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى

سۆران  : 33 پلەى سیلیزى

گەرمیان :  38 پلەى سیلیزى

خوێندکاران ئەزموونی چین دەهێننە هەرێمی کوردستان
پێت خوێندکاران ئەزموونی چین دەهێننە هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسا مشتومڕاوییەکەی باری کەسی دەدات
دوات ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسا مشتومڕاوییەکەی باری کەسی دەدات
پەیوەندیدر