عیراق ناتوانێت ببێتە پاڵەوانی جامی كەنداو



بەسام ڕەئوف یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئاستی یاریزانانی هێڵی هێرشبردنی عیراق نزمە و بلیمەتی و لێدانی یەكلاكەرەوەیان نییە لە ناوچەی سزای بەرامبەر.

بەسام ڕەئوف لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئاستی یاریزانانی هێڵی پێشەوەی هەڵبژاردەی عیراق نزمە و بلیمەتی و لێدانی یەكلاكەرەوەیان نییە لە ناوچەی سزای بەرامبەر، تیمی ڕاهێنان تائێستا لە سروشتی بیركردنەوەی یاریزانی عیراقی تێنەگەیشتووە”.

بەسام ڕەئوف پێیوایە”هەندێك لە ڕێگەچارەكانی ڕاهێنەر لەجێگەی خۆیدا نەبوو، بۆیە بەم ئاستەوە ناكرێت بیر لە بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەكە و بنیاتنانی هەڵبژاردەی ئایندە بكرێتەوە، دوایین یاری بۆ هەڵبژاردەی عومان قورس بوو كە هەڵەی زۆری كرد و ئاستێكی مامناوەندی هەبوو”.

عیراق لە یاریی كردنەوەی پاڵەوانێتی جامی كەنداو 25، بەبێ‌ گۆڵ لەگەڵ عومان یەكسان بوو.

 

 

ئەو باوكەی كچەكەی خۆشی كوشت لە هەولێر دەستگیركرا
پێشت ئەو باوكەی كچەكەی خۆشی كوشت لە هەولێر دەستگیركرا
حكومەت بڕیارێك بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەردەكات
دواتر حكومەت بڕیارێك بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەردەكات
پەیوەندیدار