پەرلەمان كاتی دەنگدان لەسەر یاسای باری كەسێتی دیاری دەكات



سبەینێ‌ چوار شەممە، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر یاسای باری كەسێتی دەدات و یاسایەكیش لە بەرژەوەندی كوردانی ناوچە كوردستانییەكان دەردەكات.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان دەدات، کە ژمارەیەک بڕیاری مەجلیسی قیادە سەورەی بەعس هەڵدەشێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، بە پەسەند كردنی ئەو پڕۆژە یاسایە، سەرووی میلۆنیک دۆنمی زەوی کشتوکاڵی بۆ کورد و تورکمانی کەرکوک و مەندەلی و هەندێک ناوچەی تر دەگەڕێنێتەوە.

هەر بەپێی كارنامەكەی سبەینێ‌ كۆبوونەوەی پەرلەمان، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری كەسێتی دەدرێت، كە ئێستا ناڕەزایەتییەكی زۆری لەسەرە لەناو ڕێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵگەی مەدەنی و زیاتر پشتیوانی لایەنە شیعییەكانی هەیە.

هاوكات، هەر سبەینێ‌ خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكە دەكرێت.

“ئێران ئامادەكاری بۆ هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر ئیسڕائیل دەكات”
پێت “ئێران ئامادەكاری بۆ هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر ئیسڕائیل دەكات”
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەقامێكی سەرەكی سلێمانی دادەخرێت
دوات لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەقامێكی سەرەكی سلێمانی دادەخرێت
پەیوەندیدر