لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەستی پێكرد



هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین ئاگاداری خانەنشینان دەكەنەوە، كە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەستی پێكردووە و خانەنشینان دەتواننن مووچەكانیان لە هەژمارەكانیان ڕابكێشن.

بانکی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازییان دەستیپێکرد و لە سبەینێوە خانەنشینان دەتوانن مووچە وەربگرن.

لای خۆشیەوە، بانكی ڕەشید لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی تشرینی یەكەم (10)ی ئەمساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، خانەنشینان دەتوانن سەردانی لقەكانی بانك و ناوەندەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەی ئەم مانگەیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هێشتا مووچەی مانگەكانی 8 و 9 لە هەرێم دابەش نەكراوە، بەڵام عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 كردووە.

نەوت لە ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
پێت نەوت لە ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
سەرۆك كۆمار: مەترسی دەستدرێژی ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە
دوات سەرۆك كۆمار: مەترسی دەستدرێژی ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە
پەیوەندیدر