پارێزگەی سلێمانی دەربارەی بردنەژوورەوەی کامێرا و مۆبایل بۆ وێستگەی دەنگدان بڕیاری دا



پارێزگەی سلێمانی دەربارەی بردنەژوورەوەی کامێرا و مۆبایل بۆ وێستگەی دەنگدان بڕیاری دا

لیژنەی ئارامیی سلێمانی شەش بڕیاری نوێی دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد و تێیدا هاتووە کە بردنەژوورەوەی کامێرا و مۆبایل بۆ وێستگەی دەنگدان قەدەغەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی لیژنەی ئارامی سلێمانی شەش بڕیاری دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە کە تێیدا جەخت لە قەدەغەکردنی بردنەژوورەوەی مۆبایل و کامێرا بۆ ناو بنکە و وێستگەی دەنگدان و وێنەگرنی دەنگدان دەکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژی دەنگدان هاتووچۆ لە ناو شار و نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێم ئاسایی دەبن و فڕۆکەخانە و دەروازە و بازگەکانیش کراوە دەبن.

لە بڕیارەکاندا هاتووە کە هیچ چاودێرێکی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش بەبێ باجی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆیان نییە بچنە ناو بنکە و وێستگەکانی دەنگدانەوە و پێویستە خۆیان تۆماربکەن و باجی فەرمی وەربگرن.

نرخی کارەباى موەلیدەی گەڕەك بۆ مانگی 9 دیاریکرا
پێت نرخی کارەباى موەلیدەی گەڕەك بۆ مانگی 9 دیاریکرا
بە هۆکارێکی نادیار ئاگرکەوتەوە و سەدان دۆنم پووش و پاوان سووتا
دوات بە هۆکارێکی نادیار ئاگرکەوتەوە و سەدان دۆنم پووش و پاوان سووتا
پەیوەندیدار