ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پێنج یاریزانی ناوداری تۆپی پێ له‌ ساڵی ٢٠١٨دا به‌شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵی نرخیان به‌رزبۆته‌وه‌…

خه‌ڵک سپۆرت

یاریزانانی بواری تۆپی پێ نرخی تایبه‌تیان له‌سه‌ره‌ و هه‌ر یانه‌یه‌ک بیه‌وێت دابینیان بکات، پێویسته‌ ئه‌و بڕه‌ پێشکه‌ش بکات که‌ پێشتر له‌ بۆنده‌که‌یدا جێگیر کراوه‌.

له‌ ساڵی ٢٠١٨دا هه‌ڵکشانێکی سه‌یر به‌ ئاست و نرخی یاریزانانه‌وه‌ دیاربووه‌، ته‌نانه‌ت له‌م (١٢) مانگه‌دا نرخه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک به‌رزبونه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌رگیز له‌مێژووی تۆپی پێدا گۆڕانکاری هاوشێوه‌ ڕووینه‌داوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئیسپانیه‌کان نمونه‌ به‌ فرانکی دی یۆنگ و ماتیاس دی لیختی هۆڵه‌ندی ده‌هێننه‌وه‌ که‌ هه‌ردوکیان له‌ ڕیزه‌کانی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام یاریی ده‌که‌ن، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م دوو لاوه‌ به‌هره‌مه‌نده‌ له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی ٢٠١٧ نرخیان له‌ چوار ملیۆن یورۆ تێپه‌ڕی نه‌کردووه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی ٢٠١٨دا و پاش پێشکه‌شکردنی ئاستێکی ناوازه‌ به‌ درێسی ئه‌یاکس و هه‌ڵبژارده‌ی ئاشه‌وانه‌ پرته‌قاڵیه‌کانه‌وه‌ نرخیان به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌.

ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌وه‌ش بریتین له‌ پێنج یاریزانه‌ی که‌ له‌ساڵی ٢٠١٨دا به‌ زۆرترین ڕێژه‌ نرخیان زیادی کردووه‌:

  • فرانکی دی یۆنگ (هۆڵه‌ندا – ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام): له‌کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠١٧ نرخی ٣.٥ ملیۆن یورۆ بووه‌، به‌ڵام له‌کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠١٨ نرخی گه‌یشتۆته‌ ٦٠ ملیۆن.
  • جادۆن سانچۆ (ئینگلته‌را – دۆرتمۆند): له‌کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠١٧ نرخی ٥ ملیۆن یورۆ بووه‌، له‌کۆتاییه‌کانی ٢٠١٨ نرخی گه‌یشتۆته‌ ٧٠ ملیۆن.
  • ئه‌نتوان گریزمان (فه‌ره‌نسا – ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید): له‌کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠١٧دا نرخی ٨٠ ملیۆن یورۆ بووه‌، له‌کۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا نرخی بۆ ١٥٠ ملیۆن به‌رز بۆته‌وه‌.
  • ئیدین هازارد (به‌لجیکا – چێڵسی): له‌ کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠١٧دا نرخی ٧٥ ملیۆن یورۆ بووه‌، به‌ڵام له‌ کۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا نرخی بۆ ١٥٠ ملیۆن یورۆ هه‌ڵکشاوه‌.
  • کیلیان مباپێ (فه‌ره‌نسا – پاریس سانت جێرمان): له‌کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠١٧دا نرخی ٩٠ ملیۆن یورۆ بووه‌، به‌ڵام دوای پێشکه‌شکردنی ئاستێکی ناوازه‌ به‌درێسی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها چنینه‌وه‌ی نازناوی مۆندیال، نرخه‌که‌ی بۆ ٢٠٠ ملیۆن به‌رز بۆته‌وه‌ و له‌ئێستادا گرانبه‌هاترین یاریزانی جیهانه‌.

جیهانی

بۆچی مۆرینیۆ لە یونایتد و شێوازی یاریکردنی بە پۆگبا شکستی هێنا؟ ڤینگەر وەڵام دەداتەوە…

خەڵک سپۆرت

ئارسن ڤینگەری فەرەنسی ڕاهێنەری پێشوی یانەی ئارسیناڵ، هۆکارەکانی شکستی جوزێ مۆرینیۆ لە یانەی مانچستەر یونایتد و بەتایبەت لە یاریکردنی بە پۆگبا بۆچونی خۆی ئاشکرا دەکات.

ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە بە تۆڕی “بین سپۆرت”ی قەتەری ڕاگەیاندووە :” مۆرینیۆ سەلماندویەتی کە ڕاهێنەرێکی نایابە، بەڵام هەندێجار ڕاهێنەران یاریزانانیان ناچار دەکەن پابەندی بەرگریکردن بن، بەوشێوەیە پۆگبا نەیتوانی ئاستێکی گونجاو پێشکەش بکات و پێکهاتەکە بەگشتی شکستیان هێنا، بەڵام لەگەڵ سۆڵسکایەر پۆگبا زیاتر بەڕووی هێرشبەردندا یاریی دەکات و سەربەستی وەرگرتووە، ئەوە وایکردووە بەشێوەیەکی نایاب دەربکەوێت”.

هەروەها دەربارەی ئاستی یونایتد بەگشتی، دەڵێت :” لەگەڵ سۆڵسکایەر لەڕووی هێرشبەریەوە باشتر دەرکەوتون، لەگەڵ مۆرینیۆ بەشێوازێکی تر کە زیاتر بەرگریکردن بوو، پێموابێت لە داهاتودا دەتوانن باشتر لەم وەرزە تواناکانیان نیشان بدەن، مۆرینیۆش بەهێزەوە دەگەڕێتەوە چونکە ڕاهێنەرێکی گەورەیە”.

ڤینگەر لە ئێستادا بێکارە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نییە، لە تۆڕی بین سپۆرت و لەهەندێک لەپاڵەوانێتیەکاندا کاری شیکردنەوە دەکات، بەڵام میدیاکان پێیان وایە ئەم چاوەڕوانیەی زۆر ناخایەنێت و دەگەڕێتەوە سەر کاری ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەیەک لە خولی فەرەنسا یوخود ئینگلتەرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گۆڵپارێزی ئەیاکس زانیاری نەبیستراو دەربارەی دی لیخت و بەرشلۆنە ئاشکرا دەکات !

خەڵک سپۆرت

ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی دووپاتی دەکاتەوە، یەکێک لە هاوڕێ بەرگریکارەکانی خەون دەبینێت پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

لەوادەی گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠١٩دا یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی بۆندی فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە واژۆ کرد و گواستنەوەکە بەتەواوی وردەکارییەکانیەوە بڕی ٧٥ ملیۆن یورۆی تێچوو، یانە کەتەلۆنیەکە تەنها بەم گواستنەوەیەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو خواستیان لەسەر ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هەمان یانە هەیە.

لەدوای ڕووبەڕوبونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئۆنانا لە چاوپێکەوتنێکی خێرادا ڕایگەیاند :” چەند جارێک لەگەڵ ماتیاس دی لیختی هاوڕێم قسەم کردووە، بە پەرۆشە و حەز دەکات پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات”.

هەروەها دەربارەی ڕووبەڕوبونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید جەخت دەکاتەوە، پێکهاتەی ئەیاکس لاو و کەم ئەزمونە و لە داهاتودا و پاش بەدەست هێنانی ئەزمون دەکرێت هەوڵ بۆ چنینەوەی نازناوە گەورە ئەوروپیەکان بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مانچستەر یونایتد ئامانجی خۆی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ دیاری دەکات

خەڵک سپۆرت

شکستی یانەی مانچستەر یونایتد لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر یانەی پاریس سانت جێرمان ئەو ڕاستیەی سەلماند، کە پێکهاتەکەی سۆڵسکایەر لەڕووی کوالیتیەوە کەموکەرتی هەیە.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی یانەی مان یونایتد هەستیان بەوە کردووە کە پێکهاتەکەیان لە ڕووی کوالیتیەوە هاوتای یانە زەبەلاحەکانی تر نییە، ئەوەش ئەو کەموکەرتیە بووە کە پێشتر جوزێ مۆرینیۆ هەوڵیداوە چارەسەری بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا و لەسەر داوای سۆڵسکایەر ئیدارەی “ڕێد دێڤڵز” هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک لە پێگەی سەنتەری بەرگری و دوو یاریزان لە باڵەکانی بەرگری و باڵێکی هێرشبەری (جەمسەری ڕاست) دەست پێدەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ناوەکانی کالیدۆ کۆلیبالی (ناپۆلی)، لوکاس هێرناندێز (ئەتلەتیکۆ مەدرید)، نیکۆلا میلینکۆڤیچ (فیورنتینا) دەست نیشان کراون، بۆ پێگەی باڵی هێرشبەری ڕاستیش پێشوەخت هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دوگلاس کۆستا لە یانەی یوڤانتۆسەوە دەست پێکردووە، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.

کێشەی گەورەی یانە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا لەوەدایە کۆی نرخی یاریزانە داواکراوەکان سنوری (٢٠٠ ملیۆن پاوەند) تێدەپەڕێنێت و ئەوەش بودجەیەکی تایبەتی پێویستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین