چنار و هێمن، چیرۆكه‌ ناخ هەژێنەكەی دوو خوێندكاری سه‌یدسادق


چنار و هێمن ئه‌و خوشك و برا خوێندكارە بوون، كه‌ ٣١ ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا لە ساڵی ١٩٩٢ له‌ شارۆچكەی سه‌یدسادق به‌فر و سه‌رما گیانی لێ سه‌ندن و لە ئێستاشدا كە دەچیتە ئەو شارۆچكەیە ڕاستەوخۆ چاوت دەكەوێت بە پەیكەری ئەو دوو منداڵە، كە باوەشیان بەیەكدا كردووە.

چنار ناسیح (تەمەن ١٩٨٢) و هێمن ناسیح (تەمەن ١٩٨٥) دوو منداڵی بێ باوك بوون، باوكیان ئه‌نفال كراوبوو، پاش كۆڕه‌وەكه‌ی ساڵی ١٩٩١ی گه‌له‌كه‌مان له‌ ئۆردووگای شانه‌ده‌ری نزیك شارۆچكەی سه‌یدسادق نیشته‌جێ بوون، بەڵام لە سه‌یدسادق خوێندكار بوون و هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌ ئۆردووگای شانده‌رییه‌وه‌ به‌ پێ ده‌ڕۆشتن بۆ سه‌یدسادق.

ساڵی ١٩٩٢ به‌فرێكی زۆر باریی بوو، كە شاره‌زووریش سپی پۆش بوو بوو، لەو كاتەدا و لە ڕۆژی ٧- ١- ١٩٩٢ چنار و هێمن ڕۆیشتن بۆ خوێندنگە و ئیتر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

بەپێی گێڕانەوەی شایەتحاڵانی ڕووداوەكە، كاتێك دایكی ئەو دوو منداڵە هاواری كرد، كه‌ منداڵه‌كانی نه‌هاتوونه‌ته‌وه‌، ئیتر خه‌ڵكی سه‌یدسادق ده‌ستیان كرد به‌ گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و دوو منداڵه‌دا و سه‌رئه‌نجام له‌ سه‌رووی سه‌یدسادقه‌وه‌ له‌ژێر به‌فره‌وه‌ جه‌سته‌ی ته‌زیوی هه‌ردووكیان دۆزینه‌وه،‌ كه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ڕۆیشتبوونه‌وه‌ و به‌فر و سه‌رما كه‌سیره‌ی خستبوون.

هێمن له‌ چنار منداڵ تر بوو زووتر په‌كی كه‌وتبوو چناریش (هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌یان) خۆی دابوو به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ته‌زیوی برا بچووكه‌ بێ باوكه‌كه‌یدا تا سه‌رما نه‌یكوژێت، به‌ڵام ئه‌فسووس كاتیك دۆزرانه‌وه‌ هێمن گیانی سپاردبوو چناریش له‌ كۆتایی ژیانیدا بوو، هاووڵاتیان به‌په‌له‌ گواستیانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ڵام ئه‌ویش رۆحیی پاكی دای له‌ شه‌قه‌ی باڵ و به‌ره‌و لای برا ئازیزه‌كه‌ی فڕی.

كاتێك هێمن و چنار لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە ٧ی كانوونی دووەم چووبوون بۆ خوێندنگە و بەهۆی سەرماوە دەوام نەبووبوو، بەڵام مامۆستاکە پێیان دەڵێت: “ئەمڕۆ خوێندنگە نییە و بگەڕێنەوە ماڵەوە”. بۆیە لە کاتی گەڕانەوەیاندا بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ڕێگەی ماڵەوەیان لێ ون دەبێت و لە نێو بەفرەکەدا ڕەق دەبنەوە.

غەریب حەمەخان، یەکێکە لە شایەتحاڵەکان و دەڵێت “ئەو کاتەی من گەیشتمە لایان هێمن گیانی لەدەست دابوو، بەڵام چنار هەناسەی دەدا، دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە، چناریش گیانی لەدەستدا”.

لە سەیدسادق ساڵانە یادی ئەو دوو خوشك و برا خوێندكارە لە بەردەم ئەو پەیكەرەی لەلایەن هونەرمەندی پەیكەرتاش (زاهیر سدیق) دروستكراوە دەکرێتەوە و دەیان هەڵبەست و چیرۆکیش لەسەر ئەو دوو خوێندكارە نووسراوە.

No photo description available.

كەسێك بە فێڵ دەفتەرێك دۆلار لە كچێك دەستێنێت
پێشت كەسێك بە فێڵ دەفتەرێك دۆلار لە كچێك دەستێنێت
نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەو لێکەوتەکانی لەسەر ئابوری گشتی
دواتر نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەو لێکەوتەکانی لەسەر ئابوری گشتی
پەیوەندیدار