ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بە حەبی ئەسپرین ئەم ماسکە بۆ ڕوخسارت درووستبکە، چرچی پێوە ناهێڵێت

خێزان
ماسكی ئه‌سپرین له‌گه‌ڵ لیمۆدا یه‌كێكه‌ له‌ كاریگه‌رترین ئه‌و ماسكانه‌ی پیستت به‌ گه‌نجی ده‌هێلێته‌وه‌و ڕێگری ده‌كات له‌ چرچ بونی.
بۆ دروستكردنی ماسكه‌كه‌ 3 حه‌بی ئه‌سپرین بهێنه‌ له‌گه‌ڵ 3 كه‌وچكه‌چا ئاوی لیمۆ، دواتر ئه‌سپرینه‌كه‌ بهاڕه‌و ئاوه‌ لیمۆكه‌ی بكه‌ به‌سه‌ردا تا هه‌ویرێكی لێ دروستده‌بێت.
پاشان ئه‌و ماسكه‌ بده‌ له‌ ڕوخسارت و بۆماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی به‌جێ بهێڵه‌، كاتێك كاته‌كه‌ ته‌واو بوو به‌ جوانی ڕوخسارت بشۆره‌وه‌.

ریکلام

تەندروستی

٩ هۆکار بۆئەوەی خەوێکی خۆشت نەبێت!

خێزان

خەوتن بەشێکی سەرەکی ژیانی ئێمەیە و خەوێکی ئاسودە یەکسانە بە ژیانێکی ئاسودە، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارن بۆئەوەی کە خەوێکی خۆشت نەبێت:

 

-شوێنی زۆر سارد یان زۆر گەرم، باشترە پلەی گەرمی لە نێوان ١٥ بۆ ٢٣ دابێت.

 

-نابێت بەر لە خەوتن وەرزش بکەیت، لانیکەم ٣ کاتژمێر بەر لە خەوتن وەرزشەکەت بکە.

 

-پێویستە کاتی خەوتنت دیاریکراو بێت بۆئەوەی جەستەت ئامادەبێت بۆی.

 

-تا تاریکتر بێت خەوەکەت باشترە، بۆیە ڕوناکی مەهێڵە.

 

-هەردەنگێکیش کە لەدەرەوە بێت خەوت لێتێکدەدات، گەر ماڵتان لە نزیک شەقامە گوێگرەی خەو بەکار بهێنە.

 

-شوێنی خەو بۆ کاری هەڵە بەکار مەهێنە، بۆنمونە لە شوێنی خەوەکەت کار مەکە.

 

-گەر خەوت نەهات بە ٢٠ خولەک بەر لە خەوتن کتێب بخوێنەرەوە.

 

-کاتێک دەچیتە جێگاوە بیر لە سەرقاڵیەکانی ژیان مەکەرەوە و پشوو بە مێشکت بدە.

 

-شێوازی خەوتن زۆر گرنگە بۆئەوەی بە ئاسودەی بخەویت، بزانە کام شێواز بۆتۆ گونجاوە  و لەگەڵ هاوسەرەکەشتدا گفتوگۆی لەسەر بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٥ خواردن کە دەتوانێت جەستەت لە ناو ببات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک خۆراکە کە پێویستە دڵنیابن لە پاکیەکەیی و بە وردی مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، چونکە گەر وانەبێت زیانی زۆر بە جەستەمان دەگەیەنێت.

 

– هێلکە

پێویستە دڵنیابیت لە خواردنی هێلکە بەر لە بەکارهێنانی، چونکە هێلکەی پیشبوو ئەگەری هەیە بەکتریای سەلەمۆنیا هەڵبگرێت کە بەکتریایەکە بەھۆی خواردن و خواردنەوەی پیس تووشی تووشی ڕیخۆڵەی مرۆڤەکان دەبێت کە نەخۆشی بە خۆراک ژەھراوییبوونی سەلمۆنێلای پێ دەوترێت. ئەم بەکتریایە لە جۆری گرام نێگەتیڤە و ناھەوایی ھەڵبژێرەرە، کە درێژییەکەی لە نێوان “٠٫٨ – ٥” مایکرۆمەترە، و نیشانەکانی دەرکەوتنی بریتییە لە ئازارێکی زۆر لە ناوچەی سک و ڕشانەوە و ھەندێک جار خوێن ھێنانەوە، ھەروەھا کاریگەری لەسەر بەتەمەنەکان زیاترە وەک لە کەم تەمەنەکان.

– قیمە

زۆر گرنگە کە دڵنیابیت لە پاکی و جۆری قیمەکەش، چونکە قیمەی خراپ و پیس هەڵگری چەندین ڤایرۆسی وەک سەلەمۆنیا و بەکتریایی زیانبەخشی دیکەیە.

 

– پەنیر

ئەو پەنیرانەی لە  شیری ئاژەڵی نەخۆش بەرهەم دێت هەڵگری   وردەئۆرگانیزمی زیانبەخشە کە ئەگەری ژەهراویبونی جەستەی هەیە و پێویستە پەنیر لە کەسێک بکڕیت کە دڵنیابیت لێی.

 

– خواردنەوە گازیەکان

جگە لەوەی دەبێتە هۆی قەڵەوی، سۆدە زیان بە ئێسک دەگەیەنێت و شی دەکاتەوە و دەبێتە هۆی لاوازبوونی.

 

– جگەر

جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆ دەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین و لە پاک و خاێنی جگەرەکەش دڵنیابین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند هۆڕمۆنێکی جەستە کە گەر هاوسەنگ نەبێت کێشی جەستەت زیاد دەکات

خێزان

بونی کێشە و ناهاوسەنگی لە هۆڕمۆنەکانی جەستەدا دەبیتە هۆی تێکچونی جەستە و زیادبونی کێشی جەستە بە شێوازێکی نائاسایی، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو هۆڕمۆنانەیە کە گەر کێشەی تێدابێت دەبێتە هۆی زیادبونی کێش:

– هۆڕمۆنەکانی غودەی دەرەقی، بەرگری جەستە زیاددەکەن و لەکاتی ناهاوسەنگی کێشی جەستەش زیاد دەکات

– ئەنسۆلین، ئەو هۆڕمۆنەیە کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی شەکر لە جەستەدا و لە کاتی ناهاوسەنگیدا کێشی جەستە زیاد دەکات.

– کۆرستڕۆڵ یەکێکی دیکەیە لە هۆڕمۆنەکان کە لەکاتی قەلەقی و خەفەت و کێشە دەرونیەکان زیاد دەکات، جگە لەوەی خواردن و شێوازی ژیانمان کاریگەری لەسەر هەیە و دەبێتە هۆی قەڵەویی.

– تێستۆستێرۆن، بە هۆڕمۆنێکی پیاوانە ناسراوە، بەڵام لە ژنانیشدا هەیە و چەوری دەسوتێنێت، بۆیە کەمبونەوەی ئەم هۆڕمۆنە دەبێتە هۆی قەڵەویی.

– ئێستڕۆجین، ھۆڕمۆنێکە توخمە پەرەسەندن و فرمانەکانی زۆربوون لە مێیەدا ڕێکدەخات، لەکاتی زیادبونی نائاسایی دەبێتە هۆی ئەوەی کێشیشت زیاد بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان