ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی شوێنێك دواخرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی تەواونەبوونی لیست و چەكی مووچەكانیان لە لایەن تۆڕی پاڕاستی كۆمەڵایەتی گەرمیانەوە، سبەی هیچ مووچەك دابەش ناكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕاگەیاندووە، ئاگاداری هەموو كەمئەندامانی سنوری شاری كەلار و دەوربەری دەكەینەوە، تكایە سبەی سێ شەممە ۱٥ـ۱ـ۲۰۱۹ سەردانی بانكی شێروانە نەكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە بە هۆی تەواونەبوونی لیست و چەكی مووچەكانیانە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاڕاستی كۆمەڵایەتی گەرمیان، بۆیە سبەی هیچ مووچەك دابەش ناكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی خشتەی مووچە سبەینێ‌ مووچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت و سەرچاوەیەكیش لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ مووچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

ئابوری

بەستنی لیستی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ بە پاشەكەوتەوە مامۆستایان نیگەران دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنن، لە ئەگەری هاتنی بەشە بودجەی هەرێم لە لایەن عیراقەوە پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان لا نەبرێت هەڵوێستمان دەبێت و خۆپیشاندان و بایكۆت ڕێكارێكی مەدەنیە بۆ داواكردنی مافەكانمان، دەشڵێت،”ئەوەی باس دەكرێت كە گوایە لیستی مووچەی مانگی 1و 2ی ئەمساڵ بە پاشەكەوتەوەیە ڕاست بێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت”.

دڵشاد تالیب بابان، مامۆستای ناڕازی لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، پێشتر ئەوەمان بەیان كرد، كە لە ئەگەری هاتنی بەشە بودجەی حكومەتی هەرێم لە لایەن عیراقەوە ، دەبێت پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت، لە ئێستاشدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە.

وتیشی،”بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان لەكاتی هاتنی بەشە بودجە و لانەبردنی پاشەكەوتی مووچە، بە ڕێكاری مەدەنی داوای مافی ڕەوای خۆمان دەكەین، كە خۆپیشادان و بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن بژاردەیەكن، كە مامۆستایانی ناڕازی دەیگرنەبەر”.

ڕاشیگەیاند، لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتە گوایە لیستی مووچەی مانگەكانی 1 و 2ی ئەمساڵ لە پەروەردەكان بەستراوە بە پاشەكەوتەوە، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت بۆ ئەوش هەڵوێستی جیدیمان دەبێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی ناوەندی عیراق بڕێكی زیاتری دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی زۆری دراوی ئەمریكی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.

بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی 176.81ملیۆن دۆلاری بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە و بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، كە 174.349ملیۆن دۆلار بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بنیوە.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە گەیشتۆتە 156.211ملیۆن دۆلار، بڕی 19.870 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 28 بانك بەشدارییان كردووە.

ڕۆژانە بەهۆی زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت، خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراویش لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاندبوو “ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە”.

بە بۆچوونی شارەزایانی بواری دراو”ئەگەر بڕی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەیەكی زیاتر لە بازاڕەكاندا بەردەوام بێت نرخەكەی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا زیاتر دادەبەزێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ئاشكرا كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم ئامادەكارییەكانی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی تەواو كردووە و بڕیارە پێش نەورۆز تەواوی مووچەی موچەخۆران دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگاداری لە ئەنجومەنی وەزیران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئامادەكارییەكان تەواو بوون و لە وادەی دیاریكراوی مانگانەدا “5ی هەموو مانگێگ” دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام پێش نەورۆز تەواوی مووچە دابەش دەكرێت.

لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مانگەكانی پێشووە و بە پاشەكەوتەوە دابەش دەكرێت و بە دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگەش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی ساڵی ڕابردوو دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان