ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

گرێبەستەكان دەكرێنە هەمیشەیی
لە بودجەدا میلاكی 65 هەزار پلەی دامەزراندن دیاری كرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە 65 هەزار پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی میلاكی بودجەی ساڵی 2019 دیاری كراوە و دەشڵێت: “پێشینە بۆ دامەزراندنی گرێبەستەكانە”.

سوهام عوقێلی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە ئاژانسی (المعلومە)ی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە بودجەی ساڵی 2019 هیچ پلەیەكی دامەزراندنی نوێی تێدا نییە، بەڵام لەچوارچێوەی سڕینەوە و نوێكردنەوە لە سەرتاسەری عیراق 65 هەزار پلەی وەزیفی لە بودجە زیادكراوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە پێشینە بۆ گرێبەستەكان دەبێت، كە بكرێتە هەمیشەیی، بەتایبەتیش گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبا و دوای ئەوەش دەرگای دامەزراندن دەكرێتەوە بەتایبەت لە وەزارەتی پەروەردە.

پێشتر لیژنەی دارایی ڕایگەیاندبوو، كە لە بودجەی ساڵی نوێ‌ 27 ترلیۆن دینار كوترهێنان دەبێت و ئەو میلاكی دامەزراندنەش، كە دیاری كراوە سەرجەم عیراق بە ناوچە جێناكۆكەكانەوە دەگرێتەوە.

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كەی دەستپێدەكات؟


خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ مانگێك تێدەپەڕێ‌ بەسەر دەستپێكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەران و تا ئێستا هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات، سەرەڕای هاتنی پارەی مووچە لە بەغداوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی عیراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی (4)ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە كردج، بەڵام تا ئێستا تەنها مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ خەرج كراوە و مووچەی 4 مانگ لای حكومەتی هەرێمە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارەی مووچە لە بەغداوە هاتووە بۆ هەرێم و حكومەتی هەرێمیش لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، كە هەر پارەیەك بێتە دەستیان ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، كە بەدواداچوونمان بۆ پرسی مووچە كردووە و تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندووە و هیچ كاتێكیشی دیاری نەكردووە بۆ دەستپێكردنی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەندێك لە میدیاكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە، كە ڕۆژی یەك شەممە بە وەزارەتی تەندروسستی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات، بەڵام وەزارەتی دارایی بە فەرمی پشتڕاستی نەكردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

فرۆشتنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان، 90% كەمی كردووە


خەڵك-ئارام سەردار

 

سەڕەڕای كردنەوەی بازاڕی عەلوەكان، بەڵام سەرۆكی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەڕێژەی لە ۱۰٪ ڕۆژان بەرهەمە كشتوكاڵیەكان نافرۆشن.

ڕەجەب عەزیز سەرۆكی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، داخستنی بازاڕەكان كاریگەری زۆری لەسەر كردووین و هیچ كڕیارمان نیە و لە ۹۰٪ی كڕیار و فرۆشتنی بەرهەمەكانمان كەمی كردووە.

دەشڵێت”داوا لە پارێزگای هەولێر دەكەین ئاسانكاری بۆ كردنەوەی دوكانەكانی سەوزە و میوە بكەن، چونكە پێشتر تەنها بازاڕی شێخەڵا داخرابوو بازاڕمان تێكدەچوو ئێستاش هەموو بازاڕەكان داخراون تەنها ڕێگا بەدەستگێڕەكان دەدرێت سەوزە و میوەبفرۆشن ئەوانیش ژمارەیان زۆر نیە بتوانن ئەو هەموو بەرووبوومە ساغ بكەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێشتر ڕۆژانە تەنها ئەو بەرهەمانەی باردەكران بۆ شاروشارۆچكەكان نزیكەی ٤۰۰ تۆن دەبوو، ئێستا هیچی بارناكرێت هەمووی ماوەتەوە لەسەر جوتیاران و نافرۆشرێت لەكاتێكدا پێشتر بەناو شاریشەوە نزیكەی ٥۰۰ تۆن بەرهەمە كشتووكاڵیەكان باردەكران، بەڵام ئەمڕۆ بەڕێژەی لە ۱۰٪ ڕۆژان بارنەكراوە و نەفرۆشراوە، سەڕەڕای دابەزینی نرخەكەش جووتیاران بەرهەمەكانیان نافرۆشرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەپڵ، پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆمپانیای ئەپڵ پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا دەكات و ئاشكرایدەكات، ئەو مۆبایلانەی بردووتانە بیگێڕنەوە، ئەگەر نا دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە.
ماڵپەری reddit ئەمریكایی بڵاویكردەوە، لەسەر شاشەی مۆبایلە ئایفۆنە درزاوەكان پەیامێك دەركەوت كە داوای لە خۆپیشاندەران كردووە مۆبایلەكان بگێڕنەوە.
ئەپل، لە پەیامێكدا كە بۆسەر شاشەی موبایلەكانی ناردووە نووسیوێتی” داوا لە ئێوە دەكرێت ئەم دەزگایە بگێڕنەوە بۆ فرۆشگاكان، ئەم دەزگایە لەكار خراوە”.
دوای كوشتنی جورج فلوید كە كەسێكی ڕەشپێستی ئەمریكاییە لەلایەن پۆلیسێكەوە، بەشێك لە هاووڵاتیانی ئەمریكا وەك ناڕەزایەتییەك ڕژانەسەر شەقامەكان و زیاتر لە هەفتەیەكە خۆپیشاندانەكان بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان