وتار
سەرۆک تره‌مپ و 20 مایل بۆ كورد

سەرۆک تره‌مپ له‌دوو تویتی جیادا كه ته‌نیا یه‌ك سه‌عاتیان نێوان بوو، لەتویتی یەکەمدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌توركیا ئه‌كات به خاپوركردنی ئابورییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر كورده‌كان له‌سوریا، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا ھەردوو تویتەکە مه‌دلول و مه‌غزای تری هه‌یه.
من سۆزدارییانه له‌م په‌یامه ناڕوانم، كورد ته‌نیا تویتی یه‌كه‌م و دێرێكی ده‌بینێ، روپۆشێكی ئه‌ستور ئه‌دات به دێڕه‌كانی تری‌دا، تویتی دووه‌م نابینێت و له‌دێڕی یه‌كه‌می ناڕوانێت كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌كورد و رونیش نییه مه‌به‌ستی په‌یه‌ده‌یه یان په‌كه‌كه‌یه.
ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ی تویتی یه‌كه‌م سه‌عات 5ی ئێواره‌ی 13 جێنیوه‌ری به‌كاتی واشنگتۆن بوو، ئه‌وی تریان سه‌عات 6ی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ وه‌ك دڵدانه‌وه و ڕاگرتنی پالانس له‌نێوان كورد و توركیا.
لهتویتی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت: “ده‌ستپێده‌كه‌ین به‌كشانه‌وه‌ی دره‌نگوه‌ختی درێژخایه‌ن له‌سوریا له‌كاتێكدا له‌ناویانده‌به‌ین ئه‌و بهشهكهمهی داعش كه ماوه له‌چه‌ند شوێنێك له‌رێی زۆر لایه‌نه‌وه. دووباره هێرشدهكهین له‌رێگه‌ی ئه‌و بنكانه‌ی له‌وێوه نزیكن ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه‌یان بوێت. توركیا ئابورییانه خاپوردهكهین ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر كورده‌كان. ناوچه‌یه‌كی ئارام به 20 مایل دروست ده‌كه‌ین…”
لهتویتی دووه‌مدا ده‌ڵێن: “…. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نامانه‌وێت كوردهكات توركیا ئیستفزاز بكه‌ن. روسیا و ئێران و سوریا گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندی درێژخایه‌نن له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا له ته‌فروتوناكردنی داعش-دا، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش سودمه‌ندین، به‌ڵام ئێستا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانمانه بۆ نیشتمان. بیوه‌ستێنه شه‌ڕ كۆتایی نایه‌ت!”
ئه‌م دوو تویته خوێندنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌دوو ئاراسته سه‌رۆك تره‌مپ قسه له‌گه‌ڵ كوردی رۆژئاوا‌و و توركیا ده‌كات، ئاراسته‌یه‌كیان ئیستفزازیی و هه‌ره‌شه، ئاراسته‌یه‌كیان دڵنیایی و ئارامی. سه‌باره‌ت بهتوركیا ئیستفزازی و هاندانه كه من بۆخۆم وای بۆ ده‌چم وا له‌توركیا بكات بۆ 1 مایل-یش بێت بچێته ناوچه‌كه و ببێته دروستكردنی باری نائاسایی و داوا له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكرێت كه بڕیارێك ده‌ركات و دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ كورده‌كان له‌رۆژئاوا دروست بكرێت هاوشێویه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوای ده‌ركردنی بڕیاری مادده‌ی ٩٨٦ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌وكات ئه‌و ناوچه ئارامه ئه‌بێت به ناوچه‌یه‌ك دوور له‌هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی وه‌ك روسیا و ئێران و سوریا، چونكه تره‌مپ به‌روونی له‌تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “ناوچه‌یه‌كی ئارام به 20 مایل دروست ده‌كه‌ین”.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م په‌یامه وا له‌توركیا ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توخنی ناوچه‌كه نه‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه ئارامه به قوڵی 20 مایل دروست نه‌كرێت و كورد له‌رۆژئاوا كیانێكی پارێزراوی نه‌بێت له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ره‌نگه ئه‌مه‌یان ترسێكی گه‌وره بێت بۆ سه‌ر توركیا و توركیا هه‌تا ماوه به‌ده‌ست ئه‌و هه‌رێم و ناوچه‌یه‌وه گیرۆده‌بێت.
بۆیه مه‌غزای تویته‌كه‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆك تره‌مپ له‌و نیو دێڕه‌ی كۆتایدایه، ئه‌گه‌رنا بابه‌تی لێدان و تێسهرهواندن له‌داعش ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك پێویست بكات، بابه‌تێكی لاوه‌كییه لهتویتهكهدا، هه‌روه‌ها خاپوركردنی ئابوری توركیا بابه‌تێك نییه لای رژێمه دیكتاتۆره‌كان گوێ پێدراو بێت به‌نموونه عیراق-ی دوای 1991 و دۆخی ئێستای ئیران له‌دوای ئابلوقه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا له‌سه‌ری، بۆ گورزی سه‌ربازیش هه‌م توركیا خۆشی ده‌زانێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گورزی سه‌ربازی لێناوهشێنرێت، هه‌م ئه‌مریكاش به‌رامبه‌ر ئه‌ندامێكی ناتۆ ئه‌و كاره ناكات.
له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا قازانجی كوردانی رۆژئاوایه و سه‌رۆك تره‌مپ دڵنیاییه‌كی پێدان كه ئه‌وان پارێزراون و ئه‌و په‌یامه‌شی گه‌یانده كوردانی رۆژئاوا كه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و روسیا له‌خۆیان دوورخه‌نه‌وه، بهدێرێكیش به‌روسیا و ئێرانی وت ئێمه‌ش له‌وێ نه‌بین ئه‌توانین ئه‌و مه‌له‌فه به‌رینه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و دنیای لێپڕكهین.
ئێستا له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سوریا كه وه‌ك لهتویتی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌ی پێداوه دره‌نگوه‌ختی درێژخایه‌ن ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كورت خایه‌نیش بێت، ئه‌وا ئه‌و ئه‌ركه له‌كۆڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته‌وه هه‌روه‌ك له‌دوای ساڵی 1991 هیچ ناوچه‌یه‌كی هێڵی لێكه‌وتی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رژێمی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نه‌ده‌پارێزرا، به‌ڵكو ئه‌مریكا گرنتییهكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستكرد به‌ڵام باشور به‌ھۆی ململانێی حزبییه‌وه قازانجی گه‌وره‌ی لێنه‌كرد. ده‌شێت ئه‌مریكا هه‌مان گره‌نتی بوێت بۆ خۆرئاوا، بۆئه‌وه‌ی چیدیكه وه‌ك چه‌ند جارێك وتوویه‌تی نه‌بن به‌پۆلیسی هه‌ر ماڵێك، سه‌رۆك تره‌مپ رۆژی ٢ی جێنیوەری كاتێك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا كرد، په‌یامه‌كه‌ی روون بوو، وتی:”مانه‌وه له‌سوریا مردنه”.
لهتویتی دووه‌مدا ئه‌مجاره دڵنه‌وایی ده‌داته توركیا و هه‌ڕه‌شه له كورده‌كان ده‌كات، ده‌شێت ناڕاسته‌وخۆ مه‌به‌ستی په‌كه‌كه بێت نه‌ك په‌یه‌ده، ئه‌و نایه‌وێت كورد توركیا ئیستفزاز بكات، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكه‌ن ئه‌وا ئه‌وان ده‌ستبه‌رداریان ده‌بن.
حیكمه‌تی تویته‌كه‌ی تره‌مپ له‌و دێره‌ی یه‌كه‌مدایه و به كورد و توركیا ده‌ڵێت، هه‌ركه‌س له‌ماڵی خۆی ئارام دا‌نیشێت. له‌هه‌مان ساتدا به روسیا وئێران و سوریاش ده‌ڵێت، لاوازبوون و نه‌مانی داعش سه‌رئێشه‌یه‌كه له‌سه‌ر شان و ملی ئێوه‌ش نه‌ماوه و ئێوه سوودمه‌ند بوون، خۆ ئه‌گه‌ر به‌وه رازی نین و ده‌ستبه‌رداری كوردانی رۆژئاوا نابن ئه‌وا داعش له‌نزیك دهرگاكهتانه و زیندووكردنه‌وه‌ی ئاسانه.
له‌كۆتاییدا وای بۆ ده‌چم تره‌مپ به‌م دوو تویته كوردی خۆرئاوا‌و توركیا له‌یه‌ك ئاستدا بوه‌ستێنێت، كه هیچیان ناكات به‌قوربانی هیچیان.
وتار
بەڕێوەبەرایەتی – پینەكردنی -شەقامەكان

ئەگەر وەكو شۆفیر، یان سەرنشین، بە شەقامەكانی سلێمانیدا گوزەر بكەین، ئەوسا دەبینی ئەم شارە، شەقامەكانی چ وێرانەیەكە، شارەوانییەكەی چەند كۆڵەوارە، نەك لە قیرتاوكردنی شەقامەكان و دروستكردنی شەقامی نوێ‌دا، بەڵكو توانای پینەكردنی شەقامەكانیشی نەماوە و نییە.
ئەگەر تەنها وەكو شۆفێر بە شەقامی سالم، یان مەلیك مەحموددا گوزەر بكەیت، كە دوو دیارترین و ناسراوترین شەقامی شارەكەن، نەك بەر دەیان چاڵوچۆڵ و كەند دەكەوی، بەڵكو تووشی سەدان دەبیت و ئۆتۆمبیلەكەت بە ساخی نابەیتەوە بۆ ماڵەوە.
ئەم شارە دەڵێی شارەوانی نییە، دەڵێی ساڵانێكە ماڵئاوایی لە خزمەتگوزاریی كردووە،(چونكە هەر بەڕاستی وایە) دەڵێی بەرپرسەكانی تەنها بە هەوادا و بە سواری فڕۆكە هاموشۆ دەكەن، بۆیە ئاگاداری ئەم هەموو چاڵ و كەندە بێڕەحمە نین.
ئەگەر تەنها وەك پیادە بەچەند شەقامێكی ئەم شارەدا گوزەر بكەیت، بۆ نموونە بەردەم باخی گشتی، یان ئوتێل پاڵاسی بەرامبەری، یان شەقامی مامۆستایان، ئەوسا لوتت دەتەقێ بە شۆستەی گەڕ و چاڵوچۆڵی زۆر و
زۆرجاریش لە پشت خشت و بیهارتۆنەكانەوە چڵكاو خۆی مەڵاسداوە و چاوەڕوانی كەسێكە پێی پێدا بنێت بۆ ئەوەی بە جلوبەرگیدا هەڵشاخێت.
ئەرێ هیچ بەرپرسێكی نابەرپرس لەم شەقامانەوە ناڕوات، ئەرێ لانیكەم كەسێ نییە ئەم كەموكوڕییانە ببینێت و بیگەیەنێت پێیان.
سەرەڕای ئەم هەموو چاڵوچۆڵییەی لە شەقامەكاندا هەیە، كۆمپانیاكانی ئینتەرنێتیش وەكو مڵە هەر ڕۆژەی شەقامێكی دیكە زامدار دەكەن و تا هەنووكە بە دەیان شەقامیان كۆڵەوار كردووە و زۆرجاریش دوای دوو مانگ یان زیاتر ئەوسا (لەزگە-قیر) لەو زامداریانە دەدەن، چونكە لەزگەكەش عادییە، هەر زوو دەبێتە چاڵی نوێ و دەردی شۆفێران ئەوەندەی دیكە گران دەكەن.
ساڵێك زیاترە سەرجەم شەقامەكانی سلێمانی، یان زۆربەیانم خستۆتە ژێر چاودێرییەوە و بزانم چۆن نۆژەن دەكرێنەوە، یان كەی دەست بە نۆژەنكردنەوەیان دەكرێت، بەڵام بە دەگمەن شەقامێك بە نیوەچڵی نۆژەن دەكەنەوە.
مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو بەشێك لە شەقامی مەلیك مەحمود نزیك چوارڕیانی سەرچناریان كڕاندووە بۆ قیركردنی نوێ و نۆژەنكردنەوە، بەڵام تا ئێستا دەستی بۆ نەبراوە و نۆژەن نەكراوەتەوە.
ئاخر شارەوانییەك، پارێزگارێك، حكومەتێك، نەتوانێت بەشێك لە شەقامێك كە چەند سەد مەترێكە دوای دە مانگ نۆژەن بكاتەوە ئیتر چی پێ بوترێت؟
بۆ چارەسەری ئەم كێشانە و ڕزگاربوونی بەپەلە لە سەرجەم ئەو كەموكوڕیی و چاڵوچۆڵانەی لە شەقامەكاندا هەیە، من پێشنیاری دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ دەكەم بۆ شاری سلێمانی، ئەویش (بەڕێوەبەرایەتی پینەكردنی شەقامەكان)ە، تا لانی كەم كە دەرفەتی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانیان نییە، لە ڕێی ئەم بەڕێوەبەرایەتییەوە دەرفەتی پینەكردنی شەقامەكان هەبێت، ئەم شارە بێنازە و بێخاوەنە لانی كەم زامەكانی پینە بكرێن و برینی جەستەی شەقامەكانی كەمێك ساڕ‌ێژ ببن.
من دڵنیام (بەڕێوەبەرایەتی پینەكردنی شەقامەكان)، دەبێتە بەڕێوەبەرایەتییەك، كە دەتوانێ هێندەی دە شارەوانی و بیست پارێزگار و هەموو حكومەت خزمەت بەم شارە بكات، كە هەر ڕۆژەی بە بیانوویەكەوە بریندار دەكرێت و هەر ڕۆژەی بەهۆی ململانێی حزبێكەوە پەراوێز دەخرێت.
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە چارەسەرێكی هەنووكەیی ئەم هەموو (تاسە-زام)یە كە بە جستەی شەقامەكانی سلێمانییەوەیە.
وتار
لای خەڵكی وا باوە كە ئینگلیز خوێنساردن

لای خەڵكی وا باوە كە ئینگلیز خوێنساردن ، یان وەكو دەڵێن كتێب بۆ ئاخیری دەگرنەوە
زۆر جار كە باسی خۆڕاگری و هەڵنەچوون دەكرێ ، خەڵك دەڵین فڵان كەس زۆر خوێنساردە دەڵێی ئینگلیزە، ئینگلیز زۆر سیفەتی دیكەیان هەیە كە بوونەتە مایەی قوڕبەسەری بۆ گەلێك میللەتی ئەم دنیایە و یەكێك لەوانە خوێنساردییەكەیانە . لێرەدا دوو رووداو بۆ ئازیزانم دەگێڕمەوە كە هەردووكیانم حوێندۆتەوە ئینجا تا چەند ڕاستن یان درۆن، ئەوە ئۆباڵەكەی دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی گێڕاویەتیەوە وەكو دەڵێن ئەو كەسەی قسەی كوفر بگێڕێتەوە كافر نابێ، هەروەها ئەوەش دەڵێن كەفەڕەنسەیی وەك ئینگلیزان نین و تووڕە و كەللەڕەقن و قیسكە تەنگ و كەم جیكڵدانەن و وەكو ئینگلیز پشوو درێژ نین.
جارێكیان ئینگلیزێك و فەڕەنسەییەك ئۆتۆموبیلیان دەڕانی (لێ دەخوڕی) بە ئاڕاستەی پێچەوانەی یەكتر، لە ڕێگایەكی تەنگەبەردا ڕوو بەڕووی یەكتر بوونەوە كە دەرفەتی تێپەڕینیان نەبوو و دەبوایە یەكێكیان بكشێتەوە تا ئەوی دیكەیان تێپەڕێ، بەڵام شتاقیان نەكشانەوە و بەرانبەر یەك ڕاوەستان .
فەڕەنسەییەكە كتێبێكی دەرهێناو دەستی كرد بە خوێندنەوە.
ئینگلیزەكە ڕووی تێ كرد و گوتی : تكایە ئەگەر تەواوت كرد بیدە بە من با منیش بیخوێنمەوە .
ئەوەی دووەمیان دەڵێ :لە گەرمەی جەنگی دووەمی جیهانیدا، كاتێك كە بەرداشی ئەو جەنگە نزیكەی هەموو ئەوروپای دەهاڕی و هیتلەر باڵادەست بوو و فەڕەنسای داگیر كردبوو و ئاغا‌و سەرۆكی ئەوروپا هەر خۆی بوو و مۆسۆلینیشی خستبووە بن هەنگڵی خۆی و نازی و فاشی پێكەوە لەگەڵ نیمچە هیتلەرەكانی دیكەی وەك فڕانكۆی ئیسپانیای لەخوێنوەرداو، دەیویست هەموو جیهان داگیر كات ببێتە گەورەی بێ ڕكابەر، بۆمبارانی شارەكانی بەریتانیا بە تایبەتی لەندەنی پایتەخت بەردەوام بوو .
هیتلەر و مۆسۆلینی هەردووكیان لە پاریس بوون، داوای لە چەرچلی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كرد كە بە نهێنی پێكەوە كۆبنەوە و باس لە كۆتایی پێ هێنانی جەنگ بكەن .
چەرچل داواكەی هیتلەری پەژراند و چوو بۆ پاریس و لە كۆشكی ( ڤۆنتیبنلو) لە سەر حەوزێكی گەورەی جوانی پڕ لە ماسی دانیشتبوون، لە كۆبوونەوەكەدا هیتلەر بە لە خۆبایی بوونەوە بە چەرچلی گوت : ئێوە هەر لە ئێستاوە دۆڕاون وشكستتان هێناوە و وا چاكە خۆتان بدەن بە دەستەوە، چونكە هەر چوار دەورتان گیراوە و هیچ ماوە و دەرفەتێكتان بۆ نەماوەتەوە و وا باشە چەكی خۆبەدەستەوەدان واژۆ بكەیت و لێرەدا هیتلەر كاغەزێكی دەرهێناو گوتی : ها ئەمە واژۆ بكەو خۆ بەدەستەوەدانی خۆتان ڕابگەینە، دەنا خراپترتان بەسەر دێنین .
چەرچل پێكەنی و گوتی : ئیمە نەدۆڕاوین و ناشدۆڕێین، لە ئەنجامدا هەر ئێمە سەردەكەوین .
هیتلەر گوتی : سەركەوتنی چی، ئیمە هیچمان بۆ نەهێشتوونەتەوە و كونە مشكمان لێ كردوون بە قەیسەری .
چەرچل گوتی : كۆتاییەكەی سەیر كە، كتێب بۆ ئاخیری گیراوەتەوە .
باشە مادامەكی تۆ ئەوەندە بە توانای دە ماسییەكم لەم حەوزە بۆ بگرە .
هیتلەر دەمانچەكەی هەڵكێشاو تەقەی لە ماسییەك كرد، بەڵام لێی نەداو بە مۆسۆلینی گوت : ئادەی مۆسۆ بڕۆ ماسییەك بگرە.
مۆسۆلینی خۆی فڕێ دایە ناو حەوزەكەو زۆری هەوڵ دا، بەڵام هیچ ماسییەكی بۆ نەگیرا .
ئینجا هیتلەر بە چەرچلی گوت : دە تۆ ماسییەك بگرە .
چەرچل دەستی دایە كەوچكی چای نێو پیاڵەكەی و لە قەراغی حەوزەكە لەسەر چینچكان دانیشت و بە كەوچكەكە دەستی كرد بە ئاو دەردان لە حەوزەكە.
هیتلەربە سەرسوڕمانەوە گوتی : ئەوە چی دەكەی ؟
چەرچل گوتی : ئەی نابینی؟ ئیمە پەلەمان نییە، بەم كەوچكە ئاوەكە دەردەدەم هەتا بە تەواوەتی حەوزەكە وشك دەكەم و ئەوسا هەموو ماسییەكان دەگرم .
وتار
نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم ئەگەرێكی كراوەدا

سەردانی ئەم دواییەی (نێچیرڤان بارزانی)، بۆ بەغدا كت‌و پڕ نەبوو، بڕیار بوو پێشووتر سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردبایە، بەڵام (دوو) رووداو هاتنە پێشەوە، دەبوو (نێچیرڤان بارزانی) هاوكێشەكەی راست بكردبایەتەوە، لەسەر چاوەیەكی باڵای پارتییەوە زانیومە كە (نێچیرڤان بارزانی)، هەوڵی یەكەمی: بەلارێدابردنی بودجەی گشتی عێراقی راستكردەوە، كە هەوڵێك هەبوو بۆ ئەوەی لەبەغداوە ئاستەنگ لەبەردەم پرۆژە بودجەی عێراق دروست بكرێت ئەویش لێدان بوو لە پشكی كوردستان و سەپاندنی چوار مەرج بوو، زانیاری تەواو هەبوو كە فشار لەسەر (عادل عەبدول مەهدی)سەرۆك وەزیرانی عێراق هەبوو، لەبارەی پرسی بودجەوە، هەڵبەتە لەم هەوڵەدا گومان لە (حەیدەر عەبادی) هەبوو كە ئێستا بوەتە سەرمەشقی ئەو ئاراستەی عێراق بگەرێنێتەوە بۆ هەشتاكانی سەدەی رابردوو و سەرپەرشتی رەوتێك دەكات تەواو پێچەوانەی ئەو رەوتەیە كە (عادل عەبدول مەهدی) رۆڵی تێدا دەبینێت و دەیەوێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوێك، هەوڵی دووەم: ئاراستەیەك هەبوو بۆ ئەوەی پرسی (رێككەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق) بۆ كەركووك دوابخرێت، و ئەو هەماهەنگییەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبوو لەسەر پرسی گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك بەئاراستەیەكی دیكە بڕوات، ئەمەش لەسەردانی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ بەغدا چارەسەر كرا. هەڵبەتە دوای سەردانەكە رێككەوتنێك لەنێوان هەولێر و بەغدا كرا بۆ ئەوەی دوو لێژنە دروست بكرێت، (لێژنەیەك بۆ هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق و لێژنەیەكی دیكە بۆ پرسی بودجە كە د.فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق) سەرپەرشتی دەكات، ئەگەرێكی بەهێز هەبوو كە (نێچیرڤان بارزانی) ئەو سەردانەی نەكردبایە هەردوو پرسەكە بەلارێدا ببرابایە.
بۆ داهاتووش (نێچیرڤان بارزانی) وەك سەرۆكی هەرێم، هەموو ئەگەرێك لەبەردەمی كراوە دەبێت كە دەبێت بە هاوبەشی لەگەڵ (عادل عەبدول مەهدی)، رێگا لەو هەوڵانە بگرن كە دەیانەوێت عێراق و كوردستان بگەرێنێتەوە بۆ 16ی ئۆكۆتبەر، رەنگ بێت هیچ حزبێك بەقەد پارتی دەستی بە سیاسەتی ژێر بەژێر لەگەڵ بەغدا نەسوتابێت، بەتایبەت دوای پێشنیاری بڕینی بەشە بودجەی كوردستان و خستنەوەی دامەزراوەكانی كوردستان بۆ ژێر دەستی بەغدا لەلایەن هەندێك سەركردەی حزبییەوە، بۆیە پارتی زیاتر لە جاران دەیەوێت چاوی لەسەر بەغدا نەبرێت.
رەنگ بێت لەنێوان هەولێر و بەغدا (كۆمیتەیەك یان لەشێوەی فۆرمێكی دیكە) دروست بكرێت كە ئەم كۆمیتەیە سەرپەرشتی كاری ئیداری و دارایی و سەربازی بكات، رەنگ بێت سەرۆكی كۆمیتەكە كاك (نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدول مەهدی) بن، كە بەهێزترین ئەگەرە و رەنگە لە داهاتوودا و لەدوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، (عادل عەبدول مەهدی) سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەو بارەوە رێككەوتن بكرێت، هەرچەندە ئێستا لەسەر پرسی كەركووك و بودجە لێگەیشتنی باش هەیە و لە داهاتوویەكی نزیكدا پێشمەرگە و سوپای عێراق ئیدارەیەكی مەدەنی بۆ كەركووك دیاری دەكەن، بەڵام ئەمەگرنگە لە سێكتەرەكانی دیكەش رەنگ بداتەوە، كاری (نێچیرڤان بارزانی) لەبەغدا ماوە، رەنگ بێت خواستی (مەهدی) ئەوە بێت لەم قۆناغەدا هەرێمی كوردستان پشتیوانی بێت، چونكە نایەوێت لە هەرێمی كوردستانەوە دژایەتی بكرێت، خۆشی باش لەوە گەیشتووە كە پشتیوانی كوردستان و پارتی وەك حزبی دووەمی جەماوەری لە عێراق بۆ ئەو زۆر گرنگ دەبێت، كاتی خۆی چونكە (عەبادی و مالیكی و ئیبراهیم جەعفەر) كەوتنە دژبەری كوردستانەوە، نەیان توانی حوكمرانیەكی باش بكەن.
رەنگ بێت بەشێكی دیكەی نزیك بوونەوەی بەغدا لە كوردستان، پەیوەندی بەهاوكێشە نێودەوڵەتییەكەوە بێت كە دەیانەوێت جارێكی دیكە سیاسەتێكی تازە بۆ عێراق دابرێژنەوە كە دووربێت لە هەڵەكانی رابردوو، بەتایبەت (وشكردنی سەرچاوەكانی ئێران لە عێراق و هاتنەوەی سوپای ئەمەریكا بۆ عێراق و دوورخستنەوەی میلیشیا و حەشد لە سنوورەكانی عێراق و دووبارە هاتنەوەی كوردستان بۆ هاوكێشە سیاسییەكانی عێراق) كە سەرجەمیان ئەوە دەخوازێت سەركردایەتییەكی تازە لە عێراقدا رۆڵی خۆی ببینێت، بۆیە سەرجەم ئەو سەركردانەی ئێستای كوردستان و عێراق لە حكوومەتی داهاتووی عێراق رۆڵی دەبیینن، دەبێت سەرجەم ئەگەرەكانیان لەبەردەم كراوە بێت كە جارێكی دیكە رەوتێك لە عێراق ئەم پێكەوەیییە لەناو نەبات، چونكە ئەوەی ئێستا باجی داوە لە سیاسەتی رابردووی عێراق بەرانبەر بە كوردستان، خەڵكی كوردستان بووە، بۆیەگرنگە هەردوولا بگەرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ و دیالۆگی نیشتیمانی بەرێوە بچێت.
-
خۆشەویستی
٧ جۆر لە خیانەتی هاوسەرگیری کە زۆرێکمان هەر حسابیشی بۆناکەین
-
ئابوری
بانكی رافیدەین راگەیەندراوێكی نوێی لەسەر پێدانی پێشینە بڵاوكردەوە
-
جیهان
سعودیە ڕۆژمێری جەژنی ڕەمەزانی بڵاوكردەوە
-
کوردستان
بەڤیدیۆ؛ كادرێكى یەكێتی یوسفی كردە كوڕی خۆی
-
کوردستان
یەكشەممەی داهاتوو موچەی سێ شوێن دابەش دەكرێت
-
ئابوری
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە
-
جیهان
سعودیە و میسر یەكەم ڕۆژی جەژنیان دیاریكرد
-
عێراق
رەغدی كچی سەدام سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی كردووە
عزەت دوری جێگری سەرۆكى رژێمی پێشووی عیراق لە تونس كۆچی دوایی كرد