عيراق ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ ئەمریكا هەناردە دەكات



ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، هەناردەكردنی هەفتانەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە زیاتر لە ٣٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكاییەوە بڵاوكرایەوە”ناوەندی هاوردەكردنی ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا لە نەوتی خاو لە نۆ وڵاتەوە گەیشتۆتە ٥١٠٤ ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا و بە بڕی ٤٧٦ هەزار بەرمیل لە ڕٍۆژێكدا دابەزیوە بەراورد بە هەفتەی پێشتر كە گەیشتبووە ٥٥٨٠ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا”.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە”هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا گەیشتە ٣٥٤ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا و بە بڕی ٢٨٤ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەرزبۆتەوە”.

 

 

جوڵەی فڕۆكەوانی لە فڕۆكەخانەی بەغدا لەگەڕكەوت
پێشت جوڵەی فڕۆكەوانی لە فڕۆكەخانەی بەغدا لەگەڕكەوت
یارییەكانی ئەمڕۆی جامی كەنداو 25
دواتر یارییەكانی ئەمڕۆی جامی كەنداو 25
ەیوەندیدار