ئاسایشی سلێمانی: بکوژی کارمەندی کافتریاکەمان دەستگیرکرد

  • 1,346 بینین


ئاسایشی سلێمانی، رایگەیاند، کەمتر لە دوو سەعات بکوژی ئەو گەنجەیان دەستگیرکردووە کە کارمەندی کافتریایەک بووە لە نزیک پردی خەسرەو خاڵ لە سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئەمشەو ٦ / ١ / ٢٠٢٣ گەنجێک بە ناوی ( ڕ ، خ ، ع ) لە کافتریایەکی نزیک پردی خەسرەوخاڵ لە شەقامی سالم کە کارمەندی کافتریاکە بووە لە لایەن کەسێکەوە بە چەکی جۆری ( دەمانچە ) تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەست دەدات

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوەی وورد لە ڕووداوەکە و دەستکەوتنی سەرەداو لەسەر هەڵاتنی بکوژەکە بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانیان کەمتر لە دوو سەعات تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاسایش ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە .

یارییەكانی ئەمڕۆی جامی كەنداو 25
پێشت یارییەكانی ئەمڕۆی جامی كەنداو 25
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار