ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند ئەتەکیەتێکی نوێ کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا نابێت لێی لابدەیت!

خێزان

كۆمه‌ڵێك ئه‌ته‌كیه‌ت هه‌یه‌ كه‌ به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان ده‌گۆڕێت و له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه‌ماندا گۆڕانكاریان به‌سه‌ردادێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌و ئه‌ته‌كیه‌تانه‌:

 

– هیچكات سه‌ردانی ماڵێك مه‌كه‌ گه‌ر پێشتر ته‌له‌فونیان بۆ نه‌كه‌یت.

– هیچكاتێك چه‌تره‌كه‌ت به‌ ته‌ڕی مه‌كه‌ره‌وه‌، جا گه‌ر له‌ شوێنی گشتیدابویت یان نێو ئۆفیس، گەر دوو کەس بوون پێویستە لە کاتی بەکارهێنانی چەتر هەردووکتان لە ژێریدا بن نەک تەنها یەکێکتان!

– كاتێك ده‌چیته‌ ژوری منداڵه‌كه‌ت له‌ده‌رگا بده‌، ئه‌وه‌ش فێری ئه‌وه‌یان ده‌كات كه‌ دێنه‌ ژوره‌كه‌ت له‌ ده‌رگا بده‌ن.

– شتێكی ئاساییه‌ كه‌ ئیسكسسوارات زۆر به‌كار بهێنیت، به‌ڵام نابێت له‌ 3 دانه‌ زیاتر بێت به‌ گشتی.

– كاتێك ده‌چیته‌ ئاسانسۆره‌وه‌ ڕێگه‌ بده‌ ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر له‌ ئاسانسۆره‌كه‌دا بووه‌ لای ده‌رگاكه‌وه‌ بێت.

– پرسیار له‌ باره‌ی (ته‌مه‌ن -موچه‌ – په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی – بابه‌ته‌ تایبه‌تیه‌كانی ژیانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌كه‌.

ریکلام

ژیاندۆستی

پێنج ناوچە، کە بیردۆزەکەی نیوتن کاری تێناکات و هێزی کێشکردنی تێدا نییە

خێزان
ئەمەی خوارەوە پێنج ناوچەی جیاوازی جیهانە کە هێزی کێشکردنی تێدا نییە یاخود زۆر لاوازە و بۆتە دیاردەیەکی سەیری سرووشتی:

-ناوچەی Saint Ignace لە میشیگان، ئەمریکا، لەم ناوچەیەدا دەتوانیت بە دیواری ماڵەکاندا بڕۆیت بە ئاسانی

 

-ناوچەی Santa Cruz لە کالیفۆرنیا، بەهەمان شێوە گەشتیاران سەردانی دەکەن.

-لە بەنداوی Hoover لە ناڤادا گەر دەبەیەک ئاو بخەیتە خوارەوە، یاوەکە بۆ سەرەوە دەگەڕێتەوە بەهۆی ئەو پەستانە پێچەوانەی شێوەی دروستکردنی بەنداوەکە درووستی کردووە.

 

-گردی موگناتیسی لە Leh Ladakh ، هیندستان، ئۆتۆمبێل زۆر بە ئەستەم دەتوانێت پێیدا بڕوات بەهۆی هێزی موگناتیسیەکەوەیەوە.

-شەلالی دورگەی Faroe  بە پێچەوانەوە بۆ سەرەوە دەڕوات، بەڵام هۆکارەکەی ڕەشەبایە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند وێنەیەک کە دیمەنەکانی ناوی چاوەڕوان نەکراوە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وێنەیەکە کە دیمەنەکانی ناوی چاوەڕوان نەکراوە!

 

بەفر  لە باشوری ئەفریقا باریەوە!

دوو دار باوەشیان بەیەکدا کردووە

گوڵەکە بەستویەتی

کاڵەکێکی گەورە

پشیلەی دوو ڕوخسار

کاتێک مێشکت باش کاردەکات

گەڵایەک ماوەیەکی زۆر لە ئاودا بووە و ڕەنگەکەی نەماوە

پاسپۆڕتێکی ئەڵمانی لە ساڵی ١٩١٦ کە لەو کاتەدا ڕێگە پێدراو بووە وێنەی خۆت و ئاژەڵەکەت بۆ پاسپۆڕت دابنێیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند جلوبەرگێک کە نابیت هیچکات لەگەڵ یەکدا تێکەڵی بکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جلوبەرگێک کە نابیت هیچکات لەگەڵ یەکدا تێکەڵی بکەیت:

 

– پوتی درێژ لەگەڵ تەنورەدا لەپێ مەکە، لە جیاتی ئەوە دەتوانیت کالە لەپێ بکەیت.

– تەنورە و چاکەتی درێژ بەیەکەوە ناگونجێت، لەجیاتی ئەوە چاکەتی درێژ لەگەڵ کابۆدا لەبەر بکە و تەنورەیش لەگەڵ چاکەتی کورت

– نابیت پیڵاوی پاژنە بەرز لەگەڵ جلی سەربازیدا لەبەربکەیت، لەجیاتی ئەوە لەگەڵ کالە لەبەری بکە

– پانتۆڵی شانتۆڵی لەگەڵ کالە لەپێ مەکە و لەجیاتی ئەوە لەگەڵ پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێی بکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان