ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان: ئه‌م یاریزانانه‌ ناتوانن له‌ گه‌ڕی (١٣)ی خولی نایاب به‌شداری بکه‌ن

خه‌ڵک سپۆرت – پێگه‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی بڵاوکرده‌وه‌، که‌ به‌هۆی که‌ڵه‌که‌بونی کارده‌ زه‌رده‌کانه‌وه‌ یاخود وه‌رگرتنی کاردی سوره‌وه‌ ناتوانن به‌شداری گه‌ڕی داهاتوی خولی نایابی کوردستان بکه‌ن.
ناو ئەو یاریزانانەی بە هۆی سزا یان وەرگرتنی سێ کارتی زەرد یان کارتی سوور، ناتوانن لە گەڕی سێزدەیەمی خولی نایابی کوردستان یاری بکەن بریتین له‌:

۱- خالید مشیر ـ ژمارە ۸ لە زێرەڤانی ـ سێ کارتی زەرد.
۲- عەلی سەلمان ـ ژمارە ۹ لە هەولێر ـ سێ کارتی زەرد.
۳- عەبدوڵڵا حەمەد ـ ژمارە ۲۱ له هەولێر ـ سێ کارتی زەرد.
٤- هاوژیر جەمال ـ ژمارە ۲۳ لە نەورۆز ـ سێ کارتی زەرد.
٥- عائد ئەنوەر ـ ژمارە ۲۱ لە ئاکرێ ـ سێ کارتی زەرد.
٦- نێچیرڤان ئیسماعیل ـ ژمارە ۹ لە زاخۆ ـ سێ کارتی زەرد.
۷- چیا نازی ـ ژمارە ۱۰ لە زاخۆ ـ سێ کارتی زەرد.
۸- مستەفا ئەحمەد ـ ژمارە ۱ لە زاخۆ ـ کارتی سوور.

ناوخۆیی

کتێبێکی ناوازە بە ژمارە و داتاوە لەسەر مێژووی مۆندیال بە زمانی کوردی کەوتە بەر دیدەی خوێنەران

خەڵک سپۆرت

نوسەرێکی وەرزشیی کورد بەناوی عەفان مەحمود، مێژووی تەواوی مۆندیالەکان بە داتاوە لە دووتوێی کتێبێکدا کۆدەکاتەوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کتێبەکە کەوتە بەر دیدەی خوێنەران و ئەوانەی حەزیان بە وەرگرتنی زانیارییە مێژووییەکانە بەتایبەت دەربارەی مۆندیال.

کتێبی مێژووی مۆندیال کتێبکی ئاماری وەرزشیە، بە بەڵگەی ژمارەیی و داتای تۆمارکراو لەلایەن نوسڕێکی کوردەوە ئامادەکراوە و ناوی یاریزانان و تەواوی ڕیکۆردی مۆندیالەکانی تێدایە لە یەکەم مۆندیالەوە تا مۆندیالی ڕووسیای ٢٠١٨ ، دەکرێت بڵێین لە کوردستاندا و بە زمانی پاراوی کوردی نوێترین پەڕتوکی مێژوویی داتاکراوی مۆندیالە، جگە لە داتا کۆمەڵێک وێنەی ناوازە و نەبینراوی تێدایە.

ئامانج لە کۆکردنەوە و نوسینەوەی بابەتەکان بەرجەستەکردنی سەرچاوەیەکە بە زمانی پاراوی کوردی، کە بە وردی زانیارییەکان بۆ خوێنەری کورد بکاتە سەرچاوەی کارپێکراو لەبوارەکانی خوێندن و ڕۆژنامەوانیدا، بەشێوەیەک خوێنەر سودی لێوەربگرێت.

لەم بارەیەوە عەفان مەحمود، نوسەری کتێبەکە بە (خەڵک سپۆرت)ی ڕاگەیاند :”لە ساڵی 2005 وە دەستم كرد بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر مۆندیالەکان، زۆر سەرچاوەی جیهانیم بەکارهێناوە بۆ پالپشتی کردنی داتاکان تا ببێتە سەرچاوەیەکی کوردی باوەڕپێکراو، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ بەردەوام زانیاری کۆدەکەمەوە و ئاواتم بوو بتوانم لە دوو توێی کتێبێكدا چاپی بکەم، خۆشبەختانە دوای مۆندیالی ڕووسیای ٢٠١٨ توانیم زانیارییەکان یەكبخەم و دایانبڕێژمەوە، شایەنی باسە کتێبەکەم لە سە ر ئە رکی ڕێخراوی تەژنە چاپکراوە”.

سەرجەم مۆندیالەکان ژمارەیان ٢١ مۆندیالە و لە ساڵی ١٩٣٠ تا ٢٠١٨ ئاماژەی پێکراوە

عەفان مەحمود، ڕۆژنامەوان و نوسەری کتێبەکە زیاتر دەدوێت و دەڵێت :”لەم كتێبەدا باسی یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی مۆندیالم كردووە، گۆڵكاری مۆندیال و باشترین یاریزان و گۆڵی سەرجەم مۆندیالەکان و ژمارەی سەرجەم یارییەكان و باشترین هێڵی هێرشبەر و باشترین هێڵی بەرگری و ناوی ناوبژیوانی یاری كۆتای و ژمارە هاندەری یاری كۆتایی تێدایە، ئاماژەم بەهەموو ئەمانە كردووە، هەروەها وێنەی باشترین یاریزان و گۆڵکاری مۆندیالم داناوە کە پێشتر نەمبینیوە لە کتێبەکانی تردا، دەتوانم بڵێم ئەم کتێبە تازەترین کتێبی مێژوویی مۆندیالە نەک بەتەنها لە کوردستان، بەڵکو لەجیهاندا، بێگومان هۆکاری ئەو بۆچونەشم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو کتێبانەی پێش کۆکروەکانی من ئامادەکراون هیچیان ئاماژەیان بە مۆندیالی ٢٠١٨ نەکردووە تیایدا”.

لە (خەڵک سپۆرت)وە هیوای بەردەوامی بۆ هاوڕێمان کاک عەفان دەخوازین و هیوادارین لە داهاتوشدا بەردەوام بێت لە کۆکردنەوەی داتای پێویست بۆ خوێنەری وەرزشیی کوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2019/2/9 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:

1- بڕیاردرا یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌ى گازى باكوور له‌ خولى نایابى كوردستان، له‌ یاریگه‌ى تایبه‌ت به‌ خۆیان ئه‌نجام بدرێت، به‌ مه‌رجێك ئاسایشى یاریگه‌ و پێداویستییه‌كانى یاریگه‌ دابین بكات، هه‌روه‌ها یاوه‌رى كردنى یانه‌كانى میوان بێت له‌ پێش یارى و دواى یارى.

2- له‌ یارى نێوان سۆران و خاك له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى یاریزانى یانه‌ى خاك شاهۆ فازل ژماره‌ 20 دواى ئەوەی له‌ یارییه‌كه‌ ده‌ركرا هه‌ڵسوكه‌وتى دوور له‌ گیانى وه‌رزشى به‌رامبه‌ر به‌ جه‌ماوه‌ر كردووه‌ و كێشه‌ و گرفتى دروستكردووه‌، بڕیاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

3- به‌ هۆى دورستبوونى شه‌ڕ و ئاژاوه‌ له‌ نێوان هانده‌رانى هه‌ردوو یانه‌ى شه‌قڵاوه‌ و ره‌واندوز له‌ خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان، ئاگادارى كۆتایی هه‌ردوو یانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م رووداو دوور له‌ گیانى وه‌رزشییانه‌ سزاى توند ده‌درێن.

4- له‌ یارى نێوان شه‌قڵاوه‌ و ره‌واندوز له‌ خولى پله‌دووه‌كانى كوردستان، به‌ هۆى هێرشكردن و وتنى وشه‌ى نه‌شیاو له‌ لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى شه‌قڵاوه‌ عوسمان ئه‌نوه‌ر ژماره‌ 2 بڕیاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

5- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك له‌ به‌رێزان (هادى كه‌ریم، دڵشاد ساڵح، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، سیروان سه‌لمان و رزگار باییز) بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانى یارى نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تى له‌ خولى نایابى كوردستان، دواى ته‌واو بوونى كارى ئه‌م لێژنه‌یه‌ و نووسینى راپۆرتى خۆیان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌ دروستبوونى گرژى و ئاڵۆزییەكان هه‌بووه‌ و هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوبژیوانى یارییه‌كه‌، سزاى توند ده‌درێن.

6- یارى داهاتووى یانه‌ى برایه‌تى له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ى گازى باكوور لە خولی نایابی كوردستان له‌ یاریگه‌ى یانه‌ى شه‌قڵاوه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا سه‌رپه‌رشتیارى تیپ و ستافى هونه‌رى هه‌ردوو یانه‌ بۆیان هه‌یه‌ له‌ یارییه‌كه‌ ئاماده‌بن.

7- سوپاسى سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ندرێن به‌رێز (حاكم جه‌مال) ده‌كه‌ین، كه‌ رۆڵێكى وه‌رزشییانه‌ و جوامێرانه‌ى هه‌بووه‌، له‌ رووداوه‌كانى یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تى له‌ خولى نایابى كوردستان، به‌ هیواى ئه‌وه‌ى نموونه‌ى به‌رێزیان له‌ یاریگه‌كان زیاد بێت.

8- سوپاسى به‌رێز لیوا (عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌كه‌ین، كه‌ پێشنیارى یه‌كێتییه‌كه‌مانى په‌سند كرد، به‌ پێكهێنانى تیمێكى تایبه‌ت له‌ پۆلیسى هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستى رێكخستن و كۆنترۆڵكردنى یاریگه‌كان.

9- راهێنه‌رانى تیپه‌كانى تۆپی پێی یانه‌كانى كوردستان، لە یەک وەرز لە یانەکەی خۆیدا، ته‌نیا ده‌توانن له‌ یه‌ك تیپ راهێنه‌رایه‌تى بكه‌ن.

10- له‌سه‌ر پێشنیارى نوێنه‌رى شاره‌كان له‌ لێژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستان، هه‌ریه‌ك له‌م ناوبژیوانانه‌ (ئومێد مسته‌فا، ئه‌حمه‌د جه‌لال، دیار عه‌بدولجه‌بار، توانا عوسمان)، بۆ به‌شدارییكردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تى كۆنیفاى 2019 ـى ئه‌ورووپا ده‌ستنیشانكران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

کۆلێجی پەروەدەی وەرزش فێرخوازه‌كانى كرده‌ خاوه‌نى بروانامه‌ى داوەری یاری گۆرەپان ومەیدان

هەرێز جەمال

لەکۆلێجی پەروەدەی وەرزش خولێکی بەهێزکردنی داوەری بۆ یاری گۆرەپان ومەیدان كۆتایی هات و سه‌رجه‌م فێرخوازان بروانامه‌ى یارییه‌كه‌یان پێبه‌خشرا.

لەم بارەیەوە دكتۆر دیار سدیق، ڕاگرى كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى رایگه‌یاند :” خوله‌كه‌ بەسەرپەرشتی ڕاگرایەتی کۆلێج بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ بوو، تێیدا باس له‌ نوێترین یاساكانى یارییه‌كه‌ كرا كه‌ ئێسته‌ له‌ جیهان په‌یڕه‌و ده‌كرێت”.

خوله‌كه‌ بەبەشداری زیاتر لە ۸۰ فێرخوازى نێو كۆلێجى وه‌رزشى و بنه‌ره‌تى زانكۆى سلێمانى بوو، پاش كۆتایهاتنى خوله‌كه‌ سه‌رجه‌میان بوونه‌ خاوه‌نى بروانامه‌ى داوه‌رى گۆره‌پان و مه‌یدان و له‌ داهاتوو به‌ فه‌رمى ده‌توانن ئه‌ركى داوه‌رى یارییه‌كه‌یان پێبه‌خشرێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین