ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بنكەیەكی پۆلیس لە سلێمانی 26 تۆمەتباریان دەستگیركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ

لەچەند رۆژی‌ ڕابردودا مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ڕاپەڕین 26 تۆمەتباریان بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ چەند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر دەستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”تۆمەتبارەكان بەپێی‌ مادەكانی‌ (452، 456، 229، 23ی‌ هاتوچۆ، 413، 2ی‌ موبایل لەیاسای‌ ژمارە 6، 431و 432) لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ و لەلایەن دادگاوەو بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ چەند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر داواكراوبون.”

ریکلام

کوردستان

بەهۆی تەقەی هێزەكانی ئێرانەوە ژمارەیەك كۆڵبەر بوونە قوربانی


خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران چەند كۆڵبەرێك لە ناوچە سنوورییەكانی سەردەشت بوونە قوربانی.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژی شەممە 6-6-2020 هێزەكانی ئێران لە بەرزاییەكانی سنووری سەردەشت دەستەیەك كۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و كۆڵبەرێكیان بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا و چەند كۆڵبەریش بریندار بوون.

ئاشكراشیكرد، بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوەكەمان، لە ماوەی مانگی مەی ئەمساڵ، ١٢ كۆڵبەر كوژراون و ٢٤ كۆڵبەری دیكەش بریندار كراون كە ٩١.٥٪ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكان بووە.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، كۆڵبەرێكی بەساڵاچووی خەڵكی سەقز بە ناوی “محەممەد ڕۆستەمی” لە لایەن هێزەكانی سەرسنووری ئێرانەوە كەوتووەتەبەر كوتان و لێدان و لاق و سەری بە سەختی بریندار بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داهات حەوێزی: دۆخی تەندروستی سلێمانی زۆر مەترسیدارە، تکایە خۆتان بپارێزن


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی هۆشداری دەدات لە دۆخی مەترسیداری تەندروستی لە سلێمانی و داواش لە هاووڵاتییان دەكات پابەندبن بە ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی بابەتێكی دەربارەی دۆخی كۆرۆنا بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

پەیامێک لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیەوە:
وەزعی تەندروستی سلێمانی زۆر مەترسیدارە، تکایە خۆتان بپارێزن.
ڕۆژانە چەندین نەخۆش داخل ئەکرێن لە خەستەخانەکانی کۆڕۆنا،خەستەخانەکان خەریکە پڕ ئەبن،نەخۆشی هەموو تەمەنێکی تیایە، گەنج، پیر، ژن، پیاو.
ئەوەی لەم نەخۆشیە دەیبینم لە هیچ نەخۆشیەکی تردا نەمبینیوە، زۆر لە نەخۆشەکان هیچ نەخۆشیەکی تریان نیە، زۆر بەخراپی هەناسەیان توند ئەبێت، زۆر لەپڕ وەزعیان تێک ئەچێت.
نەخۆشمان هەبوو چەند ساڵە ڕەبۆی هەبوە و تەحەمولی نەخۆشیەکەی کردوە بەڵام دوو ڕۆژ بەرگەی ئەم ڤایرۆسەی نەگرت!
نەخۆشێکی ترمان بە کەمخوێنی داخل بوو بەڵام تەنها دوای سێ ڕۆژ لە تووشبونی بە کۆڕۆنا بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
هێشتا بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچوە، بەڵام وا بڕوات تووشی کارەساتی گەورە ئەبین. بۆیە تکایە پابەندی ڕێینمایەکان بن لەپێناو تەندروستی خۆتان و ئازیزانتان.
لەکاتی چونە دەرەوە ماسک و دەستکێش بکەن.
(وێنە ئەشیعەکە هی نەخۆشێکە ئەم ئێوارەیە هاتوە بۆ خەستەخانەی جمهوری داخل بوە، سیەکانی وێران بوە!)

بەهیوای لەشساغی و تەندروستی بۆ هەموو لایەک
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی-بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: تووشبوویەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: تووشبوویەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبوویەكی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19 پیاو تەمەن ٥٥ ساڵ دانیشتووی تاسڵوجە لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

تووشبووێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا …

تووشبووێكی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٥٥ ساڵ دانیشتووی تاسلوجە لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی
٦ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان