ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شاخەوانێك لە پێنجوێن بە شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد


خەڵك- بەشی هەواڵ

هەڵگورد نوری شاخەوانێكی ناسراوی ناوچەی پێنجوێنی سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیارییەكان هەڵگورد نوری شاخەوانێكی ناسراوی ناوچەكە بووە، هاوكات سەرۆكی كۆمەڵەی شاخەوانی بلكیان و ئەندامی دەستەی فیدراسیۆنی شاخەوانانی كوردستان بووە.

ریکلام

کوردستان

حكومەتی هەرێم دەرماڵەكان ڕێكدەخاتەوە


خەڵک – ئارام سەردار

ئەندامی لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت،بەپێی یاسای چاکسازی دەسەڵات دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران کە دەرماڵەکان ڕێکبخاتەوە، مەبەست لەدەرماڵەکان ئەو دەرماڵانەی کە بەدەر لەیاسا ڕێکخراون.

دلێر حوسین، ئەندامی لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە فڕاکسیۆنی گۆڕان لەبارەی دەستکاری کردنی مووچە و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، بەپێ یاسای چاکسازی و ڕێکەوتنی لایەنە سیاسی یە بەشداربووەکان لەحکومەت، دەسەڵات دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران کەدەرماڵەکان ڕێکبخاتەوە، مەبەست لەدەرماڵەکان ئەو دەرماڵانەی کە بەدەر لەیاسا ڕێکخراون.

دەشڵێت، ڕێکخستنەوەی دەرماڵە و بڕینی دەرماڵە بەدەرلەیاساکان واتە ئەودەرماڵانەی لەسەدا دووسەد زیاترن ئەمە دەچێتەخانەی چاکسازی نەک بڕینی دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەران.

دلێر حوسین ئاماژەی بۆئەوەشکرد، گۆڕان لەسەر ئەو بنەمایە بەشداری حکومەتی کردوە دەنگی بەیاسای چاکسازی داوە ، بۆیە دەبێ چاوەڕوانی هەڵوێستی ئەنجوومەنی وەزیران بکەین ئاخۆ قەیرانی دابەزینی نرخ نەوت دەکاتە بیانوو بۆ ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان، یاخود دەقاودەق یاسای چاکسازی جێ بەجێ دەکات، ئەگەر ئەمە بکات کاریگەری لەمووچەی فەرمانبەری ئاسایی ناکات، تەنها ئەمانە تێدا زەرەرمەند دەبن کەبەدرەر لەیاسا دەرماڵەیان لەسەد دووسەد زیاد کراون.

ئەوەشی خستەڕوو، هەندێ دەرماڵە هەن لەسەدا دوو سەد زیادکراون بەدەرن لەیاسا جا ڕەنگە ئەمانە لەسەرۆکایەتیەکان و هەندێ وەزارەت بەپێ زروفێکی تایبەت بۆیان کرابێت بێ دیراسەکردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی چەمچەماڵ؛ دەنگۆیەك لە بارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری تەندروسیمان لە ئێستادا ڕۆژانە لە چالاكی و ئەركەكانی بۆ رێگری و رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەسنورەكە بەردەوامە و گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوورە لە ڕاستیەوە .

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، سەبارەت بە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی ناڕاست، لەسەر بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ، كە گوایە بەگومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەژێر چاودێریدایە ،ئێمە رایدەگەیەنین ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە.

ڕاشیگەنادووە، بەڕێوەبەری تەندروستی لە ئێستادا رۆژانە لە چالاكی و ئەركەكانی بۆ رێگری و رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا و چاودێریكردنی رێكار و رێوشوێنەكان و رەوشی تەندروستی لەسنورەكە لەگەڵ تیمە تەندروستیەكان بەردەوامە.

ئەمە لەكاتێكدایە، تا ئەمڕۆ 2ی نیسانی 2020 لە هەرێمی كوردستان 190 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە بەجۆرێك لە پارێزگای سلێمانی: 100 حاڵەت و پارێزگای هەولێر : 65حاڵەت و پارێزگای دهۆك: 12 حاڵەت و پارێزگای هەڵەبجە: 13 حاڵەت ، كۆیی چاك بوونەوەش 51 چاكبونەوە لە سلێمانی و 10 چاكبونەوە لە هەولێر-ە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زیانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ڕۆژانه‌ بۆ هه‌رێم 13ملیۆن دۆلاره‌


 

خەڵک- ئارام سەردار

به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره‌ ڕایدەگەیەنێت، دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان، بەشێوەیەک زیانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ڕۆژانه‌ بۆ هه‌رێم 13ملیۆن دۆلاره‌.

بیلال سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره‌ بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕوان بێت له‌چه‌ند مانگی داهاتوو ئه‌م مه‌ترسییه‌ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دابه‌زێنی نرخی نه‌وت به‌وشێوه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه‌.

دەشڵێت، هه‌رچه‌ند گفتۆگۆكانی نێوان تڕه‌مپ و پۆتین له‌سه‌ر ئاستی باڵا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیجابی هه‌بووه،‌ به‌ڵام هێشتا نه‌وت زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌وه‌ پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه‌ نرخه‌كه‌ی بۆ یه‌ك به‌رمیل نزیك به‌ 59 دۆلار بووه‌، له‌كاتێكدا ئێستا له‌باشترین حاڵه‌تدا نرخی له‌نێوان 27 بۆ 29 دۆلاره‌ واته‌ زیاتر له‌ 30 دۆلار به‌هاكه‌ی به‌راورد به‌ پێش ڕوودانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ده‌ستداوه‌.

لەبارەی زیانەکانی بۆ هەرێم، بیلال سەعید ڕوونی کردەوە، هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی دابه‌زێنی نرخی نه‌وت به‌دڵنیایه‌وه‌ زۆر زۆر زیانی به‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ به‌شێكی زۆری سه‌رچاوه‌ی داهاتی له‌فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، بۆ نمونه‌ له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بفرۆشێت به‌نرخی ئێستا به‌راورد به‌ پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 13ملیۆن دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان