ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە پێنجوێن دو تۆمەتبار دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

پاش ئەوەی‌ دوێنێ تۆمەتبارێك بەتۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتییەك دەستگیركرا، ئەمرۆ 2018/1/13، دو تۆمەتباری‌ دیكە لەهەمان كەیسدا لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێنەوە دەستگیركران.

بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”تۆمەتباری‌ یەكەم كە دوێنێ لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیركراوە‌ لەساڵی‌ 2009وە فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ هەبووە بەپێی‌ مادەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌‌و تۆمەتبارە بەكوشتنی‌ هاوڵاتییەك.”

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە”پاش بەدواداچونی‌ هێزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن هەردو تۆمەتبار (د، أ، ع)و (ن، ص، ر) خۆیان ڕادەستی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن كرد. لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار بەفەرمانی‌ دادوەر بەندن‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە‌.”

ریکلام

کوردستان

مەسرور بارزانی: بە وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات لەسەدا ١٠ کارەبا زیاد دەکات

خەڵک  – بەشی هەواڵ

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لەحکومەتى هەرێم داوایان لەوەزارەتى کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە بەدواداچوون لەبەرهەمهێنان و گەیاندن و بەکارهێنانی کارەبا بکەن.

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی کردنەوەی پڕۆژەى وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات ڕایگەیاند، ئەمە دووهەمین پڕۆژەى ستراتیژییە کە لەم هەفتەیەدا دەستیان بەجێبەجێکردنی کردووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە، کە لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان تووشی دۆخێکی خراپ بووەتەوە، بەڵام لەهەوڵی خزمەت و پڕۆژەکان بەردەوامدەبن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ڕاستە پڕۆژەکە لەخەباتە بەڵام بەرهەمەکەی بۆ هەموو هەرێمی کوردستانە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەگەڕخستنی پڕۆژەى وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات، تواناى بەرهەمهێنانی ٣٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە و لەسەدا ١٠ بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان زیاددەکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، لەحکومەتى هەرێم داوایان لەوەزارەتى کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە بەدواداچوون بەبەرهەمهێنان و گەیاندن و بەکارهێنانی کارەبا بکەن.

 

وتیشی، لە كوردستان هه‌م بەهۆی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی كاره‌با و هه‌م بەهۆی زیادبوونی كارگه‌كان و كۆمپانیاكان پێداویستی كاره‌با زیاتر بووە، پێشتر پشت به‌ به‌كارهێنانی گازوایل بەستراوە، به‌ڵام ئێستا پشت به‌ گاز ده‌به‌ستین، بۆیه‌ هه‌وڵمانداوه‌ به‌رهه‌می گاز به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر به‌كاربهێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ هه‌ردوو ڕێستۆرانتی سایه‌گوڵ و VIP داخران

خەڵك – بەشی هەواڵ
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌رپێچیكردنی‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دوو ریستۆرانتیان داخست و هۆشداری دەدەنە سەرجەم شوێنە گشتییەكان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، لیژنه‌ی ڕێستۆرانی قایمقامیه‌ت ڕایگەیاند هه‌ردوو ڕێستۆرانتی (سایه‌گوڵی2 و VIP) له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی پابه‌ند نابن به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕوونیشیكردەوە كە به‌ فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی هه‌ردوو ‌ڕێستۆرانتەكە دادەخرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری‌ یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ پێی ڕێنماییه‌كانی ژووری ئۆپەراسیۆنه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی سه‌رپێچییەوە جارێك داخراون، له‌كاتی دووباره‌كردنه‌ی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شیان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان؛ هاووڵاتییەك بە هۆی رووداوێكی هاتووچۆوە گیانی لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆە کەسێک لە گەرمیام گیانی لە دەست دا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێگای نێوان کەلار – پەروێزخان ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (مان بارهەڵگر و نیسان پاتڕۆڵ) ڕوویدا.

ڕوونیشیكردەوە كە لە ڕووداوەكەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان پاتڕۆڵەکە گیانی لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان