ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڕامۆس چووه‌ لیسته‌که‌وه‌‌) به‌رگریکاره‌ گۆڵکاره‌کان به‌درێژایی مێژووی تۆپی پێ و به‌پێی ڕێژه‌ی گۆڵه‌کانیان ئه‌مانه‌ بوون

خه‌ڵک سپۆرت

له‌یاریی تۆپی پێدا سیستماتیک به‌رگریکاران کاریان پچڕاندنی تۆپ و به‌رگری کردنه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ یاریزانانێک هه‌بوون پشتیان به‌م بنه‌مایه‌ نه‌به‌ستووه‌ و هاوشێوه‌ی هێرشبه‌ران له‌ تۆماری گۆڵدا به‌شدارییان کردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ئاس”ی ئیسپانی ڕیزبه‌ندی ئه‌و به‌رگریکارانه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ تۆماری گۆڵکردندا به‌شداری به‌رچاویان هه‌بووه‌ و به‌هۆی ڕێژه‌ی گۆڵه‌کانیانه‌وه‌ وه‌ک گۆڵکار له‌په‌ڕاوه‌کانی مێژوودا ناویان ده‌هێنرێت، بۆنمونه‌: سێرجیۆ ڕامۆس که‌ یاریزانێکی ناوداری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌و زۆرینه‌تان ده‌یناسن.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕامۆس به‌ لێدانه‌کانی سه‌ری و په‌ناڵتیه‌کانی ناسراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک باشترین به‌رگریکاری گۆڵکار ده‌ستنیشان ناکرێت و له‌ڕیزبه‌ندیه‌که‌دا ده‌که‌وێته‌ پله‌ی کۆتاییه‌وه‌ (باشترین ١١ به‌رگریکاری گۆڵکار).

  • سێرجیۆ ڕامۆس: له‌کۆتا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ به‌رامبه‌ر لیگانێس گۆڵێکی تۆمار کرد و ڕێژه‌ی گۆڵه‌کانی بۆ (١٠٠) به‌رز کرده‌وه‌، له‌ڕیزبه‌ندی به‌رگریکاره‌ گۆڵکاره‌کاندا پله‌ی کۆتایی گرتووه‌.
  • فرانز بیکنباوه‌ر: ئه‌فسانه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا له‌کۆی ٨١٢ یاریی ١٠٨ گۆڵی تۆمار کردووه‌.

  • ئیدگاردۆ باوزا: ئه‌رجه‌نتینیه‌ ناوداره‌که‌ که‌ ئێستا کاری ڕاهێنان ده‌کات، له‌مێژوویدا ٥٦٥ یاریی کردووه‌ و ١٠٨ گۆڵی تۆمار کردووه‌.
  • ڕۆبێرتۆ کارلۆس: موشه‌که‌که‌ی به‌رازیل له‌ته‌مه‌نی وه‌رزشییدا ٩٤٥ یاریی کردووه‌ و ١١٣ گۆڵی تۆمار کردووه‌.
  • ستیڤ بروس: ئه‌فسانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌کۆی ٩٢٦ یاریی توانیویه‌تی ١١٣ گۆڵ تۆمار بکات.
  • تولیۆ تاناکا: ئه‌فسانه‌ ژاپۆنیه‌که‌ ١٢٣ گۆڵی تۆمار کردووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌رگریکارێکه‌.
  • گراهام ئه‌لیکسانده‌ر: ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی بێرنڵی له‌کۆی ٨٧٣ یاریی ١٣٠ گۆڵی تۆمار کردووه‌.
  • پاول برایتنه‌ر: ئه‌فسانه‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌ له‌کۆی ٤٢٠ یاریی ١٣١ گۆڵی تۆمار کردووه‌.
  • لوران بلان: ئه‌ستێره‌که‌ی ٩٨ی فه‌ره‌نسا له‌کۆی ٦٩٩ یاریی توانیویه‌تی ١٥٣ گۆڵ تۆمار بکات.
  • پاسارێلا: ئه‌فسانه‌که‌ی وڵاتی تانگۆ له‌کۆی ٥٢١ یاریی ١٧٥ گۆڵی تۆمار کردووه‌.
  • ڕۆناڵد کومان: ئه‌فسانه‌ی به‌رگری هۆڵه‌ندا له‌ژیانی وه‌رزشییدا ٧٦٣ یاریی کردووه‌ و خاوه‌نی ٢٥٣ گۆڵه‌.

جیهانی

بۆچی مۆرینیۆ لە یونایتد و شێوازی یاریکردنی بە پۆگبا شکستی هێنا؟ ڤینگەر وەڵام دەداتەوە…

خەڵک سپۆرت

ئارسن ڤینگەری فەرەنسی ڕاهێنەری پێشوی یانەی ئارسیناڵ، هۆکارەکانی شکستی جوزێ مۆرینیۆ لە یانەی مانچستەر یونایتد و بەتایبەت لە یاریکردنی بە پۆگبا بۆچونی خۆی ئاشکرا دەکات.

ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە بە تۆڕی “بین سپۆرت”ی قەتەری ڕاگەیاندووە :” مۆرینیۆ سەلماندویەتی کە ڕاهێنەرێکی نایابە، بەڵام هەندێجار ڕاهێنەران یاریزانانیان ناچار دەکەن پابەندی بەرگریکردن بن، بەوشێوەیە پۆگبا نەیتوانی ئاستێکی گونجاو پێشکەش بکات و پێکهاتەکە بەگشتی شکستیان هێنا، بەڵام لەگەڵ سۆڵسکایەر پۆگبا زیاتر بەڕووی هێرشبەردندا یاریی دەکات و سەربەستی وەرگرتووە، ئەوە وایکردووە بەشێوەیەکی نایاب دەربکەوێت”.

هەروەها دەربارەی ئاستی یونایتد بەگشتی، دەڵێت :” لەگەڵ سۆڵسکایەر لەڕووی هێرشبەریەوە باشتر دەرکەوتون، لەگەڵ مۆرینیۆ بەشێوازێکی تر کە زیاتر بەرگریکردن بوو، پێموابێت لە داهاتودا دەتوانن باشتر لەم وەرزە تواناکانیان نیشان بدەن، مۆرینیۆش بەهێزەوە دەگەڕێتەوە چونکە ڕاهێنەرێکی گەورەیە”.

ڤینگەر لە ئێستادا بێکارە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نییە، لە تۆڕی بین سپۆرت و لەهەندێک لەپاڵەوانێتیەکاندا کاری شیکردنەوە دەکات، بەڵام میدیاکان پێیان وایە ئەم چاوەڕوانیەی زۆر ناخایەنێت و دەگەڕێتەوە سەر کاری ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەیەک لە خولی فەرەنسا یوخود ئینگلتەرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گۆڵپارێزی ئەیاکس زانیاری نەبیستراو دەربارەی دی لیخت و بەرشلۆنە ئاشکرا دەکات !

خەڵک سپۆرت

ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی دووپاتی دەکاتەوە، یەکێک لە هاوڕێ بەرگریکارەکانی خەون دەبینێت پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

لەوادەی گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠١٩دا یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی بۆندی فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە واژۆ کرد و گواستنەوەکە بەتەواوی وردەکارییەکانیەوە بڕی ٧٥ ملیۆن یورۆی تێچوو، یانە کەتەلۆنیەکە تەنها بەم گواستنەوەیەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو خواستیان لەسەر ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هەمان یانە هەیە.

لەدوای ڕووبەڕوبونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئۆنانا لە چاوپێکەوتنێکی خێرادا ڕایگەیاند :” چەند جارێک لەگەڵ ماتیاس دی لیختی هاوڕێم قسەم کردووە، بە پەرۆشە و حەز دەکات پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات”.

هەروەها دەربارەی ڕووبەڕوبونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید جەخت دەکاتەوە، پێکهاتەی ئەیاکس لاو و کەم ئەزمونە و لە داهاتودا و پاش بەدەست هێنانی ئەزمون دەکرێت هەوڵ بۆ چنینەوەی نازناوە گەورە ئەوروپیەکان بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مانچستەر یونایتد ئامانجی خۆی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ دیاری دەکات

خەڵک سپۆرت

شکستی یانەی مانچستەر یونایتد لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر یانەی پاریس سانت جێرمان ئەو ڕاستیەی سەلماند، کە پێکهاتەکەی سۆڵسکایەر لەڕووی کوالیتیەوە کەموکەرتی هەیە.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی یانەی مان یونایتد هەستیان بەوە کردووە کە پێکهاتەکەیان لە ڕووی کوالیتیەوە هاوتای یانە زەبەلاحەکانی تر نییە، ئەوەش ئەو کەموکەرتیە بووە کە پێشتر جوزێ مۆرینیۆ هەوڵیداوە چارەسەری بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا و لەسەر داوای سۆڵسکایەر ئیدارەی “ڕێد دێڤڵز” هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک لە پێگەی سەنتەری بەرگری و دوو یاریزان لە باڵەکانی بەرگری و باڵێکی هێرشبەری (جەمسەری ڕاست) دەست پێدەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ناوەکانی کالیدۆ کۆلیبالی (ناپۆلی)، لوکاس هێرناندێز (ئەتلەتیکۆ مەدرید)، نیکۆلا میلینکۆڤیچ (فیورنتینا) دەست نیشان کراون، بۆ پێگەی باڵی هێرشبەری ڕاستیش پێشوەخت هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دوگلاس کۆستا لە یانەی یوڤانتۆسەوە دەست پێکردووە، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.

کێشەی گەورەی یانە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا لەوەدایە کۆی نرخی یاریزانە داواکراوەکان سنوری (٢٠٠ ملیۆن پاوەند) تێدەپەڕێنێت و ئەوەش بودجەیەکی تایبەتی پێویستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین