ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئامارەكە مەترسیدارە..!
لەماوەی ساڵیكدا نزیكەی 10 هەزار خوێندكار لە سلێمانی لە خوێندن دابڕاون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاشكرایدەكات، ساڵی 2018 نزیكەی 10 هەزار خوێندكار لە سنوری پارێزگاكەیان لە خوێندن دابڕاون.
خۆگر خالید ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی راگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەكی زۆر خوێندكار لە خوێندن دابڕاون، بە شێوەیەك بەپێی ئاماری ساڵی خوێندنی 2017-2018 نزیكەی 10 هەزار خوێندكار لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هۆكاری جیا جیا لە خوێندن دابڕاون.
خۆگر خالید ئیسماعیل، وتیشی، بەداخەوە ساڵانە ئەگەر بەشێكی رێژەی دابڕانی خوێندكاران لە خوێندن لە قۆناغی ئامادەیی بووبێت لەبەرئەوەی كاربكەن و بژێوی خێزانەكانیان دابین بكەن، بەڵام ساڵی پار رێژە زۆرەكە لە قۆناغی بنەڕەتی بووەهۆكارەكەشی بۆ كۆچی خێزانەكان بۆ دەرەوەی هەرێم و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بووە.

کوردستان

مەلا بەختیار لەبارەی دامەزراندنی حزبەوە ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان ڕایگەیاند، مەكتەبی سیاسی، سەركردایەتی، ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی دڵنیا دەكەنەوە، كە ناوەندی دابڕان ناكەنە حزب.

مەلا بەختیار لەگوتارێكدا لە دووهەم ڕۆژی كۆنفڕانسی پلاتفۆڕمی دابڕاندا ئاماژەی بەوەكرد، ئەوانەی ئەو دەنگوباسانە بڵاودەكەنەوە، كە ناوەندی بڕیار دەكرێت بە حزب، ڕاست نین، ئەو دەنگۆیانە بۆ ترساندنی لایەنگرانی یەكێتییە، كە نزیك نەبنەوە لە دابڕان.

ڕوونیشیكردەوە، پلاتفۆڕمی دابڕان دامەزراوەیەكی ڕۆشنبیریی عەلمانییە، بڕوای بە ئازادی ویژدان هەیە، بەڵام ئیلحاد نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا جارێكی دیكە ڕێگەی بە دیداری ئۆجالان نەدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

محەمەد ئۆجالانی برای عەبدوڵڵا ئۆجالان و مەزڵووم دینچ-ی وارسی، بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕاڵی دوێنێ لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكی دیكەیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، بەڵام ئەم جارەش داواكارییەكەیان ڕەتكرایەوە.

ئاژانسی فوڕاتنیوز بڵاویكردەوە “هەروەها خانەوادەی ٣ زیندانیی دیكەی بەندیخانەی ئیمڕاڵی؛ هامیلی یڵدرم، عومەر خەیری كۆنار و ڤەیسەل ئاكتاش بۆ هەمان مەبەست لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكیان پێشكەش كرد، بەڵام ئەمجارەش بە بیانووی «سنوورداركردنی پەیوەندیی سزادراوان» مۆڵەتی چاوپێكەوتنیان نەدا”.

عەبدوڵا ئۆجالان لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦-ەوە ڕێگری لێ دەكرێت چاوی بە خانەوادەكەی بكەوێت. بەڵام دوای دەستپێكردنی مانگرتنەكان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی، لە ١٢ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ ڕێگە درا كە محەمەد ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكات و چاوپێكەوتنێكی كورت بكات.

لە لایەكی دیكەوە لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١-ەوە توركیا ناهێڵێت پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكەن و چاویان بە ئۆجالان بكەوێت. لەوكاتەوە تا ئێستا ٧٩٢ جار داواكاریی پارێزەران ڕەتكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە: داوای پۆستی سەرۆكی هەرێممان نەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێمی نەكردووە و هیچی وای نەبیستووە، بەڵام لەگەڵ ڕۆیشتنی ئاڕاستەی پرۆسەكە بە ناتەندروست، ئەوا خەڵك هەوڵ دەدەن قسەی وا بكەن و كێشە دروست ببێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە بە كەناڵی ڕووداو-ی ڕاگەیاندووە، دووئیدارەیی تەواو بوو، پێشتر تاقییان كردووەتەوە، یەكێتی هەرگیز باسی دووئیدارەیی نەكردووە.

هاوكات دوێنێ مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بابەتی دووئیدارەیی ڕەتكردەوە.

لەبەرامبەردا وەستا ڕەسوڵ و فەرید ئەسەسەرد ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی وەك ئەگەرێك باسیان لەدووئیدارەیی و لامەركەزی بۆ سلێمانی كردبوو.

دوای شكستی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی و كۆبوونەوەی پەڕلەمان، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند، یەكێتی لە دوای كۆبوونەوەی پەڕلەمان قسەی نوێی دەبێت.

هاوكات سەرچاوە نێوخۆییەكان ئاشكرایان كرد یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەڕلەمانی ناوێت و سەرۆكی هەرێمی دەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان