ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(جامی ئاسیا) ئێران و عیراق و سعودیه‌ له‌ دووه‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی (١٦) مسۆگه‌ر کرد

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ ململانێکانی جه‌وله‌ی دووه‌م له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیا ئه‌نجامدران و هه‌ڵبژارده‌کانی ئێران و عیراق و سعودیه‌ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌که‌ مسۆگه‌ر کرد.

له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا ئێرانیه‌کان هیچ هیوایه‌کیان بۆ ڤێتنامی ڕکابه‌ریان نه‌هێشته‌وه‌ و به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.

گۆڵه‌کان له‌لایه‌ن سه‌ردار ئازمونی به‌تواناوه‌ له‌ خوله‌که‌کانی (٣٨ و ٦٩) تۆمار کران، واتا له‌هه‌ر تایمێک و گۆڵێک ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات که‌ له‌ هه‌ردوو تایمه‌که‌دا له‌ ڕکابه‌ره‌که‌یان سه‌رکه‌وتوتر بوون، به‌وپێیه‌ش که‌ خاوه‌نی حه‌وت گۆڵی تۆمارکراون ده‌که‌ونه‌ پله‌ی یه‌که‌می گروپی چواره‌مه‌وه‌ و پێش هه‌ڵبژارده‌ی عیراقی ڕکابه‌ریان ده‌که‌ون.

له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دووه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی “شێره‌کانی رافیده‌ین” ڕووبه‌ڕوی یه‌مه‌ن بونه‌وه‌، له‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌دا کوڕانی پێکهاته‌که‌ی سریچکۆ کاتانیچ له‌ڕووی هونه‌ری و تاکتیکیه‌وه‌ چه‌سپاوتر بوون و ئاستێکی جیاوازیان له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤێتنام نیشاندا، له‌کۆتاییشدا به‌ سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.

گۆڵه‌کان له‌لایه‌ن موهه‌نه‌د عه‌لی کازم له‌ خوله‌کی ١١ و به‌شار ڕوسن له‌ خوله‌کی ١٩ و عه‌لا عه‌باس له‌خوله‌کی ٩١ تۆمارکران، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌‌مه‌نیه‌کان هیچ هه‌لێکی مه‌ترسیداریان دروست نه‌کردو بگره‌ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه‌ پیشه‌نگی گرتبوو.

له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سێیمه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی رووبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان بونه‌وه‌، کوڕانی مه‌لیک سه‌لمان به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، گۆڵه‌کانیش له‌ خوله‌که‌کانی (١٢ و ٦٦) له‌لایه‌ن فه‌هد موه‌لید و حسین عه‌لی ئه‌لمه‌قهویه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕی دووه‌می گروپه‌کانی چواره‌م و پێنجه‌م، هه‌ڵبژارده‌کانی ئێران و عیراق و سعودیه‌ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی دووه‌م (قۆناغی ١٦) مسۆگه‌ر کرد، بۆ دیاریکردنی پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌می گروپه‌کانیش هه‌ر سێ هه‌ڵبژارده‌که‌ ناچارن چاوه‌ڕوانی جه‌وله‌ی سێیه‌م بکه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌کانی ڤێتنام و یه‌مه‌ن و لوبنان له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌گه‌ره‌کانی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می گروپه‌کانیاندان بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌مان قۆناغ (قۆناغی ١٦).

جیهانی

بارتومیۆ کۆتایی به‌ بۆندی “گه‌وهه‌ره‌که‌” هێناوه‌ و ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانی به‌رشلۆنه‌ ده‌گه‌نه‌ هۆڵه‌ندا !

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌وه‌ڵامی گواستنه‌وه‌ی نایماردا ڕیمۆنتادایه‌کی کارگێڕی هه‌ژێنه‌ریان ئه‌نجامداوه‌ و ئاڕاسته‌ی فرانکی دی یۆنگی هۆڵه‌ندیان له‌ پاریسه‌وه‌ به‌ره‌و به‌رشلۆنه‌ گۆڕیوه‌.

ڕۆژنامه‌ی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی که‌ته‌لۆنی له‌زاری “تێلیگراف”ی به‌ریتانیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو جوسێپ ماریا بارتومیۆی سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌تایبه‌تی کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فرانکی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی و لێپرسراوی کاره‌کانی ئه‌نجامداوه‌، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا قه‌ناعه‌تی به‌ جه‌مسه‌ری یاریزانه‌که‌ کردووه‌ که‌ ئاڕاسته‌ی گواستنه‌وه‌یان له‌ پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بگۆڕن.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، لایه‌نه‌کانی کۆبونه‌وه‌که‌ ڕێکه‌وتون له‌سه‌ر دابینکردنی موچه‌یه‌کی زیاتر له‌ ئۆفه‌ره‌کانی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان بۆ دی یۆنگ، هه‌روه‌ها بارتومیۆ و هاوه‌ڵانی ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ بڕی ٩٠ ملیۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌ستی ئیداره‌ی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام له‌کاتێکدا یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ ته‌نها ٧٥ ملیۆن یورۆیان پێشکه‌ش کردووه‌.

“موندۆ” جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، ئه‌موڕۆ نوێنه‌رانی “ئازولگرانا” ده‌چنه‌ هۆڵه‌ندا بۆ شاری ئه‌مسته‌ردام و ته‌واوی ورده‌کاریه‌کان ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی “گه‌وهه‌ره‌ لاوه‌ پرته‌قاڵیه‌که‌” کۆتایی پێده‌هێنن، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ لێپرسراوی کاره‌کانی دی یۆنگ یانه‌کانی پاریس و مان سیتی ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ بریکاره‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ ئیسپانیه‌که‌وه‌ ده‌کات.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته‌ ڕیمۆنتادایه‌کی کارگێڕی هه‌ژێنه‌ر له‌لایه‌ن که‌ته‌لۆنیه‌کانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان ئه‌نجام ده‌درێت له‌پای گواستنه‌وه‌ی نایمار چه‌ند وه‌رزێک له‌مه‌وبه‌ر، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی ته‌واوی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی‌ که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ش له‌هه‌وڵی دابینکردنی یاریزانه‌که‌دا بوون.

دی یۆنگ یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ به‌تواناترین لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و چاوه‌ڕوانی داهاتویه‌کی پرشنگداری لێده‌کرێت، به‌رپرسانی بارسا له‌و باوه‌ڕه‌دان له‌ داهاتویه‌کی نزیکدا جێگه‌ی سێرجیۆ بۆسکێتس بگرێته‌وه‌، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ بڕی ٩٠ ملیۆن یورۆی پێده‌ده‌ن و ده‌یکه‌نه‌ گرانبه‌هاترین بۆندی هۆڵه‌ندی له‌سه‌رده‌می نوێدا، واتا پێش گواستنه‌وه‌ی ڤێرجیک ڤان دایک ده‌که‌وێت له‌ ساوزهامبتۆنه‌وه‌ بۆ لیڤه‌رپوڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشته‌ و کاتی گرنگترین ئه‌و یارییانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ یاریگا ئه‌وروپیه‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێن (چوارشه‌ممه‌)

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌کی دیاریکراو له‌نێو یاریگا ئه‌وروپیه‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێن و گرنگترینیان له‌ جامی شای ئیسپانیا ده‌بێت.

خولی فه‌ره‌نسا

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – ئینجێر (٩:٠٠)

جامی شای ئیسپانیا

سڤیلیه‌ – به‌رشلۆنه‌ (١١:٣٠)

جامی ڕابیته‌ی یانه‌ پیشه‌وه‌ره‌کانی ئینگلته‌را

بێرتن ئالبیۆن – مانچسته‌ر سیتی (١٠:٤٥)

جامی فه‌ره‌نسا

سانت ئیتیان – دیجۆن (٨:٣٠)

سانت پیریڤی سانت هیلێر – ستاد ڕین (٨:٣٠)

بیرجیرال بێرجورد – ئۆرلیان (٨:٣٠)

ڤێری شاتیلۆن – کان  (٨:٣٠)

مارینیان جیناک – کرۆکس فوتباڵ (٨:٣٠)

پاریس سانت جێرمان – ستراسبۆرگ (١١:٠٥)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گرانبەهاترین بۆندی یانەی کاردیف بەخۆیی و فڕۆکەکەیەوە دیارنەماوە و هەمووان بەدوایدا دەگەڕێن!

خەڵک سپۆرت

خەمباری باڵی بەسەر هەردوو یانەی نانتی فەرەنسی و کاردیف سیتی دا کێشاوە و هۆکارەکەش بۆ دیارنەمانی یەکێک لە یاریزانەکان دەگەڕێتەوە.

ئیمیلیانۆ سالای ئەرجەنتینی هێرشبەری یانەی نانت، لەم وەرزەدا ئاستێکی خەیاڵی بەدرێسی یانە فەرەنسیەکەوە پێشکەش کردووە و خاوەنی ١٢ گۆڵە، یانەی کاردیف سیتی دەیانەوێت سودمەند بن لەتوانا هونەرییە ناوازەکەیی و بەبڕی ١٧ ملیۆن یورۆ لەم گواستنەوانەی زستانەدا دابینیان کرد، کە دەکاتە گرانبەهاترین بۆند لەمێژووی یانە وێڵزیەکە.

دوێنێ ئیمیلیانۆ ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کردووە لەیانەی نانت و خۆیی و لێپرسراوی کارەکانی بەفڕۆکەیەکی جۆری (Piper Malibu) گەشتیان بەرەو شاری کاردیف ئەنجامداوە، بەڵام لەنیوەی ڕێگا لەنێو ڕاداری فڕۆکەوانی بەریتانیا و فەرەنسا دیارنەماون و تائێستا نازانرێت ئەم یاریزانە و تەنانەت فڕۆکەکەش چییان بەسەر هاتووە.

تۆڕی “بی بی سی”بەریتانی جەخت دەکاتەوە، سالا و کەسێکیتر ئەو فڕۆکەیەیان گرتووە و هەمان فڕۆکەیە کە لە دورگەیەکی نزیکی فەرەنسا تێکشکاوە، دوو فڕۆکەی جۆری هێلیکۆپتەری بەریتانی و چەندین کەڵەکی فەرەنسی لەئێستادا لەگەڕاندان بەدوای هەر نیشانەیەک کە ئاماژە بە فڕۆکەکەی سالا بدات.

بۆ ئەم مەبەستە هەردوو یانەی نانت و کاردیف چالاکیەکانیان وەستاندووە و پاش بڵاوکردنەوە بەیانی فەرمی بڕیاریانداوە یارییەکانی ئەم هەفتەیە ئەنجام نەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 43
    43 86%
    43 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین