ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داعش لەبەرامبەر بڕێك پارە 3 هاووڵاتی كورد ئازاد دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنوری قەزای خورماتوو، گروپی تیرۆریستی داعش سێ هاووڵاتی كوردی دانیشتووی گوندێكی سەر بەو قەزایە لەبەرامبەر ٣٥ هەزار دۆلار ئازاد دەكات.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خورماتوو ئاشكرایكرد، لە ماوەی رابردوودا گروپی تیرۆریستی داعش سێ هاووڵاتی كوردی دانیشتووی گوندی ( پارە پارە)ی سەر بە قەزای خورماتووی رفاند، بەڵام رۆژی شەممە ئەو سێ هاووڵاتییە لەبەرامبەر ٣٥ هەزار دۆلار لەلایەن داعشەوە ئازادكراون.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، لەدوای دەرئەنجامەكانی ریفراندۆم و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێناكۆكەكان دروستبووە، ئەوەش هۆكارێك بووە بۆ زیادبوونی چالاكییەكانی داعش ، ھەروەھا گەڕانەوەی عەرەبە ھاوردەكانیش بۆ گوندە كوردنیشیینەكان بۆتە مەترسی بۆ سەر ھاووڵاتیانی كورد لە سنورەكە.

کوردستان

نوێترین هەڵویستی بافڵ تاڵەبانی لەسەر كەركوك و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم

خەڵك – بەشی هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت ، نوێنەرەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم لەھەوڵی جێبەجێكردنی جەند پرۆژەیەكی ستراتیژین بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی زیاتر ئابوری ھەرێم، دەشڵێت،”سەردەمی پاشكۆیەتی تەواو بوو یەكێتی یەك بڕیاری و قبوڵی ناكەین لەمەودوا بە ھیچ پاساوێك ئەندام و كادری یەكێتی دەسبەسەربكەێت و سوكایەتی پێبكرێت”.

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بە رەوشی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، كۆبوەوە لە كۆبونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، مەرجمان بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت رێكەوتنی سیاسیە لە پێناوچاكسازی ریشەیی لە كاری ئیدارەدان و بەڕێوەبردن و هێنانەكایەی حكومەتی هاوڵاتی بوون.

ڕاشیگەیاندووە، كاتی گۆڕانكاری ڕیشەیی هاتووە لە كۆی جومگەكان و چاكسازی لە ئیدارەدان و ژیان و گوزەرانی خاڵك و بەھێزتركردنەوە ئابوری ھەرێم و یەكخستنەوە ماڵی كورد كە ئەمەش تەنها دروشم و قسە نەبێت لە واقیعدا بەرجەستەی بكەین ، بۆیە دڵنیابن بۆ وڵاتانی دونیای دەرەوەو وڵاتانی زلهێزی جیهان و ناوچەكەش دەركەوت یەكێتی لە دووساڵی رابردوو لەسەر كۆی پرسەكان سیاسەتی حەكیمانەو واقیعی پەیڕەوكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، خەمی ئێمە خەمێ ھەرێمێكی ھاوڵاتی بوونە كە یاسا و دادگاكان لەسەروو ھەمووانەوە بێت و عەدالەتی كۆمەڵایەتی بچەسپێنین كە بە دڵنیاوە ئەو ئاواتە بە پشتیوانی دڵسۆزان و سەركردە نیشتیمانییەكانمان و كۆمەڵانی خەڵك و خاوەن بیرو رۆشنبیرو رۆشنفكرە دڵسۆزەكانمان بەدیدێنین ، كە بۆ ئەوەش رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ ھەموو ھێزەكان دەكەین و تاكە مەرجمانە بۆ گفتوگۆكانمان لەبارەی پێكھێنانی حكومەتی نوێی ھەرێم.

ئاشكراشیكردووە، نوێنەرەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم لەھەوڵی جێبەجێكردنی جەند پرۆژەیەكی ستراتیژین بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی زیاتر ئابوری ھەرێم .

لەبارەی شاری كەركوكەوە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، كەركوك شاری برایەتی و پێكەوە ژیانە، بەڵام قودسی كوردستانە و بە ھیچ شێوەیەك سازشناكرێت لە سەر پرسی پارێزگار كە هی كوردە و لە نێویشدا هی یەكێتی دەبێت قۆناغێكێ نوێش بۆ كەركوك بەرێوەیەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سەردەمی پاشكۆیەتی تەواو بوو یەكێتی یەك بڕیاری ھەیە و كۆنگرەی نوێبونەوەش دەبەستین و دەبینەوە بە خزمەتكاری راستەقینەی خەڵك و قبوڵی ناكەین لەمەودوا بە ھیچ پاساوێك ئەندام و كادری یەكێتی دەسبەسەربكەێت و سوكایەتی پێبكرێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كێشەی زەوی و زارییان هەیە
لە شێخان جوتیاران بۆ ماوەی سێ‌ كاتژمێر رێگەی هەولێر دهۆك دادەخەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
جوتیاران لە ئۆردوگای چڕەى سەر بە قەزای شێخان، بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەردەبڕن و بۆ ماوەی سێ‌ كاتژمێر رێگەی نێوان هەولێر دهۆك دادەخەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەك لە قەزای شێخان بە (خەڵك)ی راگەیاند”بەهۆی كێشەی زەوی و زار كە لەنێوان جوتیارانی ناوچەى چڕە و خاوەن موڵكێكدا هەیە، جوتیاران خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا و بۆ ماوەی سێ‌ كاتژمێر رێگەی هەولێر- دهۆكیان داخست، ئەمەش وایكرد هێزەكانی پۆلیس لە دهۆكەوە بگەنە ناوچەكە و گردبوونەوەكە بڵاوەپێبكەن”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هێزەكانی پۆلیس تەقەیان بەسەر جوتیاراندا كردووە و لەڕێی بەكارهێنانی هێزەوە گردبوونەوەكەیان بڵاوەپێكردووە، بەڵام لە رووداوەكەدا كەس نەكوژراوە و كەسیش بریندار نەبووە، لەئێستاشدا رێگەكە كراوەتەوە”.

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بە (خەڵك)ی راگەیاند، لە سەردەمی حكومەتەكانی پێشوودا لەڕێی یاسای چاكسازی كشتوكاڵییەوە، ئەو زەوی و زارانە كە خاوەندارییان بۆ كەسێكى ناوداری ناوچەكە دەگەڕێتەوە، بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە، لەئێستاشدا كێشەكە سەری هەڵداوەتەوە و جوتیاران داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كتێبی، تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت، بڵاوكرایەوە

خەڵك

كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، كەوتە بەر دیدی خوێنەران و لە ئێستادا، لە كتێبخانەكانی هەرێمی كوردستان بەردەستە.

نوسەرو ڕۆژنامەنوس، هەڵگورد جەلال، نوسەری كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، بە تۆڕی میدیایی (خەڵك)ی ڕاگەیاند:” ئەم كتێبە شیكردنەوەیەكە لەسەر دیدگا و بۆچوونە جیاوازەكان لەسەر دەوڵەت.

وتیشی،” بۆ ئێمەی كورد زیاد لەهەر گەلێكی تر پێویستمان بە مەعریفەیەكی فراوان هەیە لەسەر دەوڵەت و زەمەن و چۆنیەتی دروستبوونی دەوڵەت و هەوڵ و شیكردنەوەیەكی بابەتییانەیە دوور لە هەڵچوون و نەشئەیەكی كاتی”.

نووسەر، باسی لەوەشكرد، لە دوو توێی پێنج بەشدا، بەدەر لە هەر لایەنگیرییەك هەوڵدراوە، شكیردنەوەی بابەتیانە بۆ زەرورەتی دروست بوون و گەشە سەندنی تیۆرەكانی دەوڵەت بخرێتەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین