ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیرێكی عیراق لەسەر نەوتی هەرێم چی بە ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتووە؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هێشتا هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم نەگەیشتونەتە ڕێكەوتن، بەڵام وەزیری نەوت هەموو هەوڵێك دەدات بۆئەوەی ئەمساڵ هەرێم پابەندبێت و دەشڵێت: “من پێم وانیە هەرێم نەوتەكەی ڕادەستی بەغدا بكات”.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (خەڵك)ی وت، “هەوڵەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم تا ئێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووە، بەڵام هەوڵەكان بەردەوامن”.

ڕاشیگەیاند، ئێمە لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق قسەمان كرد، سەبارەت بەوەی ئاخۆ هەرێم نەوت ڕادەست دەكات، ئەویش ڕایگەیاند، كە ئەوەی لە بودجەدا هاتبێت هەوڵی جێبەجێ كردنی دەدات، چونكە ئەوە یاسایەكی گشتی عیراقە.

ئاشكراشی كرد، من پێم وایە ئەمساڵی هەرێم وەك ساڵانی پێشوو نەوتەكەی ڕادەستی عیراق ناكات، بەڵام ئێمە لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین.

کوردستان

“مووچەی فەرمانبەران بەبەرچاوی پەڕلەمان و دادگاوە فت كرا”

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان و دادوەری دەستلەكاركێشاوەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەھەرێم نزیكەی ٣ بۆ ٤ ملیار نەك ملێۆن دۆلاریش نەك دینار مووچەی فەرمانبەرانی ئەمساڵ كەس نەیزانی چی لێكرا و بەنوێژی نیوەڕۆ لەبەرچاوی پەرلەمان و دادگا و داواكاری گشتی فت كرا.

لەتیف مستەفا، دادوەری دەستلەكاركێشاوە و پەڕلەمانتاری خولی پێشوو لە عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لە نووسینێكدا سەبارەت بە (ڕاكان جبوری و فەرمانی گرتن و میدیاكانی ھەرێم) ئاماژەی بەوەكردووە، میدیاكانی ھەرێم كردویانە بەھەڵا كەوا دادگای كەركوك فەرمانی گرتنی بۆ ڕاكان جبوری، پارێزگاری كەركوك دەركردوە لەسەر گەندەڵی، بە دڵنیاییەوە گەندەڵە و شایستەی دەیەھا فەرمانی گرتنە، چونكە بەرپرسی تەنفیزی نیە لە عیراق گەندەڵ نەبێت.

دەشڵێت: “ئەم بابەتە لایەنێكی ڕۆشنیشی تێدایە، دادوەری لێكۆڵینەوەی كەركوك فەرمانی گرتن بۆ باڵاترین فەرمانبەری تەنفیزی لە سنوری پارێزگاكە لەسەر 900 ملێۆن دینار دەردەكات و دەبێ جێبەجێش بكرێ، كەچی لەھەرێم نزیكەی ٣ بۆ ٤ ملیار نەك ملێۆن دۆلاریش نەك دینار مووچەی فەرمانبەرانی ئەمساڵ كەس نەیزانی چی لێكرا و بەنوێژی نیوەڕۆ لەبەرچاوی پەرلەمان و دادگا و داواكاری گشتی فت كرا و ھیچ دەزگایەك فزەی لێوە نەھات”.

جەختیشی كردۆتەوە، دادگا و داواكاری گشتی خۆیان لێ كەڕكرد وەك ئەوەی لە ماڵە دراوسێكەمان ڕویدابێ، ئەندامێكی داواكاری گشتی بەڕێز ویستی سكاڵا بكات توڕیاندا بۆ دەرەوەی ھەولێر.

ڕاشیگەیاندووە، دادگا و داواكاری گشتی لەسەردەمی دەسەڵاتی كوردی وا بچوك كراونەتەوە، كە نەك ھەرنەتوانن فەرمانی گرتن بۆ سەرۆكی ھەرێم یان سەرۆك وەزیران یان وەزیر یان پارێزگار یان بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆكی حیزب و مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی دەركەن، بەڵكو لە ئەندام كەرت و ئەندام ڕێكخراوەوە ھێڵی سورن و بڤەیە دادگا بەلایاندا بچێت، جا بەتەمای دەوڵەتی كوردیشن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“كۆكردنەوەی هێزی پێشمەرگە لەژێر چەتری مەرجەعێكدا مومكین نییە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، زەحمەتە لەژێر چەتری مەرجەعیەتی و فەرماندەیەكدا هێزەكانی پێشمەرگە یەكبخرێنەوە.

بەپێی پڕۆژەیەكی ئەمریكی و بەریتانی و ئەڵمانی، هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە، ئەمەش لەكاتێكدایە تا ئێستا جگە لە حزبی سۆسیالیست، یەكێتی و پارتی بە هەزاران هێزی سەربازییان هەیە و بێ گوێدانە حكومەت، خۆیان جوڵە بە هێزەكانیان دەكەن.

قادر ڕەزگەیی، ئەندامی پێشووی لیژنەی پێشمەرگە لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەو یەكە سەربازییانەی ئێستای پێشمەرگە و فەرماندەكان لە ڕووی مەعنەوی و مادییەوە، هەروەها لە ڕووی جۆری ڕێكخستن و ئەو مێژووەی لە ڕابردوودا هەبووە و بە لەبەرچاوگرتنی بونیادی هەردوو هێزەكە، یەكخستنەوەیان ئەركێكی قورس دەبێت.

وتیشی، “ئەگەر ئیرادەی سەربازیش هەبێت، ئەو هێزە سەربازییەی ئێستا هەیە دەرفەتی یەكخستنەوەیان نییە، بەشێوەیەك هەموویان لەژێر یەك چەتر و یەك مەرجەع و فەرماندەدا كۆببنەوە، كە ئەو مەرجەعە بتوانێت بەشێوەیەكی نیشتمانیانە ئاڕاستەی ئەو هێزە بكات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ئەركێكی زۆر قورسە و بەو كەرەستەیەی ئێستا خەریكە بڵێم مومكین نییە بتوانرێت هەموو جیاوازییەكان ڕابماڵێت، هەرچەندە تەئكید لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكەینەوە، كە ئامانجە گەورەكەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە قەرەداغ 100 دۆنم پووش و پاوان سووتا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لە قەرەداغ 100 دۆنم پوش و پاوان سووتاوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ساڵانە بەهۆی كەمتەرخەمی هاووڵاتیان هەزاران دۆنم پووش و پاوان دەسوتێت و هەرگیز قەرەبوو ناكرێتەوە، بۆیە لەپێناو پارێزگاركردن لە ژینگە پۆلیسی دارستان بەردەوام لە هەوڵ و ماندووبووندان بۆ كوژانەوەی ئاگرەكان.

ڕاشیگەیاندووە، ئاگریكی بەرفراوان كەوتەوە لەسنوری گوندەكانی (سەرزەل و قەڵاسورە)ی سەر بە سنوری قەرەداغ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان بەهاوكاری هاووڵاتیانی سنورەكە و ئاگركوژێنەوە، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ئاشكراشی كردووە، كە بەهۆی ئاگرەكەوە لەو ناوچەیە (100) دۆنم پووش و سوتاوە و هۆكارەكەشی نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان