ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

زیاتر لە 100 ڕۆژ تێپەڕی و حكومەت پێكنەهێنراوە
خەڵك؛ نهێنی ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەكانی پارتی و یەكێتی ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ماوەی 104 بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێپەڕ بووە، هێشتا ئاسۆكانی پێكهێنانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم ڕوون نیە، هیچ وادەیەكی دیاریكراویش نیە بۆ كۆبونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی لەدوای هاتنی ساڵی نوێ-وە بەرپرسێكی باڵای یەكێتیش دەڵێت: “بەشێوەی ناڕاستەوخۆ پەیام و ڕا ئاڵوگۆڕ دەكرێت، كەی گەیشتە ئاستی خواست بڕیار لەسەر كۆبوونەوە دەدرێت”.

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە وەك یەكێتی پاكێجی خۆمان هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، ڕەنگە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە هەندێك گۆڕانكاری ڕووبدات.

وتیشی، “ئێمە دەرك بەوە دەكەین، كە هاوڵاتیان لەوە بێزار بوون، كە كۆبوونەوە بكرێـت و ئەنجامی نەبێت، بۆیە لە ئێستادا فكرە و تێبینی و ڕا و سەرنج بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئاڵوگۆڕ دەكرێت، كەی گەیشتە ئاستی خواستی هەردوولا ئەوە بڕیاری كۆبوونەوە دەدرێت”.

ڕاشیگەیاند، كۆبوونەوەی بەرهەمدار نەبێت نەكرێت باشترە، ئێمە لەناو یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكومەت هیچ كێشەیەكمان نیە و هەموو یەك پاكێجمان هەیە بۆ حكومەتی داهاتوو، قسەی لەسەر دەكەین.

ئاشكراشی كرد، پێوستە نێوانی حزبە سیاسیەكان بۆ دروست كردنی حكومەتی هەرێم بنیادبنرێتەوە لەسەر ڕێكەوتنێكی سیاسی و ئابووری، كە كێشەكانی هەرێم و ناوچە دابڕاوەكان و بەغدا چارەسەر بكات بە یەك پاكێج.

ئابوری

“دوای پێكھێنانی كابینەی نوێ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی تایبەت بە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەكە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.

ئـازاد ڕەسوڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی پێكھێنرابوو، ڕاپۆرتەكەی تەواو كردووە و پێشكەش بە جێگری سەرۆكی حكومەتی كردووە و دوای لێكۆڵێنەوە لە ڕاپۆرتەكە وەڵامی لیژنەكە دەدرێتەوە.

ئـازاد ڕەسوڵ وتیشی، جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەوێتە دوای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێم، لە ڕاپۆرتەكەدا چەند ئەلتەرناتیڤێك لەسەر دەرخستەی پڕۆژەكە ئامادەكراوە، كام لەو ئەلتەرناتیڤانە لە توانای دارایی حكومەتدا بێت ئەوەیان جێبەجێ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی ڕاپۆرتێكی كەركوكییەكان ناداتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ماوەی سێ مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وەڵامی راپۆرتی لیژنەی چارەسەركردنی كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوكی نەداوەتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش گومانی لە پەراوێزخستنی راپۆرتەكە ھەیە.

لەوبارەیەوە، جەمال شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، سێ مانگ لەمەوبەر لیژنەی چارەسەری كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوك كەنوێنەری سەرجەم پێكھاتەكانی كەركوك و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تێدابوو، ڕاپۆرتی خۆی ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بەڵام تا ئێستا وەڵامی ڕاپۆرتەكە نەدراوەتەوە.

ڕوونیشیكردەوە سەرجەم پێكھاتەكانی كەركوك كۆكبوون لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەكە بۆ چارەسەری كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوك، بۆیە داوا لەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن بەزووترین كات بڕیار لەوبارەیەوە بدات.

جەمال شكور وتیشی، گومانیان ھەیە ئەو ڕاپۆرتەی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق كراوە، ھاوشێوەی ڕاپۆرتی لیژنەكانی پێشووتر پەراوێز بخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ ئۆتۆمبێلێك لەسەر پردێكی نزیك سلێمانی كەوتەخوارەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، كە ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار- دەربەندیخان لە پردی (قەترە)ەوە كەوتۆتە خوارەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیران، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (نیسان سێنترا) دوای لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ لەسەر پردی (قەترە) كە دەكەوێتە سەر ڕێگای گشتی كەلار- دەربەندیخان كەوتۆتە خوارەوە.

ڕاشیگەیاندووە، شۆفێرەكەی بە سووكی بریندارە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان