ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پێشمەرگە دەچێتەوە ناوچە جێناكۆكەكان
وەزارەتی بەرگری عیراق و پێشمەرگەی هەرێم كۆدەبنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە لیژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی بەرگری عیراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر داڕشتنەوەی بەرنامەیەكی هەماهەنگی بۆ بەڕێوەبردنی ناوچە جێناكۆكەكان، سەرچاوەیەكی باڵاش لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: “وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەكاری بۆ هاتنی ئەو لیژنەیە كردووە و لیژنەیەكی باڵای بۆ كۆبونەوە پێكهێناوە”.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو لیژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی بەرگری عیراق سەردانی شاری هەولێر دەكەن و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆدەبنەوە.

وتیشی، “وەزارەتی بەرگری عیراق چەند لیژنەیەكی باڵا و لاوەكی پێكهێناوە بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەمەبەستی دروستكردنەوەی هەماهەنگی نێوان ئەو دوو وەزارەتە لە ناوچە جێناكۆكان و بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانە بە هاوبەشی”.

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگەش چەند لیژنەیەكی باڵا و لاوەكی بۆ هەمان مەبەست دروستكردووە و چاوەڕێی هاتنی لیژنەكەی بەغدا دەكەن، بەڵام ڕۆژەكەی دیاری نەكراوە.

کوردستان

پۆلیسێك بەهۆی قەرزدارییەوە خۆی كوشت

خەڵك-ئارام سەردار

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، شەوی ڕابردوو كارمەندێكی پۆلیس كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو بەداخەوە كارمەندێكی پۆلیس بەناوی (ڕ. م) كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

دەشڵێت “ناوبراو كارمەند بووە لە بەشی ڕێكاری سەربازی، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان و وتەی كەسوكارەكەی، هۆكاری خۆكوشتنەكەی بەهۆی قەرزدارییەوە بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەپەگە كوژرانی شەش سەرباز و گەریلای ڕاگەیاند

خەڵك –بەشی هەواڵ

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە شەڕكەرەكانی توركیاوە لە ڕۆژی 8ی تەمووز لە دەشتی خانێی ناوچەی چەلێی جوڵەمێرگ سێ گەریلا كوژراون.

لە ڕاگەیەندراوێكی دیكەشدا هەپەگە دەڵێت “هێزەكانمان لە دژی سەربازانی سوپای توركیا چالاكییەكیان ئەنجام دا لە ‌نزیك گردی شەهید ساریا لە ڕۆژی ١٤ی تەمووز”.

ئاشكراشیكرد لە ئەنجامدا سێ سەرباز كوژران و چەندین سەربازیش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار هاووڵاتی كورد لە سێدارە دران

خەڵك –بەشی هەواڵ

حوكمی سێدارەی چوار هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕِۆ سێشەممە حوكمی سێدارەی چوار هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ كرا.

ناسنامەی ئەو چوار كەسە بریتییە لە “هێمن بەناوەند خەڵكی پیراشار، مەحموود خالیدی، جەعفەر محەمەدی و محەمەد عارف نەجەفیان”.

ئەو چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست پێشتر دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای داودوەریی حكوومەتی ئێرانەوە حوكمی بەندكرانیان بە سەردا سەپاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان