ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پارێزگاری سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای دەكات، سبەی ژمارەیەك هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ ڕادەگەیەنن و دەشڵێت: “بەشێوەی خۆبەخش خزمەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆش و بەخشراوەكان دەكەن و مانگانە بەبێ دواكەوتن پاداشتیان پێ دەدرێت”.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ڕووداو لەسەر كەیسی موبارەك شەریف ڕایگەیاند، موبارەك و ئەوانەی وەك ئەون كێشەی نیشتەجێبوونیان هەیە، ئەوەش ئیشی حكومەتی هەرێمە چارەسەری بكات، چونكە لە ڕابردوودا خاك و پارەی ئەم وڵاتە كرا بە ڤێلا و فرۆشرا بە دەوڵەمەندەكان و هەژارەكان بێبەش بوون.

وتیشی، “بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان، ئەوانەی پێویستیان بە چاودێری تەندروستی و كۆمەڵایەتی هەیە لە ساڵی ڕابردوودا پشتگیری و پشتیوانی هەزارەها كەسمان بەداتا كردووە”.

ڕاشیگەیاند، بۆ موبارەك و ئەوانەی وەك ئەون، ئێمە لە سەر بودجەی پارێزگای سلێمانی تا حكومەتی كاری جدیان لەسەر دەكات شوێنیان بۆ بە كرێ دەگرین، ئەم خۆشەویستانە لەو شوێنەدا كۆدەكرێنەوە و خزمەتگوزاریان لە ڕێگەی كاروباری كۆمەڵایەتیەوە پێشكەش دەكرێت.

پارێزگاری سلێمانی ئاشكراشی كرد، لێرەوە داوا لەوانە دەكەم، كە دەڵێن ئیش نیە، وەك خۆبەخش ئێمە سبەی بانگەواز بۆ 32 هەلی كار دەكەین، بێن لەو شوێنە ئیش بكەن و لەسەر بودجەی ئێمە پاداشت دەكرێن بەبێ ئەوەی پاداشتەكەیان دوا بكەوێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەوانەی وەك خۆبەخش وەردەگیرێن دەبێت توێژەری كۆمەڵایەتی بەشی كۆمەڵناسی بن.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بازاڕچەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕێكدەخرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە بازاڕچەكانی سنووری پارێزگاكانی ورمێ و كرماشان و سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێكبخرێنەوە.

نادر سادقی جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری ورمێ ڕایگەیاند: بە پێێ پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران و بە ڕاگەیاندنی گومروک، وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی و بانکی ناوەندی ئاییننامەی ڕێکخستنی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە بازاڕچە سنوورییەکان ناسراو بە کۆڵبەری، لە سێ پارێزگای سنووری ورمێ، کرماشان و کوردستان بەڕێوە دەچێت.

سادقی وتیشی: وا بڕیار دراوە کە ئیدارەی پارێزگارییەکان و لیژنەی ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاغی کاڵا و دراو، لە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەند کراوە چاوەدێری بکەن و هیوادارین بەشێکی بەرچاو لە کێشەی کۆڵبەرەکانی پارێزگا چارەسەر ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوتی ئۆپیك 41 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەر لە كۆبوونەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ڕێكخراوەكە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك گەیشتە 41.29 دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپیكەوە بڵاوكرایەوە”نرخی بەرچنەی ئۆپیك كە لە سیانزە بەرمیل نەوتی خاو پێكدێت، بۆ هەرمیلێكی 1.94 دۆلار زیادی كرد .

هەر لە بەیاننامەكەی ئۆپیكدا هاتووە”دوێنێ‌ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك لە 38.96 دۆلارەوە بۆ 39.35 دۆلار زیادی كرد”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئۆپیك و (هاوپەیمانەكانی) كە لەلایەن ڕوسیاوە سەركردایەتی دەكرێن، لەڕێی ئینتەرنێتەوە كۆبوونەوەیەكیان سازكرد بۆ تاوتوێكردنی مەودای پابەندبوون بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم كە بەهۆی دابەزینی نرخ و خاوبوونەوەی ئابوریی جیهانییەوە، ڕێكەوتنی لەسەر كرابوو.

بەرچنەی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت (ئۆپیك) لەمانە پێكدێت:” تێكەڵەی بیابانی جەزائیر، جیراسۆڵی ئەنگۆلا، ئۆرێنت ئیكوادۆر، زاڤیرۆ گینیا، رابی لیت گابۆن، ئێران ئێران، بەسرە لیت عیراق، كوێت ئێكسپۆرت كوێت، ئێس سیدر لیبیا، بونی ڵایت نەیجیریا، تیشكی عەرەبی سعودیە، مۆربان ئیمارات، میری ڤەنزوێلا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان