ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دابەشكردنی بەشە ئاردی ساڵی نوێ‌ دەستپێدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
دابەشكردنی بەشە ئاردی ماڵان كۆتایی هات و بەڕێوەبەری كومپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەی دەست دەكرێت بە وەرگرتنی گەنم بۆ ئاردی مانگی یەك-ی ساڵی 2019، دەشڵێت: “بۆ بەشە ئاردی ساڵانی پێشوو چاوەڕێی حكومەت دەكەین بۆ قەرەبوو كردنەوە”.

نەسرین محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری كومپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی 8ی ساڵی ڕابردوو لە تەواوی سنورەكانی سلێمانی تەواو بووە، جگە لە ناوچەی شارەزوور.

وتیشی، “هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە پڕۆسەی دابەشكردنی بەشە ئاردی ساڵی پار لە شارەزوور و دەوروبەری دێت و دەست بە دابەشكردنی ئاردی ساڵی نوێ دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، لەهەموو عیراق 8 مانگ ئارد دابەشكراوە، سبەی ئێمە دەست بە وەرگرتنی بەشە گەنم بۆ ئاردی مانگی یەك-ی 2019 دەكەین دوای هاڕینی گەنمەكە لە ئاشەكان دەست بەدابەشكردنی دەكرێت لە سلێمانی و دەورووبەری.

ئاشكراشی كرد، ئەو بەشانەی ئارد، كە ماون و نەدراونەتە هاوڵاتیان چاوەڕێی حكومەتی عیراق دەكەین بزانین چۆن قەرەبووی هاوڵاتیان دەكاتەوە، بەڵام هێشتا ڕێنمایی نوێمان بەدەست نەگەیشتووە.

ئابوری

چاوەڕێی بەربوونەوەی نرخی نەوت دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

شارەزایەكی بواری نەوت پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 70 دۆلار دەكات لەمساڵدا.

حەمزە جەواهیری لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەكانی عیراق دەڵێت “نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە بۆ 70 دۆلار لەمساڵدا بەهۆی فشاری سیاسی ئەمریكا لەسەر وڵاتانی كەنداو و بڕی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا بۆ بازاڕەكان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سێ هۆكاری هەن، لەوانە سزاكانی سەر ئێران، سزاكانی سەر ڤەنزوێلا، گفتووگۆ لەگەڵ چین كە چاوەڕوانی ڕزگاربوون لە قەیرانی نێوان ئەمریكا و چین دەكرێت، بەمەش ئابووری جیهان گەشانەوە بەخۆیەوە دەبینێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخدا.

ئاشكراشیكرد، بەوپێیەش چاوەڕێ دەكرێت ئەمساڵ نرخی نەوت بگاتە 74 دۆلار و ساڵی ئایندەش بگاتە نێوانی 80 بۆ 85 دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەستنی لیستی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ بە پاشەكەوتەوە مامۆستایان نیگەران دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنن، لە ئەگەری هاتنی بەشە بودجەی هەرێم لە لایەن عیراقەوە پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان لا نەبرێت هەڵوێستمان دەبێت و خۆپیشاندان و بایكۆت ڕێكارێكی مەدەنیە بۆ داواكردنی مافەكانمان، دەشڵێت،”ئەوەی باس دەكرێت كە گوایە لیستی مووچەی مانگی 1و 2ی ئەمساڵ بە پاشەكەوتەوەیە ڕاست بێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت”.

دڵشاد تالیب بابان، مامۆستای ناڕازی لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، پێشتر ئەوەمان بەیان كرد، كە لە ئەگەری هاتنی بەشە بودجەی حكومەتی هەرێم لە لایەن عیراقەوە ، دەبێت پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت، لە ئێستاشدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە.

وتیشی،”بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان لەكاتی هاتنی بەشە بودجە و لانەبردنی پاشەكەوتی مووچە، بە ڕێكاری مەدەنی داوای مافی ڕەوای خۆمان دەكەین، كە خۆپیشادان و بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن بژاردەیەكن، كە مامۆستایانی ناڕازی دەیگرنەبەر”.

ڕاشیگەیاند، لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتە گوایە لیستی مووچەی مانگەكانی 1 و 2ی ئەمساڵ لە پەروەردەكان بەستراوە بە پاشەكەوتەوە، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت بۆ ئەوش هەڵوێستی جیدیمان دەبێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی ناوەندی عیراق بڕێكی زیاتری دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی زۆری دراوی ئەمریكی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.

بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی 176.81ملیۆن دۆلاری بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە و بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، كە 174.349ملیۆن دۆلار بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بنیوە.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە گەیشتۆتە 156.211ملیۆن دۆلار، بڕی 19.870 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 28 بانك بەشدارییان كردووە.

ڕۆژانە بەهۆی زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت، خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراویش لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاندبوو “ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە”.

بە بۆچوونی شارەزایانی بواری دراو”ئەگەر بڕی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەیەكی زیاتر لە بازاڕەكاندا بەردەوام بێت نرخەكەی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا زیاتر دادەبەزێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان