ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“حكومەتی هەرێم هیچ باجێك ڕادەستی عیراق ناكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ وەزارەتی نەوت و دەستەی باجی عیراق كۆدەبێتەوە و ئەندامێكی كوردی لیژنەكە دەڵێت: “لەگەڵ دامەزراوەی پەرەپێدانی عیراق لەدەرەوە باسی ئەو داهاتانە كرا، كە عیراق هەیەتی، بۆمان دەركەوت، كە هەرێم هیچ باجێك ڕادەست ناكات”.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بودجەی ساڵی 2019 لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق و لەگەڵ دەستەی باج كۆبووینەوە.

وتیشی، “جگە لەوەش لەگەڵ دامەزراوەی پەرەپێدانی عیراق لە دەرەوە دانیشتنێكمان هەبوو، بۆ قسەكردن لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە بودجەی عیراق و داهاتەكەیەوە هەیە”.

ڕاشیگەیاند، باج بەرنامەیەكی تایبەتی هەیە و لە دانیشتنەكە هەندێك شتمان بۆ دەركەوت، بەتایبەت هەندێك پرسیارمان لەبارەی چەند كۆمپانیایەكەوە كرد، ئەوەمان بۆ دەركەوت، كە هەرێم هیچ باجێك ڕادەست ناكات، بۆیە تا ئێستا ئەو كێشەیە لە نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نەكراوە.

ئابوری

خەڵك؛ كاتی پەسەند كردنی بودجەی عیراق ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێ شەممە بڕیارە خوێندنەوەی كۆتایی بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عیراق بكرێت، دەشڵێت: “پێم وانیە لەكۆبوونەوەی داهاتوو كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تەواو بكرێت”.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ماوەیەكی زۆر لە كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن دەربارەی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق، ڕۆژی سێ شەممە بڕیارە خوێندنەوەی كۆتایی بۆ ئەنجام بدرێـت.

ڕاشیگەیاند، هەر لە كۆبونەوەكەی ڕۆژی سێ شەممە تەواوكاری لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كاری لەسەر دەكرێت، بەڵام ئەوەندەی ئاگادار بم لەو كۆبوونەوەیەدا تەواوكاریەكە كۆتایی نایەت و وەزیرەكان دەنگیان لەسەر نادرێت.

پێشتریش، د. بەشیر خەلیل، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە پشكی كورد بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەم هەفتەیەدا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 پەسەند دەكات و مادەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە جێگیر كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە، لە هەولێر فێستیڤاڵی مریشك و كەڵەشێری كوردی بەڕێوەچوو

خەڵك- ئارام سەردار
لەشاری هەولێر یەكەمین فێستیڤاڵی مریشك و كەڵەشێری كوردی بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵەكە لەلایەن ڕێكخراوی دوازدە سوارچاكی كوردستان و ڕێكخراوی داكۆكی لەمافەكانی ئاژەڵ سەرپەرشتی كراوە، ئامانج لە فێستیڤاڵەكە پاراستنی ئاژەڵ و پەلەوەری خۆماڵیە.

لەم فێستیڤاڵە، ناوازەترین جۆری مریشك و كەڵەشێری كوردی تێدا نمایشكراوە، كە نرخیان لەنێوان ٥۰ دۆلار بۆ ٤٥۰۰ دۆلار دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەرلەمانتارێكی كورد ڤیدیۆكەی دەداتە حكومەت
بۆری نەوتبەری عیراق كون دەكرێت و نەوتەكەی بەتاڵان دەبرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی عیراق بۆ پاراستنی نەوتەكەی بە ناو خاكی توركیادا پارە دەدات، كەچی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆریەكە كون دەكەن و نەوتەكەی دەبەن، دەشڵێت: “لە هەناردەی نەوتی عیراق بڕێك نەوت كەم دەكات، بۆیە داوام لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق كردووە، بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكات”.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە، هەرچەندە بەروارەكەی كۆنە، بەڵام ئەوە نیشان دەدات، كە لەناو خاكی توركیا لە لایەن هاوڵاتیانەوە بۆری نەوتی عیراق كون دەكەن و نەوتەكەی دەبەن.

وتیشی، “نوسراوم ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ و هەواڵگری كردووە، كە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكەن، كە ناكرێت عیراق لە پای پاراستنی نەوتەكەی لەناو خاكی توركیا پارە بدات و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەش نەوتەكەی بەو شێوەیە ببەن”.

ڕاشیگەیاند، عیراق لەو بڕە نەوتەی هەناردەی دەرەوەی دەكات لەڕێگەی بۆریەكانی توركیا بڕێكی دیارنامێنێـت و كەم دەكات، لەنوسراوەكە داوام كردووە، كە ئاخۆ لە چ شوێنی دیكە خەرقی بۆریەكانی نەوتی عیراق كراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كون كردنی بۆریە نەوتیەكانی عیراق لەناو خاكی خۆی یان دەرەوە و بردنی نەوتەكەی لە هەناردەی نەوت و داهاتی عیراق كەم دەكات، بۆیە پێویستە ڕێگری لەو كارە بكرێـت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین