ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

جەواد زەریف و وەفدێكی باڵای ئێران سەردانی عیراق دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرای دەكات، كە وەزیر و وەفدێكی باڵای سیاسی و ئابووری وڵاتەكەی سەردانی عیراق دەكات.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای سیاسی و ئابووری سبەینێ‌ یەك شەممە دەگاتە بەغدا.

ڕاشیگەیاندووە، گەورە بەرپرسانی دەیان كۆمپانیای حكومی و تایبەت یاوەری زەریف دەكەن لە سەردانەكەی بۆ عیراق.

ئاشكراشی كردووە، كە وەزیری دەرەوە لە بەرنامەیدایە گفتوگۆی چڕوپڕ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عیراق و بەشدارانی دیداری بازرگانی هاوبەش بۆ بازرگان و خاوەنكارەكانی هەردوو وڵات بكات.

جیهان

ئیسرائیل هەڕەشەی رووخاندنی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری وزەی ئیسرائیل هەڕەشەی لە نێوبردنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریای كرد لە حاڵی بەردەوامبوونی لە پشتیوانی بوونی سەربازی ئێران لە وڵاتەكەیدا.

یۆڤاڵ شێنتز وەزیری وزەی ئیسرائیل رایگەیاند، لە حاڵى رێدان بە هێرشی هێزە ئێرانییەكان بۆ سەر خاكی ئیسرائیل دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەكەوێتە مەترسییەوە، “چونكە ئێمە ناتوانین لەرەوشێكدا بژین بەردەوام لە سوریاوە هێرشبكرێتەسەرمان”.

لەم هەفتەیەدا سوپای ئیسرائیل گەورەترین هێرشی موشەكی كردە سەر پێگەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا و بەمهۆیەوە شەڕێكی قورسی راگەیاندن لە نێوان تاران و تەلئەبیب سەری هەڵداوە و هەڕەشەی بەرپاكردنی شەڕی گەورە لە دژی یەكدی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دیمەشق هەڕەشەی موشەكبارانكردنی فڕۆكەخانەی تەلئەبیب دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد هەنگاوبنێت بۆ راگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی سوریا.

بەشار جەعفەری هۆشداریشی دایە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە حاڵی وەڵامنەدانەوەی داواكارییەكانی سوریا، ئەوا دیمەشق بە مافی خۆی دەزانێت وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل بداتەوە.

ئاشكراشیكرد “رەنگە سوریا هێرش بكاتە سەر فڕۆكەخانەی تەلئەبیب”.

لەماوەی رابردوودا سوپای ئیسرائیل لە رێگای موشەك و فڕۆكەی شەڕكەرەوە چەندین جار بۆردومانی پێگەكانی ئێران و سوریای لە نێو خاكی سوریادا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لەهێرشە مووشەكییەكەی ئیسڕائیل بۆ سەر سوریا 12 پاسدار كوژراون

خەڵك – بەشی هەواڵ

روانگەی سوريا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایدەكات، لە هێرشەكەی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بنكەكانی سوپای پاسداران لە نزیك دیمەشق، 12 پاسدار كوژراون.
رامی عەبدولڕەحمان لێپرسراوی روانگەی سوريا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی رۆژی دووشەممەی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بنكەكانی سوپای پاسداران لە سوریا، 21 كەس كوژراون، كە 12 كەسیان سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بوون.
رامی عەبدولڕەحمان وتیشی، شەش سەربازی سوپای سوریا بەهۆی ئەو هێرشەی ئیسڕائیلەوە كوژراون و زیانێكی زۆریش بەر بنكە و دامەزراوە سەربازییەكانی ئێران كەوتووە.
جێی ئاماژەیە، دوابەداوی هێرشە مووشەكییەكە سوپای ئیسڕائیل رایگەیاندبوو، هێرشەكە وەڵامدانەوەیەك بووە بۆ مووشەكبارانكردنی بەرزاییەكانی جۆلان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 43
    43 86%
    43 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین