ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٨ هەڵە کە پێویستە بە گەنجی ئەنجامی نەدەیت تا بە پیری چاوت کز نەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکە کە پێویستە بە گەنجی ئەنجامی نەدەئیت تا بە پیری چاوت کز نەبێت:

 

– کەرەستەی کۆن بۆ ماکیاژی چاو بەکار مەهێنە و نابێت لە ٣ مانگ زیاتر هەمان کەرەستە بەکار بهێنیتەوە

– خواردنی گەنم کەم بکەرەوە

– بەبێ ڕێنمایی دکتۆر قەترە و دەرمان مەخەرە چاوتەوە

– ئاوی پێویست بخۆرەوە، بەلانیکەم ٨ پەرداخ لە ڕۆژێکدا

– پێویستە خەوێکی تەندرووستت هەبێت

– کاتێک شت دەخوێنیتەوە زۆر لە چاوت نزیکی مەکەرەوە

– چاوەکانت هەڵمەگڵۆفە

– بەهیچ جۆرێک بە لێنزەوە مەخەوە

 

تەندروستی

چاوەکان چین فرمانیان چییە؟ چۆن ڕاهێنانی پشوو وەرگرتن دەکەیت بە چاوەکانت؟

خێزان

چاو ئەندامی بینینە. چاوەکان ڕووناکی دەناسن و دەیگۆڕن بۆ سەر تەحریکێکی کیمیایی – ئێلیکتریکی لە دەمارەخانەکاندا. لە گیانەوەرانی زۆر سادەدا تەنها ئەرکی دەمارەخانەکانی چاو، فامکردنی جووڵە و تەکان لە ڕێگای بینینەوەیە، ئەم گیانەوەرانە هەست بە هیچ وردەکارییەک لە بینینی شتەکاندا ناکەن. لە گیانەوەرانی پێشکەوتوودا چاو، ڕوونکای لە دەوروبەر کۆ دەکاتەوە، لە ڕێگای کۆرنیا و لێنزەوە ئاڕاستەی دەکاتە سەر تۆڕەی چاو، لە تۆڕەی چاو لە ڕێگای دەمارەخانەکان کە هەست بە ڕووناکی ئەکەن، ئەم وێنە موتەمەرکزکراوە، ئەگۆڕێت بۆ سەر سیگناڵێکی کیمیایی-ئێلێکتریکی و لە ڕێگای دەماری بیناییەوە ڕەوانەی مێشک ئەکرێت. کە لەوێدا فامبوونی وێنە ڕوو ئەدات و گیانەوەت ئەزانێت کە چی ئەبینێت. ٩٦% حەیوانەکان خاوەنی بەشێکی پێشکەوتوون لە مێشکیاندا بۆ فامکردنی نوور و بینین.

سادەترین چاو هی ئەو میکڕۆئۆرگانیزمانەیە کە تەنها دەتوانن ڕووناکی لە تاریکی جیا بکەنەوە و ئیتر هیچ نابینن. هەرچی گیانەوەر پێشکەوتووتر بێت خاوەنی سیستەمێکی بینایی پێشکەوتووتریشە.

هاوشێوەی پیتی V ئینگلیزی دروست بکە لە لاکانەوە بۆ هەرچاوێکیانت و پشوو دەدا بە ناوچەکانی برۆ و بۆ ماوەی ٣٠ چرکە دەستت ڕابگرە و پاشان هەست بە ئارامی دەکەیت لەو ناوچەیەی چاودا.

A 9-Step Workout That Removes Facial Fat and Fights Wrinkles

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕاهێنان ورگت تەواو تەخت دەکات بێ ئەوەی پێویستت بە ڕاهێنانی قورس بێت

خێزان

ئەمانەی خوارەوە ٧ ڕاهێنانی زۆر گرنگ و باشن بۆ دابەزاندنی چەوری زیادەی ورگ  و لە ماڵەوە دەتوانی ئەنجامیان بدەیت.

هاوشێوەی ماری کوبرا خۆت بەرز بکەرەوە و خۆت ڕابگرە بۆ ماوەی ١٥-٣٠ چرکە و بەهێواشی جەستەت بهێنەوە بۆ زەوی

دەست بخە پشتە سەرت و قاچت بنووشتێنەوە و خۆت بخە بەملاو لادا ١٥ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

قاچت بەشێوەی ستوونی بەرزبکەرەوە، دەستت لە پشتە سەرت بهێڵەوە، قاچەکانت بهێنە سەرەوە و خوارەوە بە هێواشی.

قاچەکانت بنوشتێنەوە و دەست بخە سەریان و بەهێواشی پشتت ببەرە دواوەوە، ١٥ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

هاوشێوەی وێنەکە بووەستەوە و کەمەرت بەرەو سەر و بەرەو خوار ببە و دەستێکت بخە پشتی سەرت.
چوار جار بۆ هەرلایەک ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

هاوشێوەی باڵندە و سەگی ڕابووەستە دەستێک و قاچێکت درێژ بکە و پاشان بەهێواشی بیهێنەوە شوێنی خۆی و دەست و قاچەکەی دیکەت درێژ بکە ٣٠ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

هاوشێوەی پاسکیل و لەسەر پشت بکەوە و دەست بخەرە تەنیشت پشتە سەرت و ٣٠ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

لە سلێمانی؛ هۆشداری لە بەكارهێنانی جۆرە تایتێك دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕێك تایتی-یان لە ناو كارگەیەكی دروستكردنی ئاوی كانزاییدا بینیوە و دواتر بۆیان دەركەوتووە، دەستكاری بەرواری بەسەرچوونەكەی كراوە و بۆ بەكارهێنان ناگونجێت.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، لە میانی بەدواداچوون و گەڕانەكانیان لە ناو كارگەی ئاوی (لایڤ) بڕی (100) سەتڵی (10 كیلۆگرام)ی تایتی جل شتن لەجۆری (نمو)یان بەرچاو كەوتووە و دواتر دەركەوتوو دەستكاری بەرواری بەسەرچوونەكەی كراوە، بەجۆرێك بەرواری نوێ‌ بە لەزگە دراوە لە بەروارە بنەڕەتییەكەی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تەواوی ئەو تایتەی، كە دەستی بەسەردا گیراوە لەناو دەبرێت و لێپێچینەوە لە خاوەنەكەی دەكرێت.

داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت، “لە حاڵەتی بینینی ئەو جۆرە تایتە بەسەرچووەدا ئاگاداری لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بكەنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان