ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق لەسەر بڵاوەپێكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە موسڵ هاتەدەنگ

خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق بەیاننامەیەك سەبارەت بە بڵاوەپێكردنی سوپای ئەمریكا لە موسڵ بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “ئەو زانیاریانە هەڵەن”.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە “ماوە ماوە لە هەندێك پێگەی كۆمەڵلایەتی و ماڵپەڕ هەواڵ و بابەتی جیاواز بڵاودەكرێتەوە، كە بەتەواوەتی دوورە لە كاری پیشەیی، چونكە پشت بە زانیاری هەڵە و ناڕاست دەبەستن، كە دواهەمینیان بڵاوكردنەوەی هەواڵی بڵاوەپێكردنی سوپای ئەمریكایە لە سەربازگەكانی موسڵ و دەركردنی حەشدی شەعبی و هێزەكانی ناوخۆ لەو بارەگایانە.

ئەو ناوەندە داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و هاوڵاتیان دەكات، كە “باوەڕ بەو هەواڵانە نەكەن، كە بەبێ‌ سەرچاوەی فەرمی بڵاودەكرێنەوە” و ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی ڕابردووشدا چەند زانیارییەكی ناڕاست هەبوو ڕەتمان كردنەوە.

دەشڵێت: “بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە ناڕاستانە بۆ ئەوەیە ناوبانگ بەدەستبهێنن بەدوور لە سروشتی ڕاگەیاندنی دروست”.

ئەمڕۆ لە چەند ماڵپەڕێكی عیراقی و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە ئەو هێزانەی ئەمریكا، كە لە سوریا دەكشێنەوە لە بارەگاكانی حەشدی شەعبی و ناوخۆ لە موسڵ جێگیر دەكرێن.

عێراق

داوای ڕادەستكردنی تاوانباری سەرەكی ڕووداوەكەی موسڵ لە حكومەتی هەرێم دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەبێت حكومەتی عێراق دەستبەجێ تەواوی كاربەدەستانی موسڵ، واتە پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ لەكار لابدرێن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوێكی نەخوازراو لە شاری موسڵ زیاتر لە 100 كەس بوونە قوربانی و ڕووداوەكەش كاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.

عەبدولڕەحیم جاسم ئەلشەممەری ئەندامی پەڕلەمانی عیراق ڕاگەیاند، ئەوەی لە موسڵ ڕوویدا دەكرێت بە ڕەوشێكی كارەساتاوی بۆ شاری موسڵ و تەواوی پارێزگای نەینەوا ناودێر بكرێت.

وتیشی”پڕۆسەی بەڕێوەبردن لەپارێزگاكە بەشێوەیەكی نادروستە و یەكێكیش لەو نادروستیانە ئەو گەندەڵییەیە كە بووەتە هۆی كارەساتەكە و گیانلەدەستدانی ژمارەیەكی زۆری خەڵك، ئەوەش كە ڕوویدا بەڵگەیەكی دیكەی گەندەڵییەكانی بەرپرسانی پارێزگاكەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە حكومەتی ناوەندی هەنگاوی دەستبەجێی بنێت و تەواوی بەرپرسانی موسڵ، واتە پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ لەكار لابدرێن و لە بری ئەوان دادوەرێكی پارێزگاكە دابنرێت كە جێی متمانە بێت، تا ئەوكاتەی هەڵبژاردنە خۆجێیەكان دەكرێن.

ئاشكراشیكرد، ئەو ناوچە گەشتیارییە یەكێك بووە لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە بواری گەشتیاریدا و پارێزگای موسڵ سەرپەرشتیاری بووە، بەڵام پڕۆژەكە دراوەتە كەسێك كە پەیوەندییەكی زۆری بە بەرپرسانی ناو پارێزگاوە هەیە و هەموو كەسێكیش زانیاری لەسەر گەندەڵییەكانی ئەو كەسە هەیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەو كەسە ناوی “عوبێد ئەلحەدیدی”یە و لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە پشتیوانی دەكرێت و لەگەڵ كوڕەكەی لە هەولێر دانیشتەجێن و دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمیش هاوكار بن و ڕادەستی پارێزگای موسڵیان بكەنەوە، چونكە ئەوانەی لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیركراون تەنها كرێكار و كارمەندەكانی ئەو گازینۆیەن، تاوانبارە ڕاستەقینەكان دەستگیرنەكراون و لە هەولێرن و شوێنیشیان ئاشكرایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق ڕاگەیەنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە بارەی كارەساتەكەی شاری موسڵ، كە دەیان قوربانی لێكەوتەوە، ھەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی نائاساییان ئەنجامدا و تاوتوێی بارودۆخی شارەكەیان بەگشتی كرد.

بە پێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە وێنەیەكی گەیشتۆتە (خەڵك)، سەرۆكایەتیی كۆمار، وەزیران، نوێنەران، ئەمڕۆ هەینی 22-3-2019 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی نائاساییان ئەنجامدا لە بارەی كارەساتی شاری موسڵ، كە دەیان قوربانی بێ تاوانی لێكەوتەوە، هاوكات تاوتوێ بارودۆخی شارەكەیان بەگشتی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەپشتیوانی رێوشوێن و ھەنگاوەكانی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیران د. عادل عەبدولمەھدی تایبەت بە رووداوە دڵتەزێنەكەی موسڵ كرایەوە.

هەرسێ سەرۆكایەتی لە سەر زنجیرەیەك ڕێو شوێنی ئیداری و ئەمنی وئابووری رێكەوتن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی بەڕێوەبردنی شارەكە، ھەروەھا جەختیان لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەپەلە بۆ سزادانی كە متەرخەمان و سەبەبكارانی روودانی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە و چارەسەركردن ھۆكاری رووداوەكە و رێگانەدان بە دووبارە بوونەوەی كرایەوە.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیان و جێبەجێكردنی داوا رەواكانیان لە ڕێگای پێكھێنانی لێژنەیەكی پەیوەست بە سێ سەرۆكایەتیەكەوە كرا.

هاوكات بەشداربووانی كۆبوونەوەكە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی كارەساتەكە كرد و ھیوای خێرا چاكبوونەوەیان بۆ بریندارەكان خواست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەڕێوەبەری دورگە گەشتیارییەكەی موسڵ دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان بەڕێوەبەری ئەو دورگە گەشتیارییەی موسڵیان دەستگیركرد كە ڕووداوەكەی دوێنێ لێ ڕوودا.

سەرچاوەیەك دەڵێت “بەڕێوەبەری دوورگە گەشتیارییەكە دەستگیركراوە لەوكاتەی ویستوویەتی هەڵبێت لە موسڵ”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستگیركردنەكە بە پێی فەرمانی دادگا بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان