ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

دەکرێت ڕاستەوخۆ شیری مانگا بدەیت بە منداڵەکەت؟

خێزان

زۆربه‌ی شیره‌ قوتووه‌كان له‌ شیری مانگا به‌رهه‌مدێن، به‌ڵام زۆرجار دایكان ده‌پرسن گه‌ر وایه‌ بۆ ناتوانین شیری مانگای فرێش بده‌ینه‌ منداڵه‌كانمان؟ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه‌:

– منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 1 ساڵ ناتوانن به‌ باشی و به‌ ته‌واوی شیری مانگا هه‌رس بكه‌ن به‌ به‌راورد به‌ شیری قوتوو.

– شیری مانگا خه‌ستییه‌كی زۆر له‌ پرۆتین و كانزاكانی تێدایه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌ری خراپ بكاته‌ سه‌ر گورچیله‌ی منداڵ.

– شیری مانگا ڕێژه‌یه‌كی كه‌می له‌ ئاسن، ڤیتامین سی و پێكهاته‌ خۆراكییه‌كانی تێدایه‌ كه‌ بۆ منداڵ پێویستن.

– شیری مانگا چه‌وریی ناته‌ندرووستی بۆ منداڵ تێدایه‌.

– پرۆتینه‌كانی ناو شیری مانگا له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌ری خراپ بكه‌نه‌ سه‌ر گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ی منداڵ و به‌مه‌ش خوێن له‌گه‌ڵ پیساییدا بێته‌ ده‌ره‌وه‌.

 

سەرچاوە: Evolac

تەندروستی

چاوەکان چین فرمانیان چییە؟ چۆن ڕاهێنانی پشوو وەرگرتن دەکەیت بە چاوەکانت؟

خێزان

چاو ئەندامی بینینە. چاوەکان ڕووناکی دەناسن و دەیگۆڕن بۆ سەر تەحریکێکی کیمیایی – ئێلیکتریکی لە دەمارەخانەکاندا. لە گیانەوەرانی زۆر سادەدا تەنها ئەرکی دەمارەخانەکانی چاو، فامکردنی جووڵە و تەکان لە ڕێگای بینینەوەیە، ئەم گیانەوەرانە هەست بە هیچ وردەکارییەک لە بینینی شتەکاندا ناکەن. لە گیانەوەرانی پێشکەوتوودا چاو، ڕوونکای لە دەوروبەر کۆ دەکاتەوە، لە ڕێگای کۆرنیا و لێنزەوە ئاڕاستەی دەکاتە سەر تۆڕەی چاو، لە تۆڕەی چاو لە ڕێگای دەمارەخانەکان کە هەست بە ڕووناکی ئەکەن، ئەم وێنە موتەمەرکزکراوە، ئەگۆڕێت بۆ سەر سیگناڵێکی کیمیایی-ئێلێکتریکی و لە ڕێگای دەماری بیناییەوە ڕەوانەی مێشک ئەکرێت. کە لەوێدا فامبوونی وێنە ڕوو ئەدات و گیانەوەت ئەزانێت کە چی ئەبینێت. ٩٦% حەیوانەکان خاوەنی بەشێکی پێشکەوتوون لە مێشکیاندا بۆ فامکردنی نوور و بینین.

سادەترین چاو هی ئەو میکڕۆئۆرگانیزمانەیە کە تەنها دەتوانن ڕووناکی لە تاریکی جیا بکەنەوە و ئیتر هیچ نابینن. هەرچی گیانەوەر پێشکەوتووتر بێت خاوەنی سیستەمێکی بینایی پێشکەوتووتریشە.

هاوشێوەی پیتی V ئینگلیزی دروست بکە لە لاکانەوە بۆ هەرچاوێکیانت و پشوو دەدا بە ناوچەکانی برۆ و بۆ ماوەی ٣٠ چرکە دەستت ڕابگرە و پاشان هەست بە ئارامی دەکەیت لەو ناوچەیەی چاودا.

A 9-Step Workout That Removes Facial Fat and Fights Wrinkles

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕاهێنان ورگت تەواو تەخت دەکات بێ ئەوەی پێویستت بە ڕاهێنانی قورس بێت

خێزان

ئەمانەی خوارەوە ٧ ڕاهێنانی زۆر گرنگ و باشن بۆ دابەزاندنی چەوری زیادەی ورگ  و لە ماڵەوە دەتوانی ئەنجامیان بدەیت.

هاوشێوەی ماری کوبرا خۆت بەرز بکەرەوە و خۆت ڕابگرە بۆ ماوەی ١٥-٣٠ چرکە و بەهێواشی جەستەت بهێنەوە بۆ زەوی

دەست بخە پشتە سەرت و قاچت بنووشتێنەوە و خۆت بخە بەملاو لادا ١٥ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

قاچت بەشێوەی ستوونی بەرزبکەرەوە، دەستت لە پشتە سەرت بهێڵەوە، قاچەکانت بهێنە سەرەوە و خوارەوە بە هێواشی.

قاچەکانت بنوشتێنەوە و دەست بخە سەریان و بەهێواشی پشتت ببەرە دواوەوە، ١٥ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

هاوشێوەی وێنەکە بووەستەوە و کەمەرت بەرەو سەر و بەرەو خوار ببە و دەستێکت بخە پشتی سەرت.
چوار جار بۆ هەرلایەک ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

هاوشێوەی باڵندە و سەگی ڕابووەستە دەستێک و قاچێکت درێژ بکە و پاشان بەهێواشی بیهێنەوە شوێنی خۆی و دەست و قاچەکەی دیکەت درێژ بکە ٣٠ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

هاوشێوەی پاسکیل و لەسەر پشت بکەوە و دەست بخەرە تەنیشت پشتە سەرت و ٣٠ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

لە سلێمانی؛ هۆشداری لە بەكارهێنانی جۆرە تایتێك دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕێك تایتی-یان لە ناو كارگەیەكی دروستكردنی ئاوی كانزاییدا بینیوە و دواتر بۆیان دەركەوتووە، دەستكاری بەرواری بەسەرچوونەكەی كراوە و بۆ بەكارهێنان ناگونجێت.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، لە میانی بەدواداچوون و گەڕانەكانیان لە ناو كارگەی ئاوی (لایڤ) بڕی (100) سەتڵی (10 كیلۆگرام)ی تایتی جل شتن لەجۆری (نمو)یان بەرچاو كەوتووە و دواتر دەركەوتوو دەستكاری بەرواری بەسەرچوونەكەی كراوە، بەجۆرێك بەرواری نوێ‌ بە لەزگە دراوە لە بەروارە بنەڕەتییەكەی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تەواوی ئەو تایتەی، كە دەستی بەسەردا گیراوە لەناو دەبرێت و لێپێچینەوە لە خاوەنەكەی دەكرێت.

داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت، “لە حاڵەتی بینینی ئەو جۆرە تایتە بەسەرچووەدا ئاگاداری لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بكەنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان