پلەی سوپای عیراق لەڕیزبەندی سوپا عەرەبی و جیهانییەكاندا دیاریی دەكرێت



لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، پلەی سوپای عێراق لەڕیزبەندی سوپا عەرەبی و جیهانییەكاندا
ڕایدەگەیەنێت و دەڵێت، سوپای عێراق لە ڕیزبەندی چوارەمی سوپای وڵاتانی عەرەبی و لە پلەی 34ی سوپاكانی جیهاندایە.

لیوا یەحیا رەسوڵ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”بەپێی دوایین ڕاپرسی، سوپای عێراق توانی پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبی و پلەی 34ی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبهێنێت”.

بە وتەی لیوا یەحیا ڕەسوڵ:”خواستی ئێمە ئەوەیە هەموو تواناكان لە بوارەكانی چەكسازیی و مەشقكردندا بۆ سوپا بخرێتەگەڕ، هەرچەندە سوپا توانای بەرپەرچدانەوەی هەموو ئەو هێرش و پەلامارانەی هەیە كە دەكرێنە سەر خاكی عێراق، لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەكان بەدوای پاشماوەی چەكدارانی داعشدا دەگەڕێن و دەیانەوێت لە لە تەواوی خاكی عیراقدا بنبڕییان بكەن”.

سوپای عیراق لە 6ی كانوونی دووەمی 1921 دامەزرا و لەو دەمەشەوە تائێستا ئەو ڕێكەوتە وەك بۆنەیەكی نیشتمانی كراوەتە پشووی فەرمی.

 

عامری داوای چوونەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە عیراق
پێشت عامری داوای چوونەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە عیراق
پێكهاتەی هەڵبژاردەی عیراق بەرامبەر بە عومان
دواتر پێكهاتەی هەڵبژاردەی عیراق بەرامبەر بە عومان
ەیوەندیدار