ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

کاتێک دەتەوێت لێدوانێک بۆ ڕاگەیاندنەکان بدەیت و هاوڕێکانت بەزم دەگێڕن!

خێزان

تیمی یاری بایسبۆڵی Cincinnati Bearcats  کە یەکێکە لە تیمە بەهیزەکانی ئەو یاریە لە ولایەتی ئۆهایۆ لە ئەمریکا، بەهۆی کارێکی سەیریانەوە ناوبانگیان دەرکردووە.

یاریزانانی ئەم تیمە کاتێک یەکێک لە هاوڕێکانیان لێدوان بۆ ڕاگەیاندنەکان دەدات لەسەر یاریەکان، لە پشتەوە کاری سەیر و سەمەرە ئەنجام دەدەن.

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنیکە لە کارەکانیان:


 

 

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن بەشداردەبیت لە زیادکردنی زمانی کوردی بۆ وەرگێڕی گووگڵ

خەڵک

پڕۆژەی وەرگێڕان و زیادکردنی زمانی کوردی سۆرانی بۆ وەرگێڕی گووگڵ هەتا ئێستاش درێژەی هەیە، ئەگەر دەتەوێت بەشداربیت لەم پڕۆژە بەسوودەدا ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ بکە و کردارەکانی چەند هەنگاوێکی ئاسان و سادەن.

1. ئەم لینکە بکەرەوە: https://translate.google.com/community
2. کرتە لەسەر GET STARTED بکە.
3. ئەکاونتی gmail ـەکەت داخڵ بکە. (ئەگەر جیمەیڵت نییە، پێویستە دروستی بکەیت)
4. کرتە لەسەر زائیدە سوورەکە بکە و لەوێدا بنووسە Kurdish، پاشان Kurdish (Sorani) هەڵبژێرە.
5. گەر ویستت گووگڵ ئیمەیڵیت بۆ بنێرێت سەبارەت بە پڕۆژەکە کرتەی Receive Emails بکە و پاشان SAVE ی بکە.
6. کرتە لەسەر TRANSLATE بکە بۆ وەرگێڕانی ڕستە و دەستەواژەکان. گەر توانای وەرگێڕانیشت نەبوو یان هەستت کرد ئاستی وەرگێڕانەکەت باش نییە دەتوانیت لە VALIDATE ەوە هاوکاریی پڕۆژەکە بکەیت، بە دەستنیشانکردنی وشە و ڕێنووسی دروست.
7. پێویستە تەختەکلیل keyboard ی بەکاربهێنیت لەکاتی وەرگێڕاندا، ئەینا کارەکەت نەک سودی نابێت، بگرە زیانبەخشیش دەبێت و کێشە بۆ ئەوانە دروست دەکەیت کە بە پڕۆژەکەوە خەریکن. دەتوانیت لێرەوە تەختەکلیلی کوردی بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابگریت:
http://kurditgroup.org/downloads

8. ئەگەر نەتویست وشەیەک translate یاخود validate بکەیت، کرتە لەسەر SKIP بکە.چ

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گرانترین و هەرزانترین شارەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕاپۆرتێكی ئابووری گرانبەهاترین و هەرزانباییترین شارەكانی جیهان بۆ ئەمساڵ ئاشكرا دەكات.

تۆڕی (BBC) بڵاویكردەوە، بۆ یەكەمجار ئەمساڵ هەریەكە لە شارەكانی سەنگاپورە و پاریس و هۆنگ كۆنگ لە پلەی یەكەمینی شارەكانی جیهاندان و ئەو تایبەتمەندییەیان داوە بە خۆیان.

ساڵی ڕابردوو پاریس-ی پایتەختی فەڕەنسا گرانترین دووەمین شاری جیهان بوو، بەڵام بۆ ئەمساڵ بووەتە یەكەمینی جیهان.

شارەكانی زوریخ و ژنو لە سویسرا و ئوساكا لە ژاپۆن لە ڕیزبەندی دواتری گرانترین شارەكانی جیهانن.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، شاری تاران دەكەوێتە ڕیزبەندی 120 شاری جیهان، كە بەپێی ستانداردی ئەوروپا یەكێكە لەو شارانەی، كە نرخی شمەك و كاڵایان هەزرانە و یەكێك لە هۆكارەكانیشی بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە، كە لەم ساڵانەی كۆتاییدا بەهای دراوەكەی دابەزیوە.

گرانترین شارەكانی دونیا بۆ ژیان:
1.سەنگاپورە، پاریس، هۆنگ كۆنگ.
2.زوریخ لە سویسرا
3.ژنو لە سویسرا و ئوساكا لە ژاپۆن
4.سیئۆل لە كۆرای باشوور، كۆبنهاگن لە دانیمارك، نیویۆرك لە ئەمریكا
4. تەلئەبیب لە ئیسرائیل و لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریكا.

بۆ دیاریكردنی گرانتریان شارەكانی جیهان 150 خاڵ دیاریكراون، كە خۆیان لە خواردن و خواردنەوەو خەرجی هاتووچۆ و كارەبا و كرێی مانگانە دەبیننەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەو شارانەی، كە هەزرانین بۆ ژیان بەسەربردن نابن.

هەرزانترین شارەكانی جیهان بۆ ژیان:
1.كاراكاس لە فەنزەوێلا
2.دیمەشق لە سوریا
3.تاشكند لە ئۆزبەكستان
4.ئاڵماتی لە قازاخستان
5.بنگالور لە هیندستان
6.كراچی لە پاكستان و لاگوس لە نەیجیریا
7.بۆینس ئایرس لە ئەرجەنتین و چنای لە هیندستان

بەپێی زانیارییەكانی ئەو ڕاپۆرتە، دیمەشق دووەمین هەزرانترین شاری جیهانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

بەوێنە، بچوکترین نوسەری کورد بۆ خەڵک دەدوێت

خەڵک-ئارام سەردار

ئایە سەرباز ئەو کچێکى بەتەمەن بچووکە بەڵام دەستى داوەتە کارێکى گەورە، هەرچەندە تەمەنى تەنها ١٣ ساڵە بەڵام خاوەن کتێبێکە لەنوسینى خۆیەتى و بەزمانى ئینگلیزى بەناونیشانى (Lucky) كەبەماناى کەسێکى بەختیار دێت، ئەو کەهێشتا بچووکە بەڵام ئومێد و پڕۆژەى زۆرى پێیە بۆداهاتوو.

ئایە سەرباز عیسا خوێندکارى پۆلى هەشت لەقوتابخانەى سەروەرانى نێودەوڵەتى بە(خەڵک)ى ڕاگەیاند، ئەوەى هۆکار بووە بۆ نوسینى ئەو کتێبە بۆ ئەوەى کارێکى جیاواز بکات و ببێتە بچوکترین نووسەر، هەروەها ببێتە پێشخەرى قوتابیان، بۆیە ئەمانە وایکرد کتێبێک بەزمانى ئینگلیزى بنوسێت و بەچاپى بگەیەنێت.

سەبارەت بەناوەڕۆکى کتێبەکەشى ئەوەى خستەڕوو، كتێبەکەم بەناونیشانى (Lucky) كەبەماناى کەسێکى بەختیار دێت، ناوەڕۆکى کتێبەکەم کورتە چیڕۆکێکە باس لەژیانى کچێک دەکات لەماوەى ژیانى منداڵیدا زۆر ناخۆشى بەسەردادێت، دواتر کاتێک گەورە دەبێت بەهۆى پارەوەرگرتنەوە زۆر خۆى پێش دەخات و دەبێتە کەسێکى تر، بەڵام دواجار تووشى ڕووداوێک دەبێت، لەم چیڕۆکەدا ئامانجم ئەوەیە کە پارە هیچ گرینگیەکى وەهاى نیە بەڵکو تەندروستى خۆت لەهەموو شتێک گرینگترە.

ووتیشى، لەداهاتوودا پڕۆژەى زیاترم دەبێت و بەزمانەکانى تریش جگە لەزمانى ئینگلیزى و کوردى هەوڵى نوسین دەدات، هەروەها کارى خێرخوازیش ئەنجام دەدەم ئومێد دەکەن بەهاوکارى ئێوەش بەکۆکردنەوەى داهاتێکى زۆر بۆ هاوکارى کەسانى لێقەوماو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان