ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی عیراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، پێویستە وەفدێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، دەشڵێت: “عیراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەر و پێشمەرگەی كوردستانی كردووە”.

د. ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، ئێمە وەك لیژنەی دارایی، بەردەوامین لە گفتوگۆكان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە و ڕۆژانە لە بەیانییەوە تا ئێوارە گفتوگۆی لەسەر دەكەین و وەزارەتەكان بانگھێشت دەكەین، بۆیە ڕەنگە تا ١٠ ڕۆژی دیكە بتوانین بودجە ئامادە بكەین بۆ پەسەندكردن.

ئاشكراشی كردووە، لە پڕۆژە یاسای بودجە بەندێك زیاد كراوە، ئەگەر حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش پابەند نەبێت بەوەی ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی عێراق بكات، یاخود حكومەتی عێراق پابەندی ڕێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا نەبێت، ڕێككەوتنەكە ھەڵدەوەشێتەوە، بەڵام مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە ڕەوانە دەكات، بەڵام تا ئێستا بڕەكەی دیاری نەكراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە وەفدێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، چونكە داوای لیستی مووچەی فەرمانبەر و پێشمەرگەی كوردستان كراوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە سەرچاوەیەكی پەرلەمانییەوە دەستی كەوتووە، بڕیارە وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتوگۆ لەسەر بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم و بەهەمان شێوەش وەفدێكی حكومەتی عیراق بگاتە هەرێم.

ئابوری

كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی خانەنشینان-یش دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی ئەوەی پارەی مووچە لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێم، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە دوو ڕۆژ مووچەی مانگی 6ی سەرجەم وەزارەتەكان بە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەوە دابەش بكات.

ڕاشیگەیاند، هەر لە هەفتەی داهاتوودا دوای وەزارەتەكان، مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە؛ چەند شەقام و گەڕەكێكی سلێمانی قیر دەكرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە هەڵمەتی چاككردن و نۆژەنكردنەوەكەی شەقام و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بەردەوامە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕأگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەڵمەتی چاككردن و نۆژەنكردنەوەكەی شەقام و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش شەقامی نێوان گەڕەکی فەرمانبەران و گەڕەکی زەرگەتەی کۆن قیر كرایەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە هەماهەنگی بەشی ئامێرەكان كاری چاككردنی شەقامی سەرەكی گەڕەكی (كارێزەوشك)ی ئەنجامدا.

پێشتر زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە لە مانگی نیسانەوە و دوای كۆتایی هاتنی وەرزی باران بارین هەڵمەتی قیكردنەوە دەستی پێ‌ كردووە و تا مانگی كانوونی یەكەم و دەستپێكردنی باران بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) شارەوانی لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكە بۆ هێنانی جۆرێكی قیر، كە لە وەرزی باران و سەرماشدا پڕۆسەكە ڕانەگیرێت و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەردەكات

خەڵك- بەیش هەواڵ
حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك سەبارەت بە دامەزراندن و گواستنەوە و تەنسیب-ی فەرمانبەران و پلەبەرزكردنەوە و درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی و كڕینی ئۆتۆمبێل دەردەكات و جەختیشدەكاتەوە، كە ئەو نووسراوانەی تایبەتن بەو بابەتانە ئارٍاستەی سەرۆكایەتی حكومەت نەكرێن.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە واژۆی ئومێد سەباح-ی لەسەرە و وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، بەڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی هەرێم و ڕێكخستنەوەی میلاكات و خەرجیەكان، پێویستە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان پابەندی ئەوەبن، ئەو جۆرە نووسراوانەی ناوەڕۆكەكەیان ئەو بابەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت ئارٍاستەی ئەم سەرۆكایەتییە نەكرێت، بەپێچەوانەوە نووسراوەكان وەرناگیرێن و دەنێردرێنەوە بۆتان.

بەپێی نووسراوەكە، نابێت داواكاری دامەزراندن بنێردرێت بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تا ئەو كاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ڕاژەوە ڕێكدەخرێت، هەروەها نابێت داواكاری گەڕانەوە بۆ ڕاژەی سەربازی و شارستانی بكرێت، تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبێت، كە بەهۆی حوكمی دادگا لە ڕاژە دابڕاون.

هەر بەپێی ئەو نووسراوە، نابێت داواكاری بەرزبكرێتەوە بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی یاساییان تەواو بووە.

جەختیشكراوەتەوە، كە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكان پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران بكرێت و نابێت گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران لە دەرەوە بۆ ناوەوەی هەرێم بكرێت و ناشبێت گواستنەوەی ڕاژە لە یاسای خزمەتی سەربازی بۆ یاسای خزمەتی شارستانی و بە پێچەوانەشەوە بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان