ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

به‌رشلۆنه‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ گواستنه‌وه‌ی مۆراتا ده‌ست پێکردووه‌ و به‌رپرسانی یانه‌ بوون به‌ دوو به‌ره‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ناچاره‌ له‌گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌ی ٢٠١٩دا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت هێرشبه‌رێکی سه‌ره‌ڕم وه‌ک شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز دابین بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌کان خراونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی.

ڕۆژنامه‌ی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” له‌زاری سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ پێیان وایه‌ له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌دا مۆراتا هه‌ڵبژارده‌یه‌کی گونجاوه‌، ئه‌زمونی له‌ خولی ئیسپانیا و خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کاندا هه‌یه‌ و مه‌سه‌له‌ی خۆگونجاندنی له‌ڕیزه‌کانی بارسا ئاسان و خێرا ده‌بێت، به‌م هۆیه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ لێپرسراوی کاره‌کانیه‌وه‌ کردووه‌ و پرس و ڕایان کردووه‌ ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا.

سه‌رچاوه‌که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، به‌رپرسانی یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ بوون به‌ دوو به‌ره‌وه‌، به‌ره‌یه‌ک پێیان وایه‌ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌ ئیسپانیه‌که‌ باشترین هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌به‌رده‌میاندا، به‌ره‌یه‌کی تریش پێیان وایه‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره‌ دووجاری کێشه‌ی قورستریان ده‌کات و به‌پێویستی ده‌زانن یاریزانێکی تر به‌و خه‌سڵه‌تانه‌ له‌ یانه‌یه‌کی تره‌وه‌ دابین بکه‌ن، هه‌روه‌ها پییان وابووه‌ بارسا پێویستی به‌ هێرشبه‌رێکه‌ به‌هه‌مان کێشی حه‌دادی و هه‌مان کار له‌نێو یاریگادا بکات نه‌ک وه‌ک مۆراتا که‌ ده‌توانێت چه‌ند ڕۆڵێک له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا ببینێت.

“موندۆ” هۆکاری ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی بۆندی مۆراتا له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌ کاربه‌ده‌ستانی به‌رشلۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ چێڵسی چه‌ند مه‌رجێکی بێ واتای خستۆته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆکان، بۆنمونه‌: مه‌رجیان ئه‌وه‌بووه‌ له‌ حاڵی گواستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی نیوه‌ی وه‌رز ئه‌وا ده‌بێت له‌کۆتایی وه‌رزدا به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجاره‌کی دابینی بکه‌ن و ئه‌و پاره‌یه‌ بده‌ن که‌ له‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ پێی دراوه‌، واتا نزیکی ٧٠ ملیۆن پاوه‌ند، ئه‌وه‌ش ئه‌و نرخه‌که‌ به‌ ئیداره‌ی بارسا نایه‌وێت له‌گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێکی هاوشێوه‌دا به‌کاری بخات.

جیهانی

ڕاهێنەری پاریس وەک شوێنگرەوەی ڕابیۆ داوای “گەوهەرەکەی دۆرتمۆند” دەکات !

خەڵک سپۆرت

تۆماس توخێلی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانت جێرمان سورە لەسەر توندوتۆڵ کردنەوەی هێڵی ناوەندی پێکهاتەکەیی و بۆ ئەو مەبەستەش یەکێک لە یاریزانەکانی پێشوی دەستنیشان کردووە.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە لە دیمانەیەکدا بە ئێزگەی (RMC SPORT)ی ڕاگەیاندووە :” جولیان ڤایگڵ یاریزانێکی بەهێز و ناوازەیە، کاتێک لە بوروسیا دۆرتمۆند بووم گرنگیم پێدەدا و تائێستاش گرنگی پێدەدەم، بەڵام ناتوانم هیچ لەبارەیەوە بڵێم بەوپێیەی یاریزانە لە یانەیەکی تر”.

هەروەها دەڵێت :” لەسەردەمی بوروسیا دۆرتمۆندەوە ڤایگڵ دەناسم، حاڵی حازر یەکێکە لە ئەستێرە گرنگەکانی ئەو یانەیە و پێشوەخت داوای گواستنەوەیم کردووە، هیوادارم داواکاریەکەم لەلایەن ئیدارەی پی ئێس جیەوە جێبەجێ بکرێت”.

بەهۆی ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی ئەدریان ڕابیۆی فەرەنسی لەڕێزەکانی پاریس سانت جێرمان، چاوەڕوان دەکرێت نوێنەرانی یانەکە ناوەندسازێکی بەتوانا وەک شوێنگرەوەی یاریزانە فەرەنسیەکە دابین بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ناوەکانی جولیان ڤایگڵ لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و فرانکی دی یۆنگ لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردام و ئەدریسا گایی لە یانەی ئێڤەرتۆن و عەبدوڵا دۆکۆری یاریزانی یانەی واتفۆرد دەستنیشان کراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مۆرینیۆ بۆ ڕاهێنەری ئارسیناڵ: ئەگەر دەتەوێت ئوزێل لەبەرزترین ئاستیدا بێت، باڵانس ڕابگرە

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد، دەربارەی مەسعود ئوزێلی ئەڵمانی ئامۆژگاری ئونای ئیمیری ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ دەکات.

ڕاهێنەرە سپێشەڵەکە لەچاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی “بین سپۆرت”ی قەتەری ڕاگەیاندووە :” مەسعود ئوزێل لەگەڵ مندا بەشێوەیەکی نایاب یاریی دەکرد، بەڵام لەگەڵ ئونای ئیمیری بەوشێوەیە نییە، ڕەنگە یاریزانێکیش هەبێت لەگەڵ ئونای ئیمیری ناوازە یاریی بکات و لەگەڵ مندا بەوشێوەیە نەبێت”.

پاشان دەربارەی ئاستی ئوزێل و ڕێگەچارەکان بۆ گەڕانەوەی تواناکانی پێشوی، ڕاهێنەرە پورتوگالیە ناودارەکە بەم شێوەیە ئامۆژگاری ڕاهێنەری ئارسیناڵ دەکات :”ئوزێل لەو جۆرە یاریزانانەیە کە دەبێت باڵانسی ڕابگریت، ناکرێت توند بیت بەرامبەری، پێویستە کاریگەریت لەسەری هەبێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەیت و لەهەمان کاتدا دەبێت خۆشەویستی پێبدەیت، دەبێت بەهەر ڕێگەیەک بێت باڵانس لەنێوان ئەو دوو پێوەرەدا بەرامبەری ڕابگریت، بەوشێوەیە دەگاتە ترۆپکی توانا هونەریەکانی”.

ئوزێل لەسەردەمی ڕیاڵ مەدریدی مۆرینیۆ یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکان و ئاستێکی ناوازەی پێشکەش دەکرد، لەسەرەتاکانی لەگەڵ ئارسیناڵ بەهەمان شێوە بوو، بەڵام لەئێستادا ئەو بارودۆخە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لەژێر دەستی ئونای ئیمیری لەیاریزانێکی سەرەکی کاریگەرەوە بووە بە یەدەگێکی بێسود، بەڕێگەی دوورخستنەوە و دانیشاندنی لەسەر کورسی یەدەگ ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە هەوڵدەدات پاڵپێوەنەربێت بۆ گەڕانەوەی تواناکانی و ئەوەش بەبۆچونی مۆرینیۆ ڕێگەچارەیەکی هەڵەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(لە میلانەوە بۆ لەندەن و مەدرید) گواستنەوە گەورە سێ جەمسەرەکە لەم هەفتەیەدا کۆتایی دێت !

خەڵک سپۆرت

ئیمزاکردنی بۆندی سێ هێرشبەری ناودار و بەتوانا لە یانەکانیانەوە بۆ یانەیەکیتر بەرەو یەکلایی بونەوە هەنگاو دەنێت و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا هەموو شتێک بەفەرمی ئاشکرا بکرێت.

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی ناودار کە لە تۆڕی “سکای سپۆرت” کاردەکات ئاشکرای کردووە، گواستنەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا لە یانەی چێڵسی-یەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ کۆتایی هاتووە، بەو مەرجەی لەکۆتایی وەرزدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە پێشکەشکردنی ٥٥ ملیۆن یورۆ گواستنەوەکە لە خواستنەوە بکات بە یەکجارەکی.

ڕۆژنامەنوسەکە جەخت دەکاتەوە، کە ئەم گواستنەوەیە دەرگای بۆ دوو گواستنەوەی تر کردۆتەوە و یانەی ئەی سی میلان بەهەمان شێوە ڕێکەوتنیان لەگەڵ یانەی جێنەوا واژۆ کردووە و بەهۆیەوە کریستۆف پیاتیکی هێرشبەر لەگواستنەوەکانی زستانەدا پەیوەندیان پێوە دەکات، ئەم گواستنەوەیەش بڕی ٣١ ملیۆن یورۆی تێدەچێت و لەحاڵەتی بەدەستهێنانی نازناوەکاندا بڕەکە دەگاتە ٣٥ ملیۆن یورۆ.

“سکای سپۆرت و لاگازێتا دێلۆ سپۆرت” ئاماژەیان کردووە، گواستنەوەی مۆراتا و پیاتیک ئاماژەیەکی بەهێزن بۆ یەکلایی بونەوەی بۆندی نێوان گۆنزالۆ هیگواین و یانەی چێڵسی، چاوەڕوانیش دەکرێت لەم هەفتەیە بۆ هەفتەی داهاتو بۆند لەدوای بۆند ئاشکرا بکرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین