ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٧ جۆر کەس کە پێویستە بە کەپسول ماددەی ئاسن بۆ جەستەیان پەیدا بکەن

خێزان

ئاسن لەو ماددانەیە كە پێیان دەوترێ بنچینەیی، واتە جەستە بەشی پێویستیان لێ درووستناكات و دەبێت بە خۆراك و ژیانێکی تەندروست پەیدا بکرێت. دوای وەرگرتنیشی بەكاردەهێنرێ لە درووستكردنی خڕۆكەی سووری خوێن كە بەهۆی پێكهاتەی هیمۆگڵۆبینەوە ئۆكسجین لە سییەكانەوە وەردەگرێ و بۆ بەشەكانی دیكەی جەستەی دەگوازێتەوە.

 

لێرەدا باس لەو کەسانە دەکەین کە پێویستە ئاسنی پێویست بۆ جەستەیان دابین بکەن:

-ژنی دووگیان، پێداویستیی جەستە بۆ ئاسن زیاد دەكات لەکاتی دووگیانیدا، چونكە هەریەكە لە وێڵاش و كۆرپەلە پێداویستیی خۆیان لە ئاسن لە جەستەی دایكەكەوە وەردەگرن. كەمی ئاسن لە ژنانی دووگیاندا، ڕێگا خۆشدەكات بۆ لەدایكبوونی منداڵ بە ناكامی و نا تەندروستی، هەروەها کێشی منداڵ کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی لەبارچون.

-لەکاتی شیرداندا پێویستە وەرگرتنی ئاسن زیاد بکەیت چەنکە کۆرپەلە ئاسنی زۆرت لێ دەبات لەڕێگەی شیر خواردنەوە.

-لەکاتی سوڕی مانگانەدا، ئاسن کەم دەبێتەوە و پێویستە ئەو خۆراکانە زیاد بکەیت کە ئاسن لەخۆدەگرن، هەر لەبەر ئەوەشە ڕێژەی ئاسن لە خانمان دا کەمترە وەک لە پیاوان.

-وەرزش کار، بەهۆی جوڵەو سەرفکردنی وزەی زۆرەوە پێویستی بە خروکەی سوڕ و خوێنی زیاترە بۆ ئاڵوگۆرکردن و گواستنەوەی ئۆکسجین لە جەستەدا، بۆیە پێویستە وەرگرتنی ماددەی ئاسن زیاد بکەیت.

-خوێن بەخش، لەکاتی بەخشینی خوێن دا بڕێکی زۆر ئاسن لە جەستەت کەم دەبێتەوە، هەر بۆیە خوێن لە کەسێک وەرناگیرێت کە ڕێژەی ئاسنی کەم بێت، بۆیە پێویستە لەکاتی خوێن بەخشین دا بە کەپسولی ماددەی ئاسن بۆشاییەکە پڕ بکەیتەوە.

-کەسێک کە گورچیلەکانی لەکار کەوتون، ڕێژەی ئاسن لە جەستەیدا کەم دەبێت چونکە گورچیلە خڕۆکە سوورەکانی خوین بەرهەم دەهێنێت، بە لەکار کەوتنی ڕێژەی ئاسنیش کەم دەبێتەوە و پێویستە لەڕێگەی کەپسولەوە وەربگیرێت.

– كەسی ڕووەکی. بەهۆی نەخواردنی گۆشت جەستەیان توشی کەمی ئاسن دەبێت کە پێویستە لە ڕێگەی کەپسولەوە وەر بگیرێت.

لە هەمو حاڵەتەکاندا پێش ئەوەی کەپسولی ماددەی ئاسن وەر بگریت، پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدە بۆ زیاتر دڵنیابون، چونکە وەرگرتنی زیاد لە پێویستی بە پێچەوانەوە مەترسی بۆ جەستە دروست دەکات، هەرچەندە جەستە هەموکات پێویستی بە ئاسن هەیە، بەڵام لە هەمو کەسێکدا جەستە وەک یەک کار ناکات.

تەندروستی

٥ نیشانە کە دەیسەلمێنێت ڕیجیمەکەت خەریکە دەبێتە هۆی مەترسی بۆت!

خێزان

زۆرکەس بۆ دابەزاندنی کێشی جەستەی بڕیاری ڕێجیم دەدات، بەڵام هەندێک ڕێجیم مەترسیدارە بۆ جەستە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەیە کە دەیسەلمێنێت ڕیجیمەکەت خەریکە دەبێتە هۆی مەترسی بۆت:

 

– توشی کێشەی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان بویت و سوڕی مانگانەت تێک چووە

– شتت زوو لەبیردەچێتەوە و مێشکت باش کارناکات

 

– قاچەکانت لاوازبووە و ئازارری هەیە

– حەزت بۆ خواردن نەماوە و هەناسەت قورسە

– سکت دێشێت و هەواکردنت زۆرە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گروپی خوێنەکەتمان پێ بڵێ، تا پێت بڵیین پێویستە چی بخۆیت؟

خێزان
لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ گروپی خوێن په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی هه‌یه‌. بۆ نموونه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ گروپه‌ خوێنه‌كاندا مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مارو گرفته‌كانی زه‌ین زۆرتره‌، له‌ كاتێكدا گروپی خوێنی O له‌ به‌رامبه‌ر توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌دا پارێزراوتره‌. ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگن بە پێی گروپی خوێنتان.

 

-جۆری خوێنی A خواردنی دانەوێڵەی و سەوزەکان پێشنیار دەکرێت لەگەڵ ڕیجیمی سەوزەمەنی پێشنیار کراوە لە حاڵەتی ڕیجیم کردندا، هەروەها گرنگە ئەو خواردنانەی دەیخۆن پێکهاتەی نوێ و ئەندامی بن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

-جۆری خوێنی B دەتوانن بە هەمەجۆری خۆراکەکان لەگەڵ خواردندا بڕۆن، وەکوو گەنمەشامی و سپییەمەنییەکان و تەماتە، و فستق کە دەبێتە هۆی کێش دابەزاندن. گرنگە زۆر خۆیان بپارێزن لە گۆشتی مریشک و جێگرەوەکانی وەکو گۆشتی کەروێشک و بزن و بەرخ بکەنە جێگرەوەی.

 

-جۆری AB تێکەڵەیەکە لە خوێنی ئەی و بی، گەدەیان ڕێژەیەکی کەمی ئەسیدی تێدایە خواردنی هێلکە و خواردنە دەریاییەکانی هەروەها ئەو خواردنانەشی کە گەڵایان سەوزە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

-جۆری O پێویستە خواردنە گۆشتییەکانیان کوالێتی بەرز بێت، لەگەڵ خواردنی ماسی و سەوزەوات و میوەکان یەکێکی دیکەیە لە پێشنیارەکانمان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕێگایی سەلمێندراو کە ڕێگرە لە تووشبوون بە زەهایمەر

خێزان

نەخۆشی زەهایمەر و لە بیرچونەوە زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێت کە ژیانێکی تەندرووستیان نەبووە، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە زەهایمەر:

 

– کۆنتڕۆڵی پەستانە دەروونیەکانت بکە، لە ڕێگەی نوێژ و پەرستش یان وەرزشی یۆگا

– بەڕێژەی پێویست و  تەندرووست بخەوە

– بەردەوامبە لە فێربونی شتی نوێ، بۆنموونە زمانی نوێ، چونکە توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەو کەسانەی مێشکیان زیاتر بەکاردێنن کەمتر تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن

– خواردنی تەندرووست بخۆ

– کەسێکی کۆمەڵایەتی بە و تێکەڵی خەڵک ببە

– بەشێوەیەکی بەردەوام وەرزش بکە و لێی دامەبڕێ

 

– واز لە جگەرە کێشان بهێنە، چونکە ٨٠٪ی ئەوانەی جگەرەکێشن لە پاش تەمەنی ٦٥ ساڵ ئەگەری توشبوون بە  زەهایمەریان هەیە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان