ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

که‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌؟ نه‌خۆشخانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید (٦) پێکراوی هه‌یه‌ و هانده‌ران چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌که‌ن‌

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆی پێکانی چه‌ندین یاریزانی پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، حاڵی حازر شه‌ش یاریزانی به‌توانا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سانیتاس چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌، پزیشکه‌کانی “مێره‌نگی” پێیان وایه‌ له‌ مانگی داهاتو به‌ره‌و دوا یانه‌ی شاهانه‌ به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانیه‌وه‌ ده‌بوژێته‌وه‌، له‌ئێستاشدا شه‌ش یاریزان دووچاری پێکان هاتوون و سه‌رقاڵی حه‌وانه‌وه‌ و چاره‌سه‌رن، ئه‌و یاریزانانه‌ش بریتین له‌:

  • گاریس به‌یل: یاریزانه‌ وێڵزیه‌که‌ له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی ڤیاڕیاڵ له‌ قاچی چه‌پی توشی پێکان هات، بڕیاره‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ دووربکه‌وێته‌وه‌، واتا هه‌ردوو یاریی داهاتو به‌رامبه‌ر لیگانێس و ڕیاڵ بیتیس له‌ده‌ست ده‌دات و به‌رامبه‌ر سڤیلیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

  • مارکۆ ئاسینسیۆ: له‌ مۆندیالی یانه‌کان و له‌ ماسولکه‌ی ڕانی ڕاستی توشی پێکان هات، بڕیاره‌ سێ هه‌فته‌ دووربکه‌وێته‌وه‌، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن له‌کۆتایی مانگی یه‌ک و سه‌ره‌تای مانگی دوو بگه‌ڕێته‌وه‌، واتا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی لیگانێس و بیتیس و سڤیلیه‌ له‌ده‌ست ده‌دات.

  • تۆنی کرۆس: له‌ ماسولکه‌ی ناوه‌وه‌ی ڕانی ڕاستی توشی پێکان هاتووه‌ و پێکانه‌که‌ی پله‌ دووه‌، پزیشکه‌کان واده‌ی سێ هه‌فته‌ حه‌وانه‌وه‌یان پێداوه‌ و له‌کۆتایی مانگی یه‌کدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌و یارییانه‌ی له‌ده‌ستیان ده‌دات بریتین له‌: بیتیس، لیگانێس، سڤیلیه‌، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن به‌ره‌و قۆناغی چاره‌کی کۆتایی جامی شا تۆمار بکه‌ن له‌و یارییه‌شدا ناتوانێت به‌شداری بکات.

  • مارکۆس لۆرێنتی: پێکانی لۆرێنتی هه‌مان پێکانی تۆنی کرۆسه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ پله‌ دووه‌، ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ دوورده‌که‌وێته‌وه‌ و پزیشکه‌کان چاوه‌ڕوانی به‌ره‌وپێشچونی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، یارییه‌کانی لیگانێس و بیتیس له‌ده‌ست ده‌دات و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌رامبه‌ر سڤیلیه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.

  • تیبۆ کۆرتوا: ماوه‌ی ١٠ بۆ ١٤ ڕۆژ له‌یاریی کردن داده‌بڕێت، پێکانه‌که‌ی پله‌ یه‌که‌ و ده‌که‌وێته‌ ڕانی چه‌پیه‌وه‌، یارییه‌کانی لیگانێس و بیتیس له‌ده‌ست ده‌دات.

  • ماریانۆ دیاز: کێشه‌ی شاده‌ماری قاچی چه‌پی توش بووه‌، واده‌یه‌ک بۆ دوروکه‌وتنه‌وه‌ی به‌فه‌رمی ده‌ستنیشان نه‌کراوه‌و پزیشکه‌کان ڕۆژانه‌ چاودێری پێکانه‌که‌ی ده‌که‌ن به‌وپێیه‌ی پله‌ یه‌که‌ و زۆر هه‌ستیاره‌، بێگومان ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕیاڵ بیتیس له‌ده‌ست ده‌دات و بۆ یارییه‌کانی داهاتو نه‌زانراوه‌ ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ یان نا.

جیهانی

ڕاهێنەری پاریس وەک شوێنگرەوەی ڕابیۆ داوای “گەوهەرەکەی دۆرتمۆند” دەکات !

خەڵک سپۆرت

تۆماس توخێلی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانت جێرمان سورە لەسەر توندوتۆڵ کردنەوەی هێڵی ناوەندی پێکهاتەکەیی و بۆ ئەو مەبەستەش یەکێک لە یاریزانەکانی پێشوی دەستنیشان کردووە.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە لە دیمانەیەکدا بە ئێزگەی (RMC SPORT)ی ڕاگەیاندووە :” جولیان ڤایگڵ یاریزانێکی بەهێز و ناوازەیە، کاتێک لە بوروسیا دۆرتمۆند بووم گرنگیم پێدەدا و تائێستاش گرنگی پێدەدەم، بەڵام ناتوانم هیچ لەبارەیەوە بڵێم بەوپێیەی یاریزانە لە یانەیەکی تر”.

هەروەها دەڵێت :” لەسەردەمی بوروسیا دۆرتمۆندەوە ڤایگڵ دەناسم، حاڵی حازر یەکێکە لە ئەستێرە گرنگەکانی ئەو یانەیە و پێشوەخت داوای گواستنەوەیم کردووە، هیوادارم داواکاریەکەم لەلایەن ئیدارەی پی ئێس جیەوە جێبەجێ بکرێت”.

بەهۆی ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی ئەدریان ڕابیۆی فەرەنسی لەڕێزەکانی پاریس سانت جێرمان، چاوەڕوان دەکرێت نوێنەرانی یانەکە ناوەندسازێکی بەتوانا وەک شوێنگرەوەی یاریزانە فەرەنسیەکە دابین بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ناوەکانی جولیان ڤایگڵ لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و فرانکی دی یۆنگ لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردام و ئەدریسا گایی لە یانەی ئێڤەرتۆن و عەبدوڵا دۆکۆری یاریزانی یانەی واتفۆرد دەستنیشان کراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مۆرینیۆ بۆ ڕاهێنەری ئارسیناڵ: ئەگەر دەتەوێت ئوزێل لەبەرزترین ئاستیدا بێت، باڵانس ڕابگرە

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد، دەربارەی مەسعود ئوزێلی ئەڵمانی ئامۆژگاری ئونای ئیمیری ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ دەکات.

ڕاهێنەرە سپێشەڵەکە لەچاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی “بین سپۆرت”ی قەتەری ڕاگەیاندووە :” مەسعود ئوزێل لەگەڵ مندا بەشێوەیەکی نایاب یاریی دەکرد، بەڵام لەگەڵ ئونای ئیمیری بەوشێوەیە نییە، ڕەنگە یاریزانێکیش هەبێت لەگەڵ ئونای ئیمیری ناوازە یاریی بکات و لەگەڵ مندا بەوشێوەیە نەبێت”.

پاشان دەربارەی ئاستی ئوزێل و ڕێگەچارەکان بۆ گەڕانەوەی تواناکانی پێشوی، ڕاهێنەرە پورتوگالیە ناودارەکە بەم شێوەیە ئامۆژگاری ڕاهێنەری ئارسیناڵ دەکات :”ئوزێل لەو جۆرە یاریزانانەیە کە دەبێت باڵانسی ڕابگریت، ناکرێت توند بیت بەرامبەری، پێویستە کاریگەریت لەسەری هەبێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەیت و لەهەمان کاتدا دەبێت خۆشەویستی پێبدەیت، دەبێت بەهەر ڕێگەیەک بێت باڵانس لەنێوان ئەو دوو پێوەرەدا بەرامبەری ڕابگریت، بەوشێوەیە دەگاتە ترۆپکی توانا هونەریەکانی”.

ئوزێل لەسەردەمی ڕیاڵ مەدریدی مۆرینیۆ یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکان و ئاستێکی ناوازەی پێشکەش دەکرد، لەسەرەتاکانی لەگەڵ ئارسیناڵ بەهەمان شێوە بوو، بەڵام لەئێستادا ئەو بارودۆخە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لەژێر دەستی ئونای ئیمیری لەیاریزانێکی سەرەکی کاریگەرەوە بووە بە یەدەگێکی بێسود، بەڕێگەی دوورخستنەوە و دانیشاندنی لەسەر کورسی یەدەگ ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە هەوڵدەدات پاڵپێوەنەربێت بۆ گەڕانەوەی تواناکانی و ئەوەش بەبۆچونی مۆرینیۆ ڕێگەچارەیەکی هەڵەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(لە میلانەوە بۆ لەندەن و مەدرید) گواستنەوە گەورە سێ جەمسەرەکە لەم هەفتەیەدا کۆتایی دێت !

خەڵک سپۆرت

ئیمزاکردنی بۆندی سێ هێرشبەری ناودار و بەتوانا لە یانەکانیانەوە بۆ یانەیەکیتر بەرەو یەکلایی بونەوە هەنگاو دەنێت و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا هەموو شتێک بەفەرمی ئاشکرا بکرێت.

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی ناودار کە لە تۆڕی “سکای سپۆرت” کاردەکات ئاشکرای کردووە، گواستنەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا لە یانەی چێڵسی-یەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ کۆتایی هاتووە، بەو مەرجەی لەکۆتایی وەرزدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە پێشکەشکردنی ٥٥ ملیۆن یورۆ گواستنەوەکە لە خواستنەوە بکات بە یەکجارەکی.

ڕۆژنامەنوسەکە جەخت دەکاتەوە، کە ئەم گواستنەوەیە دەرگای بۆ دوو گواستنەوەی تر کردۆتەوە و یانەی ئەی سی میلان بەهەمان شێوە ڕێکەوتنیان لەگەڵ یانەی جێنەوا واژۆ کردووە و بەهۆیەوە کریستۆف پیاتیکی هێرشبەر لەگواستنەوەکانی زستانەدا پەیوەندیان پێوە دەکات، ئەم گواستنەوەیەش بڕی ٣١ ملیۆن یورۆی تێدەچێت و لەحاڵەتی بەدەستهێنانی نازناوەکاندا بڕەکە دەگاتە ٣٥ ملیۆن یورۆ.

“سکای سپۆرت و لاگازێتا دێلۆ سپۆرت” ئاماژەیان کردووە، گواستنەوەی مۆراتا و پیاتیک ئاماژەیەکی بەهێزن بۆ یەکلایی بونەوەی بۆندی نێوان گۆنزالۆ هیگواین و یانەی چێڵسی، چاوەڕوانیش دەکرێت لەم هەفتەیە بۆ هەفتەی داهاتو بۆند لەدوای بۆند ئاشکرا بکرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 42
    42 86%
    42 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین