ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

سامان عومەر و کامەران عومەر بەکاری نوێ دەگەڕێنەوە

سلێمانی ـ نزار جەزا

پاش دابڕانێکی زۆر هەردوو هونەرمەند سامان عومەر و کامەران عومەر کۆنسێرتێکی هاوبەش ئەنجامدەدەن، کە داهاتەکەی بۆ ڕێکخراوە مرۆییەکان تەرخاندەکەن.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سامان عومەر و کامەران عومەر ڕایانگەیاند، لە سەرەتای مانگی سێدا کۆنسێرتێک لەهۆلی سپی لەشاری سلێمانی ئەنجامدەدەن.

ئەوەشیان ڕاگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی ئایندەدا شوێنی فرۆشتنی بلیتەکان ئاشکرا دەکرێت.

باسیان لەئەوەشکرد، ئەمە یەکەم کار و کۆتا کاریان نابێت بەڵکو کۆنسێرتەکە دەکەنە سەرەتای کارکردنیان و پەل دەهاوێژن بۆ شارەکانی دیکەی کوردستانیش.

ژیاندۆستی

كورتە فیلمی گومانی خراپ بەرهەمهێنرا

خێزان

گرووپی ماڵی هونەرمەندان لە بەرهەمێكی نوێیاندا كورتە فیلمێكیان لە ژێر ناوی (گومانی خراپ) بەرهەم هێنا كە ماوەكەی كەمترە لە سێ خولەكە و باس لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەكات بەهۆی گومانی خراپەوە.

ڕۆژیار لوقمان دەرهێنەری كورتە فیلمی (گومانی خراپ بە، بەشی (خێزان)ی تۆڕی میدیایی خەڵكی ڕاگەیاند، بۆ ماوەی دوو مانگ كارمان لە سەربەرهەمهێنانی كورتە فیلمەكە كردووە تیایدا، خراپیی عەقڵیەتی هەندێك لە كەسانی كۆمەڵگاكەمان خستۆتەڕوو، كە هەمیشە بە خراپی بیردەكەنەوە لەجیاتی ئەوەی بیری باش بكەنەوە و قسەی خراپی بۆ هەڵدەبەستن و بڕیاریشی لەسەر دەدەن.

وتیشی: ئەم كارەمان، پەیامی ئەوەشی لە پشتە، كە مەرج نییە كچەكانی كۆمەڵگاكەمان هەر دوای ئۆتۆمبێل و ماڵ و پارە بكەون، بەڵكو چەندین كچ لە كۆمەڵگاكەمان خۆشەویستیان پێش مادە و سەروەت و سامان خستووە.

لە كورتە فیلمەكەدا، شنە گەشبین و ڕەهێڵ محەمەد و ئەحمەد جەبار و بیلال عەبدولقادر ڕۆڵیان تێیدا بینیووە و كامێرا و مونتاژ یاسین عومەر ئەنجامیداوە و بیرۆكەی كارەكەش لەلایەن ڕێبوار محەمەد بووە، هەروەها سیناریۆ و دەرهینانی كورتە فلیمەكە لەلایەن ڕۆژیار لوقمانەوە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کارگەیەکی نوێ لەچین بنیات دەنرێت کە تیایدا ڕۆبۆتەکان خۆیان دروست دەکەن

خەڵک-
گرووپی ABB سویسری بۆ ئامێری ئەندازیاری پرۆژەیەکی نوێی ڕاگەیاند بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی نوێ لە شاری شانگهای لە چین بۆ دروستکردنی ئامێری ڕۆبۆت بەتێچوونی 150 ملیۆن دۆلار.

چین لەدوای وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دووهەم گەورە بازاڕی گرووپی ABB یە، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئۆڵریچ سپیسۆڤەر لە بڵاوکراوەیەکدا پرۆژەکەی ڕاگەیاند و لەم بارەیەوە ووتی “شانگهای بۆتە ناوەندێکی زیندووی بەڕێوبەرایەتی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ گرووپی ABB و جیهان.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی کرێی کاری مرۆڤ، چین لەهەوڵدایە بۆ فراوانکردنی توانای کارداری و بەکارهێنانی ڕۆبۆت.
ABB ووتی هەر یەک لە 3 لەو ئامێرانەی لە ساڵی 2017 لەسەر ئاستی جیهان فرۆشراون، چین گەورە کڕیاری بووە و نزیکەی 138 هەزار ئامێری کڕیوە.

هەروەها کۆمپانیاکە ووتی کارگە نوێکەی لەسەر ڕووبەری 23 (کم²) دادەمەزرێت، پرۆگرامی پێشکەوتوو بەکاردێنێت، ڕێگا بە مرۆڤ و ئامێرە ڕۆبۆتەکان دەدات پێکەوە ڕۆژانە کار بکەن و ئەرکی دروستکردنی پارچەی وورد جێبەجێکەن بۆ دروستکردنی ئامێری ڕۆبۆت.

ووتیشی ئامێرەکانی ABB ئەرکی جۆراوجۆری هەیە لەوانە دروستکردنی ئۆتۆمبێل و کۆکردنەوەی ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ دروستکردنی ڕۆبۆت بۆ ژمارەیەک لە پیشەسازیەکان لە کۆمپانیاکەی شانگهای.

کۆمپانیاکە ژمارەی کارمەندانی ئاشکرانەکرد کە دەتوانن لەم پرۆژه نوێیەدا کار بکەن، بەڵام ووتی پشتبەستن بە ئامێری ڕۆبۆت بۆ کارکردن زیاتر دەکات کە لەئێستادا لەچین زیاترە لە 2 هەزار ئامێری ABB هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وێنەیەکی سادەی هێلکەیەک لە ئینستەگرام زۆرترین لایکی بۆ هات

خەڵک-

لە ماوەی ڕابردوودا ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کایلی جینر کە یەکێکە لە ئەندامەکانی بنەماڵەی کارداشیان، خاوەنی بڵاوکراوەیەک بوو زۆرترین بەدڵبوونی بە دەستهێنابوو لە تۆڕی ئینستەگرام، ئەویش وێنەی منداڵە تازە لە دایکبووەکەی بوو بە ناوی ستۆرمی وێبستر، ئەم وێنەیە پاش ماوەیەکی کەم توانی ڕێژەی 18.1 ملیۆن بە دڵبوون بە دەست بهێنێت بەم شێوەیە پێوانەی مێژووی زۆرترین بەدڵبوونی لە ئینستەگرام شکاند بەڵام وا دیارە ئەم پێوانەیە هەتا هەتایی نییە چونکە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەی هێلکەیەک ئەم پێوانەیەی شکاند.

چیرۆکی ئەم هێلکەیە لەوەوە دەست پێدەکات ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دیاریکراوتر لە بەرواری 4/1/2019ـدا وێنەی هێلکەیەکی سادەی خاوەن پاشەبنەمایەکی سپی بڵاوکرایەوە و لە ماوەیەکی کورتدا و لە پێنجشەممەی ڕابردوو توانی پێوانەکەی کەیلی جینر بشکێنێت و بگاتە 18 ملیۆن بەدڵبوون، بەڵام چیرۆکی ئەم هێلکەیە لێرەدا کۆتایی نەهات و بە بەردەوامی و هەموو چرکەیەک هەزارەها بەدڵبوونی بە دەست دەهێنا، بە شێوەیەک هەتاوەکو ساتی نووسینی ئەم بابەتە وێنەی هێلکەکە 48.7 ملیۆن بەدڵبوونی بە دەستهێناوە لەگەڵ 2.8 ملیۆن لێدوان.

شایەنی باسە هەژماری بڵاوکەرەوەی وێنەکە خۆی بە کۆمەڵەی هێلکە Egg Gang ناودەبات و ناوی پەڕەی ئینستەگرامەکەش World Egg Recordـە، هەروەها لەگەڵ وێنەی هێلکەکەدا خاوەن هەژمارەکە نووسیویەتی:-

با هەموومان پێکەوە پێوانەیەکی جیهانی دروست بکەین و ببینە خاوەنی زۆرترین بەدڵبوون لە ئینستەگرام.

لە ئێستادا هەژمارەکە خاوەنی 7.8 ملیۆن شوێنکەوتووە و وێنەی هێلکەیەکی دیکەشی بڵاوکردووەتەوە ئەم جارەیان هێلکەکە لە بەشی سەرەوەی شکانێکی تێکەوتووە، بێگومان ئەمە شتێکی زۆر سەیرە وێنەی هێلکەیەک بەم شێوەیە کاردانەوەی لێبکەوێتەوە و ژمارەیەکی زۆری بەدڵبوونیش بە دەست بهێنێت، بە هەر حاڵ ئیدی دەبێت ئەم جۆرە دەنگۆیانە و بەناوبانگبوونی شتانێکی بێمانای وەک ئەم هێلکەیە بەلاوە ئاسایی بێت چونکە نەک تەنها لە کۆمەڵگای کوردی خۆماندا شتی بێمانا هەمیشە بڵاوترە لە بەسوودەکان بەڵکو ئێستا هەموو جیهان بەم شێوەیەن.

سەرچاوە:Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 43
    43 86%
    43 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین