ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پۆمپیۆ: دەبێت هەموو جیهان بزانێت كوردەكان تیرۆرست نین

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە “تیرۆرست ناساندنی” كوردەكانی سوریا وەڵامی توركیا دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئێمە لە نیگەرانیەكانی توركیا تێدەگەین.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، كە لە پاڵنەرەكانی توركیا بۆ پاراستنی سنورەكانی و گەلەكەی تێدەگەین و وتیشی، “پێویستە هەمووان ئەوە بزانن، كە كوردەكانی سوریا تیرۆرست نیین”.

ڕاشیگەیاندووە، كاردەكەن بۆ ڕێككردنەوەی ڕێڕەوی سیاسی لە سوریا و گێڕانەوەی ئاوارەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەمانەوێت هاوپەیمانیەكەی عەرەبی بەهێز هەبێت و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی لە ناوچەكە هەبێت.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەم چەند ڕۆژەدا سەردانێكی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد و لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و چاوی كەوت بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و قسەكانیشی سەبارەت بە كوردەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دوای ئەوە هات، كە سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، “دوای كشانەوەیان لە سوریا هاوپەیمانەكانیان دەپارێزن” ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ یەپەگە و هەسەدە، كە بە درێژایی شەڕی دژی داعش هاوپەیمانی ئەمریكا بوون.

جیهان

بەهۆی هێرشێكی ئەمریكاوە لە ئەفغانستان 15 هاووڵاتی مەدەنی كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێكی ئاسمانی هێزەكانی ئەمریكاوە 15 هاووڵاتی مەدەنی كوژراون لە ئەفغانستان.

نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە هێرشەكە لە ویلایەتی قەندوز لە باكووری ئەفغانستان ئەنجامدراوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، 10 لە كوژراوەكان منداڵن و بەهۆی جەنگەوە ئاوارەی ویلایەتەكە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕاوێژكاریی كۆمارییەكان نهێنی داننانی ترەمپ بە سەروەری ئیسرائیل لە جۆلان ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاوێژكاری پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، ڕێكخراوی ئایپاك گەورەتڕین ڕێكخراوی لۆبی ئەمریكایی- ئیسرائیلییە كە ھەموو ساڵێك ئەم كاتانە كۆنفڕانسی گەورەی خۆی ڕێك دەخات و گەورە سیاسییەكانی ئەمریكا بە پەرۆش و مەمنونیەوە حەز دەكەن گوتار بخوێننەوە لەم كۆنفڕانسەدا.

زەردەشت بابان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك ڕوونیشیكردەوە “ئەم ڕێكخڕاوە لۆبییە ڕۆڵێكی گەورەو كاریگەری ھەیە لە سەری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا بەرامبەر ئیسرائیل وەكو بڕیارەكەی ترەمپ بو دان پێدانان بە بەرزاییەكانی جۆلان وەك بەشێك لە ئیسرائیل و یارمەتییە سەربازی و پاڕە زۆرەی كە ئێسڕائیل وەری دەگرێت لە ئەمڕیكا”.

ئاماژەی بەوەشكرد “ئەم ڕێكخراوە پێكھاتووە لە گەورە بازرگان و ئەكایدمییە گەورەكانی زانكۆكان كە بە ڕەگەز جولەكەن”.

دەشڵێت “ئەگەر كورد بە تەمابێ ئامانجەكانی بە دەست بھێنێت پێویستی بە ڕێكخڕاوێكی لۆبی وا ھەیە. پرسیارێكی زۆرم لێدەكرێ كە ئایا كورد لۆبی ھەیە لە ئەمریكا؟ وەڵامێكی نەخێر نیەتی و قەد نەیبووە، ئەوەی شتێكی جیاواز لەوە بڵێ ڕاست ناكات و لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەموان، لۆبیەت بە پەنابەر و كۆچبەر و سەر سۆشیال دووست نابێت بە ئەكادمییەكان و بازرگانە گەورەكان درووست دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا: بڕیارەكەی ترەمپ دەربارەی جۆلان هیچ شەرعییەتێكی نییە

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوای بەخشینی بەرزاییەكانی جۆلان لەلایەن دۆناڵد تڕەمپەوە بە ئیسڕائیل، حكومەتی توركیا ئاشكرایدەكات، بڕیارەكە هیچ شەرعییەتێكی نییە.

سەرەڕای ڕەتكردنەوەی بڕیارەكە و هەڵوێست وەرگرتنی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەبی و سوریا، وەزارەتی دەرەوەی توركیاش لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بڕیاری ناساندنی بەرزاییەكانی جۆلان وەك سەروەری ئیسرائیل لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاوە بەتوندی ئیدانە دەكەین.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاشكراشیدەكات، بڕیاری بەخشینی بەرزاییەكانی جۆلان بە ئیسڕائیل، بۆ وڵاتەكەمان و ئەندامانی خاوەن بەرپرسیاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھیچ شەرعیەتێكی نییە.

دوێنێ ترەمپ بە فەڕمی واژۆی سەرۆكایەتی لەسەر بڕیارەكە كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە لە ساڵی ڕابردووش قودسی بە فەڕمی بۆ ئیسرائیل ناساند و باڵیۆزخانەی وڵاتەكەشی لە تەلئەبیبەوە گواستەوە بۆ قودس و تا ئێستاش جگە لە كاردانەوەی ڕاگەیەندراو و هەڵوێستی سارد، هیچ كاردانەوەیەكی سەربازی لەبەرامبەر ئەمریكا و ئیسرائیل نەگیراوەتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان