ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

سه‌رۆکی تۆتنهام ده‌رگا به‌ڕووی ڕیاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر یونایتد داده‌خات: پێویسته‌ ئه‌م نرخانه‌ پێشکه‌ش بکه‌ن !

خه‌ڵک سپۆرت

سه‌رۆکی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی په‌یامێکی ئاشکرا و کراوه‌ی‌ ئاڕاسته‌ی یانه‌کانی مانچسته‌ر یونایتد و ڕیاڵ مه‌درید کردووه‌، تیایدا گواستنه‌وه‌ی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنه‌ر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ی هاری که‌ینی هێرشبه‌ریش ده‌خاته‌ چوارچێوه‌ی مه‌حاڵه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “زه‌ سه‌ن”ی به‌ریتانی ئاشکرای کردووه‌، به‌رپرسانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر ڕاهێنه‌رێک هه‌بێت بتوانێت یانه‌که‌یان له‌و بارودۆخه‌ ڕزگار بکات ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ماوریسیۆ پۆچتینۆی ئه‌رجه‌نتینیه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ وه‌ک ئۆفه‌رێکی سه‌ره‌تایی بڕی ٥٠ ملیۆن پاوه‌ند بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشکه‌ش بکه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داواکاریه‌دا، دانێل لیڤی سه‌رۆکی “که‌له‌شێره‌ ڕومیه‌کان” به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک گواستنه‌وه‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ و به‌ڵێنی داوه‌ له‌هه‌ر بارودۆخێکدا ڕێگرییان لێبکات.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌حنی داواکاریه‌کانی به‌لای هاری که‌ین-دا سوڕانده‌وه‌، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ لیڤی به‌ڕونی ئیداره‌ی شاهانه‌ی ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ گواستنه‌وه‌ی شێره‌ ئینگلیزیه‌که‌ بری (٣٥٠ ملیپۆن یورۆ)ی تێده‌چێت، واتا هه‌ر یانه‌یه‌ک ئه‌و نرخه‌ پێشکه‌ش بکات ده‌توانێت گواستنه‌وه‌که‌ ئه‌نجام بدات، ئه‌و نرخه‌ش نزیکی دوو هێنده‌ی نرخی گواستنه‌وه‌ی نایماره‌ و ته‌واوی پڕۆسه‌که‌ له‌ گواستنه‌وه‌یه‌کی گرانبه‌هاوه‌ ده‌خاته‌ سنوری مه‌حاڵه‌وه‌.

ته‌واوی ئه‌م پلانانه‌ی دانێل لیڤی سه‌رۆکی یانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ چیتر یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کان هه‌وڵ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و تێکدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ نه‌ده‌ن که‌ چه‌ند وه‌رزێکه‌ ده‌ستیان پێکردووه‌.

جیهانی

ڕاهێنەری پاریس وەک شوێنگرەوەی ڕابیۆ داوای “گەوهەرەکەی دۆرتمۆند” دەکات !

خەڵک سپۆرت

تۆماس توخێلی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانت جێرمان سورە لەسەر توندوتۆڵ کردنەوەی هێڵی ناوەندی پێکهاتەکەیی و بۆ ئەو مەبەستەش یەکێک لە یاریزانەکانی پێشوی دەستنیشان کردووە.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە لە دیمانەیەکدا بە ئێزگەی (RMC SPORT)ی ڕاگەیاندووە :” جولیان ڤایگڵ یاریزانێکی بەهێز و ناوازەیە، کاتێک لە بوروسیا دۆرتمۆند بووم گرنگیم پێدەدا و تائێستاش گرنگی پێدەدەم، بەڵام ناتوانم هیچ لەبارەیەوە بڵێم بەوپێیەی یاریزانە لە یانەیەکی تر”.

هەروەها دەڵێت :” لەسەردەمی بوروسیا دۆرتمۆندەوە ڤایگڵ دەناسم، حاڵی حازر یەکێکە لە ئەستێرە گرنگەکانی ئەو یانەیە و پێشوەخت داوای گواستنەوەیم کردووە، هیوادارم داواکاریەکەم لەلایەن ئیدارەی پی ئێس جیەوە جێبەجێ بکرێت”.

بەهۆی ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی ئەدریان ڕابیۆی فەرەنسی لەڕێزەکانی پاریس سانت جێرمان، چاوەڕوان دەکرێت نوێنەرانی یانەکە ناوەندسازێکی بەتوانا وەک شوێنگرەوەی یاریزانە فەرەنسیەکە دابین بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ناوەکانی جولیان ڤایگڵ لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و فرانکی دی یۆنگ لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردام و ئەدریسا گایی لە یانەی ئێڤەرتۆن و عەبدوڵا دۆکۆری یاریزانی یانەی واتفۆرد دەستنیشان کراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مۆرینیۆ بۆ ڕاهێنەری ئارسیناڵ: ئەگەر دەتەوێت ئوزێل لەبەرزترین ئاستیدا بێت، باڵانس ڕابگرە

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد، دەربارەی مەسعود ئوزێلی ئەڵمانی ئامۆژگاری ئونای ئیمیری ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ دەکات.

ڕاهێنەرە سپێشەڵەکە لەچاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی “بین سپۆرت”ی قەتەری ڕاگەیاندووە :” مەسعود ئوزێل لەگەڵ مندا بەشێوەیەکی نایاب یاریی دەکرد، بەڵام لەگەڵ ئونای ئیمیری بەوشێوەیە نییە، ڕەنگە یاریزانێکیش هەبێت لەگەڵ ئونای ئیمیری ناوازە یاریی بکات و لەگەڵ مندا بەوشێوەیە نەبێت”.

پاشان دەربارەی ئاستی ئوزێل و ڕێگەچارەکان بۆ گەڕانەوەی تواناکانی پێشوی، ڕاهێنەرە پورتوگالیە ناودارەکە بەم شێوەیە ئامۆژگاری ڕاهێنەری ئارسیناڵ دەکات :”ئوزێل لەو جۆرە یاریزانانەیە کە دەبێت باڵانسی ڕابگریت، ناکرێت توند بیت بەرامبەری، پێویستە کاریگەریت لەسەری هەبێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەیت و لەهەمان کاتدا دەبێت خۆشەویستی پێبدەیت، دەبێت بەهەر ڕێگەیەک بێت باڵانس لەنێوان ئەو دوو پێوەرەدا بەرامبەری ڕابگریت، بەوشێوەیە دەگاتە ترۆپکی توانا هونەریەکانی”.

ئوزێل لەسەردەمی ڕیاڵ مەدریدی مۆرینیۆ یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکان و ئاستێکی ناوازەی پێشکەش دەکرد، لەسەرەتاکانی لەگەڵ ئارسیناڵ بەهەمان شێوە بوو، بەڵام لەئێستادا ئەو بارودۆخە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لەژێر دەستی ئونای ئیمیری لەیاریزانێکی سەرەکی کاریگەرەوە بووە بە یەدەگێکی بێسود، بەڕێگەی دوورخستنەوە و دانیشاندنی لەسەر کورسی یەدەگ ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە هەوڵدەدات پاڵپێوەنەربێت بۆ گەڕانەوەی تواناکانی و ئەوەش بەبۆچونی مۆرینیۆ ڕێگەچارەیەکی هەڵەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(لە میلانەوە بۆ لەندەن و مەدرید) گواستنەوە گەورە سێ جەمسەرەکە لەم هەفتەیەدا کۆتایی دێت !

خەڵک سپۆرت

ئیمزاکردنی بۆندی سێ هێرشبەری ناودار و بەتوانا لە یانەکانیانەوە بۆ یانەیەکیتر بەرەو یەکلایی بونەوە هەنگاو دەنێت و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا هەموو شتێک بەفەرمی ئاشکرا بکرێت.

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی ناودار کە لە تۆڕی “سکای سپۆرت” کاردەکات ئاشکرای کردووە، گواستنەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا لە یانەی چێڵسی-یەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ کۆتایی هاتووە، بەو مەرجەی لەکۆتایی وەرزدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە پێشکەشکردنی ٥٥ ملیۆن یورۆ گواستنەوەکە لە خواستنەوە بکات بە یەکجارەکی.

ڕۆژنامەنوسەکە جەخت دەکاتەوە، کە ئەم گواستنەوەیە دەرگای بۆ دوو گواستنەوەی تر کردۆتەوە و یانەی ئەی سی میلان بەهەمان شێوە ڕێکەوتنیان لەگەڵ یانەی جێنەوا واژۆ کردووە و بەهۆیەوە کریستۆف پیاتیکی هێرشبەر لەگواستنەوەکانی زستانەدا پەیوەندیان پێوە دەکات، ئەم گواستنەوەیەش بڕی ٣١ ملیۆن یورۆی تێدەچێت و لەحاڵەتی بەدەستهێنانی نازناوەکاندا بڕەکە دەگاتە ٣٥ ملیۆن یورۆ.

“سکای سپۆرت و لاگازێتا دێلۆ سپۆرت” ئاماژەیان کردووە، گواستنەوەی مۆراتا و پیاتیک ئاماژەیەکی بەهێزن بۆ یەکلایی بونەوەی بۆندی نێوان گۆنزالۆ هیگواین و یانەی چێڵسی، چاوەڕوانیش دەکرێت لەم هەفتەیە بۆ هەفتەی داهاتو بۆند لەدوای بۆند ئاشکرا بکرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین