ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

فەرماندەكانی سوپا و هەواڵگری توركیا لەسەر سنورەكانی سوریا كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەكانی سوپا و هەواڵگری توركیا، لە ولایەتی هاكای سەر سنورەكانی سوریا، كۆبوونەوەیەك سازدەكەن و كۆبوونەوەكەش خەلوسی ئەكار وەزیری بەرگری، و یەشار گۆڵەر سوپاسالار، و ئومێت دۆندار فەرماندەی هێزە وشكانییەكان، و هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەی لەخۆگرت.

بەپێی میدیاكان، لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ شەممە سازكرا، دوایین پەرەسەندنی باكووری سوریا، و هەوڵەكانی پارێزگاریی لە ئاگربەست لە پارێزگای ئیدلیب لە روانگەی رێكەوتنی سوچی نێوان توركیا و روسیا، تاوتوێ‌ كراون.

لەو كۆبوونەوەیەدا، خەلوسی ئەكار وەزیری بەرگری توركیا، تەئكیدی لەو هەوڵانە كردۆتەوە كە لەلایەن وڵاتەكەیەوە دەخرێنەگەڕ بۆ پارێزگاریی لە ئاگربەست و حاڵەتی سەقامگیریی لە ئیدلیب، ئاماژەی بەو هەماهەنگییە توندوتۆڵەش كردووە كە لەو چوارچێوەیەدا لەنێوان ئەنقەرە و مۆسكۆدا هەیە.

لە 17ی ئەیلولی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا لە شاری سوچی، رێكەوتنی ئاگربەست و دامەزراندنی ناوچەیەكی داماڵدراو لە چەكییان راگەیاند كە ناوچەكانی ژێر دەستی سوپای سوریا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن لە ئیدلیب و دەوروبەری لە یەكتر جیادەكاتەوە.

جیهان

توركیا بۆ هەڵبژاردنەكان سوود لە ئاوارە سورییەكان دەبینێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی توركیا ئاشكرایكرد، زیاتر لە ٥٣ ھەزار ھاووڵاتیی سوریا رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان پێبەخشراوە و مافی بەشداریكردنیان لە ھەڵبژاردنەكاندا ھەیە.
سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی توركیا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: بەپێی دوایین ئامار، زیاتر لە ٥٣ ھەزار ئاوارەی سوریا كە نیشتەجێی توركیان، مافی رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان پێبەخشراوە و دەتوانن بەشداریی لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەكاندا بكەن.
جێی ئاماژەیە، دوابەدوای سەرھەڵدانی جەنگ و توندوتیژییەكان لە سوریا، زیاتر لە سێ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار ھاووڵاتی ئەو وڵاتە چوونە ناو خاكی توركیا، بەپێی دوایین ئاماریش نزیكەی ١٤٤ ھەزار ھاووڵاتی سوریا، لە كەمپی ئاوارەكان نیشتەجێ كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەبولغێت: زیاتر لە نیوەی ئاوارە و پەنابەران لە جیهاندا هاووڵاتیانی وڵاتانی عەرەبین

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمینداری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، بەداخەوە زیاتر لە نیوەی ئاوارە و پەنابەران لە جیهاندا عەرەبن و ئیتر بەسە.
ئەحمەد ئەبولغێت ئەمینداری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لە وتەیەكدا لە لووتكەی عەرەبی بۆ پەرەپێدانی ئابووری و كۆمەڵایەتی لە لوبنان رایگەیاند، بەداخەوە زیاتر لە نیوەی ئاوارە و بێماڵ و پەنابەران لە جیهاندا عەرەبن و دەبێت ئاگاداربین لەوەی كە نزیكەی 4 ملیۆن منداڵی سوریا بەهۆی ئەو جەنگەی كە حەوت ساڵە هەڵگیرساوە، لە خوێندن دابڕاون.
ئەمینداری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی ئاشكراشی كرد، نزیكەی 20% دانیشتووانی وڵاتانی عەرەبی لە رەوشی هەژاریدا دەژین، كە ئەم هەژارییە تەنیا بە پێوەری داهات ناپێورێت، بەڵكو بەشێكی سەرەكی پەیوەندی بە پەروەردە و چاودێری تەندروستی و گوزەرانەوە هەیە. جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ 20/1/2019 بەبێ بەشداری نوێنەرایەتی سوریا و لیبیا لوتكەی ئابووری وڵاتانی عەرەبی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەچوو، بڕیاریشە لە كۆتایی لوتكەكەدا، لوبنان پڕۆژەیەك بۆ چارەسەركردنی پرسی كۆچبەرانی سوریا لە وڵاتانی دراوسێی بخاتەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

فەڕەنسا: كوردەكان باشترین هاوپەیمانی شەڕی دژی داعش بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، كە كوردەكان باشترین هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوون و دەشڵێت: “ئەمریكا دركی بە پاراستنی كوردەكان لە سوریا كردووە”.

فلۆرەنس بارلی، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، كە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دركی بە گرنگی پاراستنی هاوپەیمانە كوردەكان لە سوریا كردووە تەنانەت دوای كشانەوەشی لەو وڵاتە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو بابەتە پەیوەستە بە پاراستنی كوردەكان و ئەمریكاش كردونیەتە جێگەی بایەخی خۆی.

بارلی وتوشیەتی، “كوردەكان باشترین هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش بوون”.

لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، كە واشنتۆن هێزەكانی، كە نزیكەی دوو هەزار سەربازە لە سوریا دەكشێنێتەوە و ئەوەش مەترسی لەسەر ئایندە و چارەنووسی هاوپەیمانەكانی، كە كوردەكان (یەپەگە) و (هەسەدە) بوون دروست كردبوو، كە لەلایەن توركیاوە هێرشیان بكرێتە سەر.

دواتر ئەمریكا جەختی كردەوە، كە تەنانەت دوای كشانەوەشیان هاوپەیمانەكانیان بەتەنیا جێناهێڵن و دەیانپارێزن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین